ئاسیا جەمرە ئیشک: گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان بوونی نییە

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەی گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان وەک "خۆکوشتن" زیادی کردووە، پارێزەر ئاسیا جەمرە ئیشک ئاماژەی بەوەکرد، گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان ڕێگەیەکە بۆ پیاوان تا بێتاوانی خۆیان نیشان بدەن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەی گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان زیادی کردووە و بەپێی زانیارییەکانی پلاتفۆرمی ڕاگرتنی کوشتنی ژنان، لە ٩ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا ١٧٦ ژن بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، لەم دواییانەدا، یەکێک لە باوترین نموونەکانی گیان لەدەستدانی گوماناوی، ئەوەیە کە ژنان لە بەرزاییەکانەوە دەکەونە خوارەوە و گیان لەدەست دەدەن، زۆرجار لێکۆڵینەوە لە مردنی ژنان ناکرێت و دۆسیەکان وەک "خۆکوشتن" داخراون، ئەو دۆسیانەی کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، فەرمانیان پێکراوە کە بەدواداچوونیان بۆ نەکرێت بەبیانووی ئەوەی بەڵگەی پێویست لەبەردەست نییە.

 

لەگەڵ ئاسیا جەمرە ئیشک، نوێنەری ناوەندی مافەکانی ژنانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد سەبارەت بەو هەنگاوانەی گیراون بۆ لێکۆڵینەوە لەو کەیسانە بە شێوەیەکی کاریگەر قسەمان کردو ئاماژەی بەوەکرد، بەرپرسیارێتییەکی گەورە هەیە بۆ خێزانەکان و پارێزەرەکان لە کەیسەکانی گیان لەدەستدانی گوماناویدا و وتی: ئەگەر بەدواداچوون نەکەین، ئەم کەیسە بەبێ لێکۆڵینەوە دادەخرێت.

 

"گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان بوونی نییە"

ئاسیا جەمرە ئیشک ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵەکانی ئەم دواییانە بۆ کوشتنی ژنان لە کەیسەکانی کوشتندا "گوماناوی" بوون، ئەم بارودۆخە لەلایەن تاوانبارانەوە پەسەندکراوە بۆ دەربازبوون لە سزا، بەتایبەتی دوای کۆتایی هاتنی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم تێڕوانینەیان لە کۆمەڵگەدا بینیوە لەو دۆسیانەی کە بۆ دادگا گواستراونەتەوە، وەک کەیسەکەی شولی چەت کە ٥ ساڵ لەمەوبەر لە نهۆمی بیستەمی بینایەکەوە لە ئەنقەرە کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا، وتی: چەندین جار بینیمان ڕووداوی گومانلێکراوی کوشتنی ژنان هەیە. شۆل چیت، کە لە ئەنقەرە دەژیا، گیانی لەدەستداو وترا"لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوە"، بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە کوژراوە، لەم دۆسیەیەدا، هەموو بەڵگەکان بە تەواوی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڕاستی ڕووداوەکە ئاشکرا بێت، کاتێک سەیری ئامارەکان دەکەین، دەتوانین زیادبوون ببینین.

 

"نموونەی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی تاکتیکێکی خۆپاراستنی تاوانبارانە"

ئاسیا جەمرە ئیشک ڕایگەیاند، لەدوای ساڵی ٢٠٢١، ئەو حاڵەتانەی پێیان دەوترێت "کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی" ژمارەی مردنە گوماناوییەکان زیادی کردووە، بەتایبەتی بە ناوی "خۆکوشتن" و بە شێوەیەکی کاریگەر لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراوە، لەو ڕووداوانەدا، پزیشکی دادوەری دەتوانێت بزانێت ئایا ڕووداوەکە بەهۆی فشارەوە بووە یاخود نا. بۆیە با بگەڕێینەوە سەر قسەکانمان، هیچ گیان لەدەستدانێکی گوماناوی ژنان نییە، پێویستە لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر بکرێت، ئەمە بۆ هەمووان زۆر گرنگە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی خۆیان بێتاوان نیشان بدەن، لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر لەسەر ئەم بابەتە زۆر گرنگە بۆ ئێمەی ژنان بۆ ئەوەی خۆمان بە سەلامەت بزانین.

 

"پێویستە ڕای گشتی بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان بسەلمێنرێت"

پارێزەر ئاسیا جەمرە ئیشک ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕای گشتی لە دژی ئەم دۆخە گوماناوییە دروست بکرێت و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: گەورەترین کار لێرە لەسەر میکانیزمەکانی دەسەڵاتی دادوەرییە، بەڵام دەزانین کە ئەمانە کاریگەر نین، پێویستە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ ئاشکراکردنی ئەو دۆسیانە، پێویستە کۆمەڵگە لەم قۆناغەدا وریا بێت، ئەگەر بەدواداچوون نەکەین، زۆربەی حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان لەوانەیە وەک گیان لەدەستدانێکی گوماناوی یان خۆکوشتن سەیر بکرێن و لەوانەیە بەو شێوەیە بمێننەوە.