ژنانی پەنجشیر هەوڵی تێپەڕاندنی یارییەکانی دەسەڵاتی سیاسی دەدەن

مەحبوبە واحید، یەکێک لە ژنانی پارێزگای پەنجشیرە و دەڵێت،: لەماوەی ئەم ٤٥ ساڵەدا هیچ حکومەتێک کاری بۆ بەرژەوەندی خەڵک نەکردووە، پەنجشیر خاکێکی دەوڵەمەندە و شارەکەشمان باشترین و گرانترین بەردی زمردی هەیە، بەڵام ئێمە لە هەژاری و نەهامەتیدا دەژین.

بەهاران لاهیب

 

پەنجشیر- پارێزگای پەنجشیر یەکێکە لە پارێزگاکانی باکووری ئەفغانستان، ماوەی چوار دەیە ڕووبەڕووی نائارامی بووەتەوە و زۆرێک لە وڵاتان پەنجشیریان بە ناوی ئەحمەد شا مەسعودەوە گرێداوە، چونکە ئەو ئەشکەنجەیەی کە بەسەر ئەو خەڵکەدا هاتووە، لەبیرنەکراوە.

 

پێش کودەتاکەی ساڵی ١٩٧٨ ئەحمەد شا مەسعود و گوڵبەدین حەکتیار لەگەڵ گروپێکدا بە پاڵپشتی حکومەتی پاکستان و ئەمریکا، لەژێر دروشمی "ڕاپەڕینی گەل" دژی دەسەڵاتداران ڕاپەڕین، بەڵام ڕووبەڕووی دژایەتییەکی توند بوونەتەوە لە خەڵکی ناوچەکانیانەوە خەڵکیان سەرکوت کرد و لە بەرامبەردا بە کودەتایەک لە ناوچەکە دەرکران ، لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوە بناژۆخوازەکانی دیکە پارە و چەکیان لە پاکستان، ئێران، ئەمریکا و سعودیە وەرگرتووە، ناوی ئەحمەد شا مەسعود کە شەڕی سۆڤیەتەکانی کردووە، لە لیستی تیرۆریستیدا هاتووە، شایەتحاڵەکان لەبارەی ئەوەوە دەڵێن پەیمانێکی لەگەڵ حکومەتی ساختەی ڕووسیا واژۆ کرد کە هەرگیز هێز نانێرن بۆ پەنجشیر.

 

لە ساڵی ١٩٩١دا ئەحمەد شا مەسعود کە دەستەکانی بە خوێنی ٦٥ هەزار هاوڵاتی کابول سوور بوو، دەسەڵاتی گرتە دەست و چەندین حاڵەتی دز و دەستدرێژی سێکسی هەبوو لە “ناوچەی شیعە و هەزارەی کابول” کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا، ماڵی خەڵکی تاڵان کرد و دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ژنان.

 

ساڵی ١٩٩٦ کاتێک تاڵیبان بۆ یەکەمجار هاتە ناو ئەفغانستان، لە ماوەی پێنج ساڵی حوکمڕانیدا، چەندین جار هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی باکووری کابول و پارێزگای بارون و زەوی و ماڵی خەڵکیان سووتاند، لە تۆڵەی ئەحمەد شا مەسعود بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە دەست بەسەر پەنجشیردا بگرن.

 

ژنان هەمیشە بەرەنگاری هێزە دەسەڵاتدارەکان بوونەتەوە

بیبی زیبا جەسووری تەمەن ٦٠ ساڵ دەڵێت: تاڵیبان کوڕە گەنجمانی بە ناوی ئەوەی نەوەی مەسعودن کوشت، دوای ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ، پارێزگاکانی دیکەی پەنجشیریش کەوتنە دەستی تاڵیبان، کوڕەکانمان کە لەسەر زەوی یان لە دوکانەکانیان کاریان دەکرد، بە تۆمەتی هەبوونی چەک کۆیان کردنەوە و کوشتیانن، هەندێک بنەماڵە کە شوێنی حەشاردانیان لە کابول هەبوو، پەنجشیریان بەجێهێشت، سێ کوڕەکەم کە هەموویان مامۆستا بوون لە قوتابخانەی گوندەکەمان، پەنجشیریان بەجێهێشت.

 

لەگەڵ چوونە ناو دەروازەی پارێزگای پەنجشیر لە هەموو هەنگاوێکدا ڕووبەڕووی بازگەکانی تاڵیبان بووینەوە لە هەندێک لە ناوچەدا وەک بازاڕی عەنبا، کاتێک هەنگاومان دەنا ڕووبەڕووی هێزێکی گەورەی تاڵیبان دەبووینەوە کە پشکنینی حیجابی ژنانیان دەکرد، زۆر ژنیش بە بورقا-پەچەوە دەسووڕانەوە.

 

مەحبوبە وەحید ژنێکی دیکەی پارێزگاکەیە و وتی: لە ماوەی ئەم ٤٥ ساڵەدا هیچ حکومەتێک کاری بۆ خەڵک نەکرد، تەنها بیریان لەوە دەکردەوە کە چۆن خۆیان دەوڵەمەند بکەن، پەنجشیرەکەمان کانێکی زۆری هەیە، جگە لەوەش باشترین و گرانترین بەردی زمردی هەیە، بەڵام ئێمە لە هەژاری و نەهامەتیدا دەژین و گەنجەکانمان کە زۆرینەی بژێوی خێزانەکەمان بوون، بۆ ئەوەی وەک هەموو ئەفغانستان ژیانیان ڕزگار بکەن، ناچار بوون وڵات بەجێبهێڵن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیام سەروەری ئەوان وەک هەموو کەسێک بەم زووانە لەناو دەچێت، چونکە وابەستەی وڵاتانی دیکەن، بەڵام ئەمجارە لە ئەستۆی ئێمەی خەڵکی ئەفغانستاندایە کە دەست لەناو دەست بین بۆ لەناوبردنی حکومەتەکەیان و دروستکردنی حکومەتێک کە بیر لە بەرژەوەندی گەل بکاتەوە.