ڕۆژانە
-

لە ژمارە ٢١٩دا؛ هاوژیانی ئازاد لە دیدی ژنۆلۆژییە خراوەتەڕوو
ژمارە ٢١٩ی گۆڤاری تروسکە بڵاوکرایەوە و بابەتەکانی پەیوەست بە دۆخی ژنان و بارودۆخی سیاسی کوردستان گۆڤارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
-

"ئەم ڕێپێوانە تا ئازادی بەردەوام دەبێت"
ژنانی بەشدار لە ڕێپێوانی گەورەی ئازادی لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ڕایانگەیاند، هێزیان لە گەل وەرگرتووە و دەڵێن: ئەم ڕێپێوانە تا ئازادی بەردەوام دەبێت.
-

سەرەڕای زوڵمی ڕژێم دەستی لە دۆزی خۆی بەرنەداوە
مزگین حەسەن لە بەڕێوەبەرایەتی هێزە سروشتییەکانی کانتۆنی جزیرە باسی ئەزموونی خۆی لە خەباتدا کرد و ڕایگەیاند، لە منداڵییەوە تەڤگەری گەلی کوردی ناسیوە و تا ئێستا لە زۆر دامەزراوەدا کاری کردووە.
-

ڕۆژنامەنووسان کیبرییە ئەڤرەن و سەلامەت توران ڕەوانەی دادگا کران
ڕۆژنامەنووسان کیبرییە ئەڤرەن و سەلامەت توران دوای وتە لێوەرگرتن ڕەوانەی دادگا کراون.
-

تەرمی ڕۆژڤەلات کیزماز کە بێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە
تەرمی ڕۆژڤەلات کیزماز کە لە ٩ی شوباتەوە لە ئیلح بێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە.
-

دانیشتووانی قامیشلۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد
دانیشتووانی قامیشلۆ بە ڕێپێوانێکی بەرفراوان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر بینای فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەر شەرمەزار کرد.
-

کۆنفرانسی ژنان لە دژی پیلانگێڕی لە شەنگال بەردەوامە
کۆنفرانسی ژنان لە دژی پیلانگێڕی لە شەنگال کە بەیانی ئەمرۆ ١٢ی شوبات دەستیپێکرد بە وتار و پەیام بەردەوامە، نەورۆز ئویسال، پەرلەمانتاری شرناخ پەیامێکی ناردو ئاماژەی بەوە کرد، بەڕێز ئۆجالان ئەو کەسەیە کە زۆرترین گرنگی بە کۆمەڵگەی ئێزدی و شەنگال دەدات.
-

٥٤ کەس بەهۆی هەرەسهێنانی شاخێک لە فلیپین گیانیان لەدەستدا
شاخێك لە باشووری فلیپین هەرەسی هێنا، بەهۆیەوە ٥٤ كەس گیانیان لەدەستدا و ٦٣ كەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون، منداڵیکی سێ ساڵانیش ڕزگار کرا.
-

ئێزدییەکان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕوویان لە خۆر کرد
دایکانی شەنگال و ئەندامانی تاژێ و کەسانی ئایینی لە شەنگال بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕوویان کردە خۆر و نزایان کرد.
-

"بەرخۆدانمان هەتا گەڕانەوە بۆ عەفرین بەردەوام دەبێت"
ژنانی عەفرین کە کۆچیان کردووە بۆ کامپەکانی شەهبا دووپاتیان کردەوە سەرەڕای ئەو بارودۆخەی لە کامپەکاندا هەیە بەردەوامن لە بەرخۆدان و گەڕانەوە بۆ عەفرین مسۆگەر دەکەن.
-

لە پشت ڕووی سەربازی کابولەوە چی خۆی حەشار داوە؟
تاڵیبان هەوڵ دەدات بە دەستگیرکردنی ژنان ترس لەناو خەڵکدا دروست بکات، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر حکومڕانی خۆیان بکەن، بەڵام لە لایەکی دیکەوە لە بزووتنەوەکانی ژنانیش دەترسن.
-

"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی زامنی پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدییە"
لەیلا ئیبراهیم، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ماڵی ئێزدییەکان لە کانتۆنی جزیرە، ئاماژەی بەوەکرد، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرچاوەی پاراستنی ناسنامە و کولتووری کۆمەڵگەی ئێزدییەکان دەبێت.
-

موهلیسە کاراگوزەل زیندانییەکی نەخۆشە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت
موهلیسە کاراگوزەل، کە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی ئەتاتورک لە ئیزمیر، ڕۆژی ١٦ی شوبات نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، یەکێک لە داواکارییەکان بۆ ئازادکردنی لەسەر بنەمی تەندروستی ڕەتکرایەوە.
-

لە عەفرین ژنێکی دیکە ڕفێندرا
چەتەکانی دەوڵەتی تورک ڕولا حەمدۆی تەمەن ٣٨ ساڵیان لە شارۆچکەی ڕاجۆی عەفرین ڕفاند.
-

هۆڵێکی نەشتەرگەری نوێ تایبەت بە ژنان لە هەڵەبجە کرایەوە
ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە بۆ یەکەمین جار هۆڵێکی نەشتەرگەری کرایەوە کە ڕێژەی هەوکردن تیایدا نزیک دەبێتەوە لە سفر.
-

ڕێپێوانی گەورەی ئازادی لە ١١یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە
ڕێپێوانی گەورەی ئازادی، کە لە باڵەکانی وان و قەرس دەستیپێکرد، لە سێرت و سەرێکانی لە ١١یەمین ڕۆژدا بەردەوامە، بەشداربووان دەڵێن: ئاشتی لە دەنگ و وشەکانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا شاردراوەتەوە. بەڕێز ئۆجالان ڕێبەری ئاشتییە.
-

بە پێشەنگایەتی مامۆستایانی ژن ناڕەزایەتی مامۆستایان بەردەوامە
سزادانی مامۆستایانی ناڕازی و دوورخستنەوەیان لە هۆڵەکانی خوێندن ناڕەزایەتی بەرفراوانی مامۆستایانی لێکەوتەوە و لە سلێمانی مامۆستایان خۆپیشاندانیان کرد.
-

هەڵەبجە، دوای چوار مانگ مامۆستایان جەخت لە داواکانیان دەکەنەوە
پاش تێپەڕینی چوار مانگ بەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و هەڕەشە و گوشارەکانی سەریان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەردەوامن لە بایکۆت و ئەمڕۆش لە شار و شارۆچکەکان خۆپیشاندان بەردەوام بوو.
-

ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن ماوەی سێ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە
ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن، کە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لە ٩ی شوبات دەستبەسەرکرا، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە لقی تەم کۆجالی دەستبەسەرکراوە.
-

کتێبخانەی سلێمانی: زۆرینەی سەردانیکەرانی کتێبخانەکە ژنن
كتێبخانەی گشتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا زۆرترینی سەردانیكەرەكانیان ژن بوون.