"کۆتاییهێنان بە داگیرکاری تاکە چارەسەرە بۆ پاراستنی ژنان و مافەکانیان"

ئەو ناوچانەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراون، ڕۆژانە و بەردەوام شاهیدی تاوان و هێرشەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و سروشت و ژنانن.

ڕوبارین بەکر

 

شەهبا- ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان، بەتایبەتی عەفرین، ڕووبەڕووی ترسناکترین پێشێلکارییەکان دەبنەوە، لەوانە کوشتن، ڕفاندن، دەستدرێژی و هاوسەرگیریی لە تەمەنی زوودا، بەدەست فشارە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن سەرەڕای زۆربوونی ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایانە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە بێدەنگی.

 

لەم دواییانەدا سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ بوون لە هەواڵ کە قەبارەی پێشێلکارییەکانی ناوچەکانی سووریا لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیەوە داگیرکراون، نیشان دەدات، کە بە تاوانەکانی توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان نوێنەرایەتی دەکرێن، لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، تۆڕی عەفرین نیوز ٢٤، کە تاوان و سەرپێچییەکان بەڵگە دەکات، هەواڵێکی بڵاوکردەوە  و پشتڕاستی کردەوە، تەرمی ژنێک لە یەکێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری شاری داگیرکراوی ئەلرای دۆزراوەتەوە و فڕێدراوە، بە گوێرەی زانیارییەکان تەرمەکە شوێنەواری ئەشکەنجەدانی پێوە بووە و ناسنامەکەی نەناسراوەتەوە، لە هەمان ڕۆژدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا تاوانێکی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵیکی کچی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی کەباشین، لە شێراوای شاری عەفرینی داگیرکراو بڵاوکردەوە، کە لایەن چەتەیەکەوە بەناوی "یوسف" ئەنجام دراوە.

 

تاوانەکان لەلایەن کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتییەوە داپۆشراون

لە ١ی حوزەیران تۆڕەکە هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە “شەهد حوسێن” یەکێک لە چەتەکانی سوڵتان موراد، بەهۆی خواردنەوەی ماددەی هۆشبەرەوە، خوشکەکەی بەناوی سەبیحە ئەلغانمی تەمەن ٣٥ ساڵ بە تەقاندنی چەند فیشەکێک کوشتووە، هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوەکرد، کە لە ٢٣ی حوزەیران، چەتەیەکی ئەحرار ئەلشەرقیە هێرشیان کردووەتە سەر ژن و پیاوێکی بەساڵاچوو لە عەفرینی داگیرکراو، تاوان و هێرشی زۆر لە عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت لەلایەن کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکانەوە کە پەیوەندییان بە مافەکانی مرۆڤ و ژنانەوە هەیە، داپۆشراون.

 

"پێشێلکارییەکانی چەتەکان بەرامبەر بە ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان زیادیکردووە"

سەبارەت بەو پێشێلکاری و هێرشانەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکان دژی ژنان و منداڵان ئەنجام دەدرێن، ڕیحان عەلۆ، ڕێکخەری کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا، وتی: ئەو ناوچانەی تورکیا و چەتەکانی داگیریان کردوون، شاهیدی ئاژاوەی ئەمنی، پێشێلکارییەکانن کە ستاندارد و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکەن، لەم دواییانەدا پێشێلکارییەکانی چەتەکان بەرامبەر بە ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان زیادیکردووە و نزیکترین نموونەی ئەمەش تاوانی دەستدرێژییە کە کچێکی کەم تەمەنی لە قەزای شێراو کوشت دوای ئەوەی لەلایەن یەکێک لە چەتەکانی داگیرکەری تورکیاوە ڕفێندرا، کە ڕۆژێک دوای ڕفاندنەکەی گەڕاندیەوە ماڵەکەی.

 

دەربارەی ئامانجی پراکتیزەکردنی پێشێلکارییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان، وتی: تورکیا هەوڵدەدات، لەڕێگەی پێشێلکارییەکانییەوە، بە زۆرەملێ دانیشتووانی ڕەسەن لە ناوچەکە ئاوارە بکات، پرۆسەی گۆڕانکاری دیمۆگرافی ئەنجامبدات و ڕێگری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و شۆڕش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پێشەنگایەتی ژنان بکات.

 

ڕوونیشیکردەوە، سەرەڕای ئەو هەموو پێشێلکارییانە، ژنان لەبەرامبەر داگیرکاری بەردەوامن لە بەرخۆدانیان، هەروەها ژنانی زۆریش هەن دژی ئەو سیاسەتانەی کە لەبەرامبەریان پراکتیزە دەکرێن، ڕاپەڕیون، بەڵام بڕێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان بێدەنگن، لە داواکاری و تانەدانەکان کە داوای لابردنی داگیرکاری تورکیا و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر بەشداریکردنیان لە قڕکردن و تاوانەکانی ناوچەکە.

 

"تاکە چارەسەر بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان لە عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکان کۆتاییهێنانە بە داگیرکاری"

ڕێحان عەلۆ جەختی لەوە کردەوە، پرسی ژنان لە عەفرین پرسی هەموو ئەو ژنانەیە کە نادادپەروەری و کۆیلەیی ڕەت دەکەنەوە، تاکە چارەسەر بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان لە عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە، کۆتاییهێنانە بە داگیرکاری تورکیا و دوورخستنەوەی لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی سووریا.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ کرد کۆتاییهێنان بەو پێشێلکاری و تاوانانە بێنن کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داگیرکەری تورکیا ڕوودەدەن، بەتایبەتی ئەو کردارانەی دژ بە ژنان، کۆتاییهێنان بەو داگیرکارییە لەوێ لە بەرژەوەندیی پاراستنی مافەکانی ژنان و منداڵانە، هەروەها پێویستە ڕێگەر بە ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی بدرێت بۆ ئاشکراکردنی سیاسەتەکانی قڕکردن لەو بوارانە و بەڵگەنامەکردنی.

 

 

"تاوانەکان بۆ فشار خستنە سەر ئەو کەسانەیە کە لە عەفرین ماونەتەوە"

وەردە شێخۆ، کارگێڕی بەشی ژنان لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاماژەی بەوەدا، تاوانە بەردەوامەکانی داگیرکەری تورکیا و پێشێلکارییەکانی دژی ژنان و منداڵان بە ئامانجگرتنی ئیرادەی ئازادی ژنانە لە ڕێگەی کوشتن و ڕفاندن و دەستدرێژی و تەنانەت ئەشکەنجەدان، بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر ئەو کەسانەی کە لە عەفرین ماونەتەوە و ڕەشبگیرییان بکەن و بە سیاسەتی پاوانخوازی خۆیان هەڕەشەیان لێبکەن.

 

ڕوونیشیکردەوە، ناوچەی عەفرین گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا هاتووەو، بووەتە هەرێمێک کە سەلامەتی و سەقامگیریی تێدا نییە، ئەو بارودۆخانەش زۆر کاریگەرییان لەسەر کەسایەتی و باری دەروونی و جەستەیی ژنەکە هەیە، هەروەها مەترسی لەسەر ژیان و بوونی ئەو ژنە دروستدەکات، بەڵگەی ئەمەش کوشتنی ژنێکە لە ناوچەی باب بەبێ ئەوەی تەرمەکەی بناسرێتەوە و تەرمەکەی لە ناو کێڵگەکاندا فڕێ دراوەو چەندین تاوانی دیکەش دژی ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجامدراوە.

 

وەردە شێخۆ ئەو تاوانانەی شەرمەزار کرد کە لە عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە ڕوودەدەن و جەختی لەوە کردەوە کە بە هاودەنگی و یەکڕیزیی هەموو ژنان لە بەرامبەر داگیرکاریی تورکیا و سیاسەتەکانیدا دەوەستنەوە کە ئیرادەی ئازادی ژنان دەکاتە ئامانج.

 

لە کۆتاییدا داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی کرد بێدەنگی خۆیان بشکێنن سەبارەت بەو شتانەی کە ڕوودەدەن و کۆتایی بەو تاوانانە بهێنن کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دژی ژنان ئەنجامی دەدات.