پێرڤین چەلیکی تەمەن ١٣ ساڵ ٣ ڕۆژە بێسەروشوێنە

لە شارۆچکەی قۆسەر، پێرڤین چەلیک کە شەوی ١١ی نیسان ماڵەکەی بەجێهێشت، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژە بێسەروشوێنە.

قۆسەر

 

خوێندکاری پۆلی حەوتەمی تەمەن ١٣ ساڵ، پێرڤین چەلیک شەوی ١١ی نیسان لە پاش ئەوەی ماڵەوەی بەجێهێشت، خێزانەکەی دوای ئەوەی تێبینیان کردووە کە لە ماڵەوە نییە ئاماژەیان بەوەکرد کە بێسەروشوێنە.

 

ئەو خێزانە دەڵێن، شەوی ڕابردوو پۆلیس هاتوونەتە ماڵەکەیان، پەیوەندییان بەو ژمارە تەلەفۆنەوە کردووە کە پێرڤین دوایین جار پەیوەندی بە تەلەفۆنی دایکی پەیوەندی  کردووە بۆ ئەوەی بزانن کێ پەیوەندی کردووە بەڵام خاوەنی ژمارەکە وەڵامی نەداوەتەوە و ژمارەکەیان لەلایەن ئەو کەسەوە بلۆک کراوە.

 

من پۆلیسم بۆچی بەدوای مندا دەگەڕێیت؟

 

خێزانەکە ڕایانگەیاندووە کە زانیویانە خاوەنی مۆبایلەکە کەسێکە بە ناوی H.M  تەمەنی ٢٣ ساڵە و وتوویانە ئەو کەسەی لەگەڵ خاڵی پێرڤین قسەی کردووە و وتویەتی: من پۆلیسم بۆچی بەدوای مندا دەگەڕێیت؟

 

خێزانەکە دەڵێن پۆلیس ئەم ژمارەیەی پێداون بۆیە باوەڕ ناکەن ئەو کەسە پۆلیس بێت.

 

خێزانی پێرڤین باسیان لەوەکردووە لەو شەوەوە تا ئێستا هەواڵ و زانیارییان لە پێرڤینەوە بەدەست نەگەیشتووە.