ڕۆژانە
-

لە بابل ٧ ئەندامی خێزانێک بەهۆی ئاگر کەوتنەوە گیانیان لەدەستدا
لە شارۆچکەی مەدحاتیە لە باشووری پارێزگای بابل ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوەو بەهۆیەوە ٧ کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون گیانیان لەدەستدا.
-

پەروین فاتح: ئاستی خوێندنی کوردی دابەزینی بەخۆوە بینیووە
پەروین فاتح، سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لەشاری كەركوك هۆشداری دەدات لە دابەزینی ئاستی خوێندنی كوردی لەو شارەو دەڵێت: ئەگەر ئەم بایكۆتە بەردەوام بێت خوێندکاران دەچنە خوێندنی عەرەبی.
-

پەیمانی ئیستەنبوڵ لە یەکێتی ئەوروپا چووە بواری جێبەجێکردنەوە
پەیمانی ئیستەنبوڵ لە یەکێتی ئەوروپا لە ئەمڕۆوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوپەیمانی ژنان ئەم بڕیارەی بە پێشکەوتنێکی گرنگ پێناسە کرد بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و کچان.
-

چریکە عەبەڕەش دەبێتە ئەندامی لیژنەی دادوەران لە فێستیڤاڵی فیلمی مۆسکۆ
چریکە عەبەڕەش، ژنە هونەرمەندی کورد لە فێستیڤاڵی فیلمی مۆسکۆ بۆ فیلمە کوردییەکان، وەک ئەندامی لیژنەی دادوەران دیاری کراوە.
-

لە خۆپیشاندانەکانی سویسرا داوای پاراستنی کەشوهەوا دەکرێت
٦٠ هەزار کەس لە سویسرا هاتنە سەر شەقام و داوای "دادپەروەری کەشوهەوا"یان کرد.
-

مامۆستايان: شوێنی ئێمە ناو هۆڵەکانی خوێندنە نەوەک سەر شەقام
مامۆستایانی هەڵەبجە لەگەڵ مامۆستایانی دیکەی سنوری پارێزگای سلێمانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیان بە گردبوونەوە کرد و ڕایانگەیاند، شوێنی ئێمە ناو هۆڵەکانی خوێندنە نەوەک سەر شەقام.
-

سوەیدا... خۆپیشاندەران داوای یەکگرتنی گەل دەکەن بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکان
بەشداربووانی بزووتنەوەی ئاشتیخوازی گەل کە بۆ دووەم مانگ لەسەر یەک لە سوەیدا بەردەوامە، داوای "ڕووخاندنی ڕژێم" دەکەن بۆ بنیادنانی خۆبەڕێوەبەری لەسەر بنەمای دیموکراسی.
-

دوای ٣٧٥ ساڵ کیشوەری "زیلاندیا" دۆزرایەوە
دوای ٣٧٥ ساڵ لە ونبوونی، کیشوەری هەشتەم "زیلاندیا" دۆزرایەوە و دەخرێتە سەر نەخشەی جیهان.
-

"بۆ ڕزگارکردنی هەموو ژنانی دەستگیرکراوی ئێزیدی تێدەکۆشین"
ژیاندا ئێزدیخان، ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی ژنانی شەنگال "یەژەشە" و تەورێ حسێن، ئەندامی تاژێ، باسیان لە ئازادکردنی فریال خدر ئیبراهیم کرد و ڕایانگەیاند، ئەوان بۆ ڕزگارکردنی هەموو ژنان تێدەکۆشن.
-

بایکۆتی مامۆستایان بەردەوامە و گردبوونەوە دەستیپێکرد
بەیانى ئەمڕۆ لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان مامۆستایانى وانەبێژ و هەمیشەیی گردبوونەوە و داوایانکرد، حکومەت موچەى سێ مانگیان پێکەوە پێبدات.
-

بۆ یادی ناگیهان ئاکارسەل "ڕۆژانی ژنێرژی" بەڕێوەدەچێت
زەهریبان حسێن، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، سەبارەت بەو زنجیرە چالاکییانەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە یادی ناگیهان ئاکارسەل بەڕێوەدەچن، ڕایگەیاند، بە "ڕۆژانی وزەیژن-ژنێرژی" چالاکییەکانی یادکردنەوە بەڕێوەدەچن.
-

دایکانی شەممە بە ئەشکەنجە دەستگیر کران
پۆلیس کە ڕێگری لە ڕێپێوانی دایکانی شەممە و خەڵک کرد بەرەو گۆڕەپانی گالاتاسارای، چەندین کەسی دەستگیر کرد.
-

ڕژاک داوای فشار بۆ ئاشکرا کردنی چارەنووسی وریشە مورادی دەکات
ڕژاک بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وریشە مورادی لەلایەن دەزگای زانیاری-ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران ڕفێندراوە و داوای فشار بۆ ئاشکرا کردنی چارەنووسی وریشە مورادی دەکات.
-

لە ئامەد کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا دادەمەزرێت
ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد کە لە ئامەد دەژین دژی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی ڕۆژنامەنووس، ئەو زمانە زاڵەی پیاوان کە لە میدیادا بەکاردێت و دژی لێدوانە زایەنپەرستییەکان، لە ٧ی تشرینی یەکەمدا کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا دادەمەزرێنن.
-

فریال خدر دوای ٩ ساڵ لە ڕفاندنی ڕزگارکرا و گەیشتەوە شەنگال
فریال خدر ئیبراهیم، دوای ٩ ساڵ لە ڕفاندنی بە هەوڵی هێزەکانی یەپەژە لە ڕۆژئاوای کوردستان لەدەست چەتەکانی داعش ڕزگارکراو دوێنێ لە مەراسیمێکدا لەلایەن یەژەشە و تاژێ-وە لە شەنگال پێشوازی لێکرا.
-

زمانی کوردی لە ویکیفەرهەنگ بوو بە هەشتەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهان
بەپێی داتای ویکشنەری فەرهەنگی ویکیپیدیای ئینگلیزی، زمانی کوردی بە ٩١٨ هەزار و ١٢٣ وشە لەناو ١٦٨ زماندا پلەی هەشتەمی جیهانی بەدەستهێناوە.
-

لە سێ ساڵی ڕابردوودا سەدان کەس لە عێراق بە ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستداوە
لە سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراوە و سەدان کەسیش گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.
-

خەڵاتی دادپەروەری بۆ ژنان بەخشرایە نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهە محەمەدی
خەڵاتی ئەلبیی دادپەروەری بۆ ژنان، بەخشرایە نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهە محەمەدی، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەی کە ڕووداوی کوشتنی ژینا ئەمینییان ئاشکرا کرد.
-

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە لە ئێران هەزار و ٧٠٠ کەس دەستگیر کراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایدەکات، له سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وه تا ئێستا هەزارو ٧٠٠ کەس له لایەن ئێرانەوه ده ستگیرکراون.
-

"هیچ منداڵێکی ئۆتیزم لەوی تر ناچێت"
ئاشنا عومەر، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی شین بۆ ئۆتیزم ئاماژە بەوەدەکات هیچ منداڵێکی ئۆتیزم لەیەکتر ناچن و هەندێکیان کێشەی فێربوونیان هەیە لەگەڵ ئۆتیزمەکەی کە ئەمەش پڕۆسەی فێربوون درێژ دەکاتەوە.