"پۆشاکی سپی ئێمە ئارامیی بزووتنەوەکەمان نیشان دەدات"

دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدا و گوندەکانی سووریا بە مەبەستی داوای یەکسانی، ڕوخاندنی ڕژێم و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ و باشترکردنی بارودۆخی ژیان، ڕوویان لە گۆڕەپانی "کەرەمە" کرد.

روشیل جونیور

 

سوەیدا- خۆپیشاندەرانی ئامادەبوو لە جێگەی خۆپیشاندان ئاماژەیان بەوەکرد جل و بەرگی سپی ئەوان لە بزووتنەوەکەدا ئاماژەیە بۆ ئارامیی بزووتنەوەکە، بوونی ئەوانیش لە گۆڕەپانەکەدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەنگیان ئازادە و لە سەکۆیەکی ئازادەوە سەرچاوە دەگرێت ئەوان بەردەوام دەبن لەگەڵ بزووتنەوەکە تا هەموو داواکارییەکانیان بەدی دەهێنن.

 

بە بەشداری بەرفراوانی ژنان، دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدای سووریا دوێنێ لە گۆڕەپانی کەرەمە کۆبوونەوە و داوای جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد، لەو ماوەیەدا بە دەستە گوڵ و وتینی گۆرانی شۆڕشگێڕانە و لافیتەیان هەڵگرتبوو جەختیان لەسەر یەکێتی سووریا دەکردەوە.

 

 "تا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەبێت بەردەوام دەبین"

 

مەها عابد یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی گۆڕەپانی کەرەمە و بەشداریی کرد، لەو ماوەیەدا سەبەتەی پەڕۆی دابین کرد و گوڵی تێدا دانا و بەسەر خۆپیشاندەران و ئەوانەی لە گوندەکانەوە دەهاتن دابەشی کرد و ئاڵای کێشراو لەسەر نەخشەی سوریایەکی یەکگرتوو دابەش کرد وتی: ئێمە وەک ژنان هەوڵ دەدەین شۆڕشەکەمان بە شێوازی جۆراوجۆر سەرکەوتوو بکەین، و بەردەوام دەبین لەگەڵیدا تاوەکو داواکارییەکانمان بەدی دەهێنین.

 

 

ڕیما ئەحمەد، یەکێک لە بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکان، جەختی لەوەکردەوە کە جلوبەرگە سپییەکانیان ئاماژەیە بۆ ئارامیی بزووتنەوەکەیان، هەروەک چۆن گوڵەبەڕۆژە ئاشتی لە شۆڕشەکەیاندا دەردەبڕێت، ئاماژەی بەوەدا ئەم گۆڕەپانە دەنگێکی ئازادە و سەکۆیەکی ئازادە بۆ هەموو مرۆڤە ئازادەکان.

 

 

"منداڵانی سوریا لە قوڕدا دەخنکێن"

 

دەشڵێت: ئەو هۆکارانەی وایکرد دایکان هەموو ڕۆژێک بچنە دەرەوە بۆ گۆڕەپانی کەرەمە، ئەو زوڵمەیە کە لە چاوی منداڵەکانیانەوە دەیبینن، ئەوانەی ئاوارەبوون و دەستگیرکراون و لە پێناوی ئەو پەنابەرە سوورییانەی کە منداڵەکانیان بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە و لە قوڕدا خنکاون، پەیامێک ئاراستەی سەرجەم حکومەتەکانی جیهان کرا کە لە تەنیشت سووریاوە بوەستن بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە داواکاریەکانیان.

 

 

"ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە"

 

هەنا بەرەکە، ڕاهێنەری هونەر و پیشەسازی لە بەشی پاڵپشتی دەروونی ڕوونیکردەوە، قەیرانی سووریا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان و منداڵان دروستکردووە، کە توێژێکی کۆمەڵگەن و پێویستیان بە ژینگەیەکی سەلامەت هەیە بۆ ئەوەی بتوانن داهێنەربن و بدرەوشێنەوە، گەلێکن کە شارستانیەتێکی زۆریان هەڵگرتووە و شایەنی ئەوە نین ڕووبەڕووی نادادپەروەری و چەوساندنەوە ببنەوە، جەختکردنەوە لەوەی کە گەلێکن شایستەی ژیانن و خەونی ئایندەیەکی باشتر دەبینن.

 

 

"دامەزراوە دەوڵەتییەکان پڕن لە گەندەڵی"

 

نەفیسا لەتیف، وتی: ئێمە لە گۆڕەپانی کەرامەتداین، شانبەشانی پیاوەکان گەلی سووریا بەهۆی حکومەتی دیمەشقەوە کوژران و چەوسێندراونەتەوە و ئاوارەبوون، ئاماژەی بەوەشکرد کە دامەزراوەکان، لەگەل هەبوونی ئەو هەموو گەندەڵییە نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە، سەبارەت بە مامۆستایانی ئازادیخواز کە مابوونەوە، خەباتیان دەکرد بۆ بژێوی ژیانیان و دەستکەوتنی ئازادی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی سووریا ئەوانە بوون کە وڵاتەکەیان ڕزگارکرد و لەسەر تاوەیەکی زیوین پێشکەشی حکومەتی دیمەشقیان کرد، بەڵام ئەوان قەدریان نەزانی دەشڵێت: خەڵکی سووریا و ئێمە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەین تا ئەو ڕژێمە دەڕووخێنین.