تەقینەوەیەکی مین بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی سێ کەس  

لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی مینێکی شەڕ لە ناوچەکانی حکوومەتی دیمەشق سێ کەس کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشماوەی جەنگ و مینی چێندراو، مینی نەتەقیو، بۆمب و کەرەستەی تەقەمەنی، بووتە هۆی دروستکردنی نیگەرانی لەلایەن هاوڵاتیانی مەدەنی لە سووریا.

 

دوێنێ، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستیکردەوە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی چێندراوی کاتی جەنگ کە بەجێماوە لە شەڕەدا سێ کەس کوژراون و کەسانی دیکەش برینداربوون، لەکاتێکدا لە وەرشەیەکی کشتوکاڵی شارۆچکەی زەباح لە لادێکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی حەما، هاوکات هاوڵاتییەکی مەدەنی لە گەڕەکی وادی دەهاب لە حومس لە گێڕانی مەڕەکانیدا بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

 

لە سەرەتای مانگی نیسانەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوشتنی ٦ هاوڵاتی مەدەنی کردووە کە یەکێکیان ژنە هەروەها برینداربوونی ١٠ کەسی دیکە کە ٥ ژن و منداڵێکیان تێدایە بڵاوکردەوە.