ڕۆژانە
-

دوای ٧ ڕۆژ لە ئاگربەستی مرۆیی... ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکان دەستپێدەکاتەوە
ئاگربەستە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە کۆتایی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ هێناو ڕێگە بە هاوکارییەکان درا بچنە ناو ناوچە گەمارۆدراوەکەوە و دەستگیرکراوەکان ئازاد کران.
-

توندوتیژی زایەندی ئامڕازێکی شەڕە بۆ ژێردەستەکردن و تۆقاندنی ژنان
شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستیان کردەوە کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا و چەکدارەکانی لە پشت زۆربەی ئەو توندوتیژییە زایەندیانەی کە لە شەڕی ٨مانگی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بینیویانە.
-

لە دژی گۆشەگیری چالاکی ئێشکگری بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور لە دژی گۆشەگیری توندی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.
-

سیمپۆزیۆمی هونەری ئاشتی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
بە دروشمی "بە جیاوازی ڕەنگەکان، تابلۆکان جوانتر دەنوێنین" لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە یەکەمین سیمپۆزیۆمی ئاشتی بەڕێوەچوو.
-

دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و ژنان لە لوتکەی پەیوەندییە فریاگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانن
جێگری سەرۆکی تەندروستی ئاسوودەژیانی ڕایگەیاند، زۆربەی ئەو پەیوەندییانەی لە سەرتاسەری ئێران بۆ فریاکەوتنی کۆمەڵایەتی دەکرێن، پەیوەندییان بە دەستدرێژی منداڵان، بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستی تایبەتی، ناکۆکی بنەماڵەیی و دەستدرێژیکردنە سەر هاوژینەکان هەیە.
-

پەرتووکی "بەرخۆدان"ی لاورا شرادەری ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵێ بڵاوکرایەوە
پەرتووکی "بەرخۆدان"ی لاورا شرادەر، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی سەبارەت بە ئەزموونی ئاشتی و بەرخۆدان لە ٢٠ ساڵی ڕابردووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە.
-

کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا دەستیپێکرد و ١٣ ڕۆژ گفتوگۆدەکرێت
ئەمڕۆ كۆنفرانسی گۆڕانی كەشوهەوا "28 COP" لە ئیمارات دەستیپێکردو ١٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: وەک قەڵا سەیری ژنانی باکووری کوردستان دەکەین
بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسە نەتەوەییەکان شاندەکەی ژنانی باکووری کوردستان بەردەوامن لەسەردانی کردنەکانیان و ئەمڕۆش لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆبوونەوە.
-

" لە مووشەک مەترسیدارتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە لە غەززەدا"
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاشکرای دەکات نەخۆشی جۆراجۆر لەناو کامپی ئاوارەکانی غەززەدا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش لە مووشەک مەترسیدارترە.
-

پزیشکێک ڕێنمایی ژنانی دووگیان دەکات ڕۆژانە وەرزش بکەن
گوڵان عەلی، پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان ئاماژە بەوەدەکات، وەرزشکردنی ڕۆژانە بۆ ژنانی دووگیان گرنگەو دەیپارێزێت لە لەبارچوونی کۆرپەلە.
-

شەهرزاد ئەکبەر خەڵاتی مافی مرۆڤی ئێبەرد ستیفتونگی وەرگرت
خەڵاتی مافی مرۆڤی ساڵی ٢٠٢٣ی دامەزراوەی "فریدریش ئێبەرد ستیفتونگ" بەخشرایە شەهرزاد ئەکبەر.
-

"لە ئێران حکومەت خۆی توندوتیژی دژی ژنان ڕێکدەخات"
شەمشە جەلالی، داکۆکیکاری مافەکانی ژنان ڕایگەیاند کە ژنان لە ئێران لە منداڵییەوە بە هۆی هەڵاواردن لە بنەماڵەدا تووشی توندوتیژی دەبنەوە و وتی: ئەم حکومەتە خۆی توندوتیژی دژی ژنان ڕێکدەخات.
-

لە نەبوونی چاودێری تەندروستی نەخۆشی شەکرە دوو هێندە بووە
ژمارەی ئەو ژنانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە لە ئیدلب لە زیادبووندایە، چونکە ناتوانن چاودێری بەردەوام و پشتیوانی وەربگرن بۆ باشترکردنی تەندروستییان و خۆ بەدوورگرتن لە ئاڵۆزییەکانی نەخۆشییەکە.
-

ئافیفە کارتال: گوێ لە دەنگی زیندانییان بگرن
ئافیفە کارتال، دایکی محەمەد کارتالی زیندانی دەربارەی مانگرتن لە خواردن کە لە ٢٧ی تشرینی دووەم لە زیندانەکاندا دەستیپیکردووە، داوای هۆشیاری ڕای گشتی کرد و وتی: توندوتیژی و گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنن.
-

شاندەکەی ژنانی باکوور سەردانی یەکێتی ژنان و ڕژاکیان کرد
لە درێژەی سەردانییەکانی شاندی ژنانی باکووری کوردستان بۆ لای لایەن و ڕێکخراوەکانی باشووری کوردستان، لەگەڵ یەکێتی ژنانی کوردستان و ڕژاک کۆبوونەوە.
-

ژنانی ئەفغانی خەڵاتی ئازایەتی ٢٠٢٣ وەردەگرن
خەڵاتی ئازایەتی بۆ ژنانی ئەفغانی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن دامەزراوەی ئازادی ئەکسڵ سپرینگەر لەلایەن دامەزراوەی ئازادی ئەڵمانیاوە بەخشرا و لەلایەن ڕوئیا مەحبووب، ڕێبەری تیمی کچانی ئەفغانی وەرگیرا.
-

بۆ ئامینە شەنیاشار داوای سزا کرا
لەو دۆسیەیەی کە لە دژی ئامینە شەنیاشار بە بیانووی "سوکایەتیکردن بە ئیبراهیم خەلیل یڵدز"ی ئاکەپە، کراوەتەوە داوای سزای بۆ کرا.
-

لەناو چاکسازی ژنان لە دهۆک ژنێک گیانی لەدەستدا
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک، ئەمڕۆ ژنێک، کە تەمەنى ٤٣ ساڵە و بە زیندانى هەتا هەتایی زیندانیکرابوو، گیانى لەدەستدا.
-

بەهۆی لافاوەوە لە کینیا ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لافاو لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵک و کۆچی هەزاران خێزان و وێرانکردنی ژێرخان و موڵک.
-

ڕۆڵی میدیا لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و بنیاتنانی کۆمەڵگەدا
د.هەتاو حەمەساڵح – مامۆستای زانکۆ