ڕۆژانە
-

گوڵتان کشاناک بە کاندیدی شارەوانی گەورەی ئەنقەرە دیاری کرا
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی دەم، کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی ١٣ شاری ڕاگەیاند و گوڵتان کشاناک و ئۆزتورک تورکدۆگان وەک کاندید بۆ شارەوانی گەورەی ئەنقەرە دیاری کران.
-

دوای لێشاوی زیاتر لە ٥٠٠ هەزار پەنابەر لە سودانەوە، چاد باری نائاسایی خۆراک ڕادەگەیەنێت
بەهۆی برسێتی و کەمی خۆراکەوە، دوای ئەوەی زیاتر لە ٥٠٠ هەزار پەنابەر لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا لە سودان هەڵهاتن، چاد باری نائاسایی خۆراکی لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.
-

لەبارەی کامپی هۆلەوە دواکارییەک پێشکەشی خاچی سوور دەکرێت
لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی ڕەوشی ئاوارەکانی کامپی هۆلەوە داوای هاوکاری لە ڕێکخراوی خاچی سوور کرد، کە هانى وڵاتان بدەن هاوڵاتییەکانیان لە کامپەکە وەربگرنەوە.
-

ڕژاک داوای ئازادکردنی سەرۆکی ڕێکخراوەکەیان دەکات کە ٢٥ ڕۆژە دەستگیر کراوە
ڕژاک لە بارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڕێکخراوەکەیان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بە توندی هێرشی تیرۆرستییانە بۆ سەر سیاسەتمەدار فریال سلێمان و ژنانی تێکۆشەر شەرمەزار دەکەین و بۆ عێراق جێگەی شەرمەزارییە کە سەرۆکی ڕژاکی دەستگیر کردووە".
-

هەژماری X ی بەشی کوردی ژن نیوز بلۆک کرا
هەژماری Xی ئاژانسی هەواڵی ژن " JINNEWS" @JinnewsKurmanci بلۆک کرا.
-

چارەنووسی نادیار ڕووبەڕووی دانیشتووانی غەززە دەبێتەوە
بەهۆی نەبوونی یارمەتی و پێداویستییەکانی ژیان لە ئەنجامی شەڕی بەردەوام لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس، خەڵکی کەرتی غەززە ڕووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار دەبنەوە.
-

تاژێ و یەژەشە بە پەیامێکی هاوبەش پیرۆزباییان لە "کۆنفرانسی ڕێبەرایەتی" کرد
لە پەیامی هاوبەشیاندا بۆ کۆنفڕانسی ڕێبەرایەتی، تاژێ و یەژەشە ڕایانگەیاند: ئەوانەی دڵیان لە پێناوی ئازادیدا لێدەدات، لە هەر کوێ بێت، دەبێت خەباتی خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر و زیاتر بکەن.
-

مۆنۆدرامای سەلمە لە هەڵەبجە نمایش کرا
دوێنێ لە شاری هەڵەبجە گروپی شانۆیی هەوار مۆنۆدرامای سەلمەیان پێشکەشکرد.
-

ئێلیچ ژەهراوی بوو؛ کارەساتی گەورە لەپێشە
مەلیس تانتان، هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی ژینگە و کشتوکاڵی پارتی دەم وتی: زۆر کەس سوود لە لەناوبردنی گەل و سروشت وەردەگرن، ئەوەی ڕوودەدات پەیوەندی بە گەل و سروشتەوە هەیە.
-

توندوتیژی ئەلکترۆنی؛ ئامرازێکی شەڕی تایبەت دژی ژنان
دوای سەرهەڵدانی ئینتەرنێت، ئەو پێشکەوتنە تەکنەلۆژیانەی کە 'جیهانی ئەلکترۆنی'یان پێشکەش بە کۆمەڵگەی ئەمڕۆ کردووە، ژنان ڕووبەڕووی فۆرمێکی نوێی توندوتیژی دەبنەوە.
-

داستانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ: شێخ مەقسوود
ئەو ژنانەی کە بەرخۆدانی شێخ مەقسوودیان لە شاری حەلەب بینیوە، وتیان: بەرخۆدانێکی گەورەمان لە دژی هێرشەکان کرد و سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، لە شێخ مەقسوود گەلێک داستان و چیرۆک نووسرانەوە.
-

"دەوڵەتی تورک پێشەنگانی شەڕی دژی داعش دەکاتە ئامانج"
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەر و وتی: ئەوانەی شەڕیان کرد و داعشیان تێکشکاند، دەوڵەتی تورکیا دەیانکاتە ئامانج، بە هێرشکردن، ویستی تۆڵەی شکستی داعش بکاتەوە.
-

چوار ڕۆژنامەنووس بە زیندانیکردنی ماڵەوە سزادران
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ئیزمیر دەستگیرکرابوون و لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتییەوە ڕەوانەی دادگای تاوانی ئەسلییە کران، چواریان بە زیندانی ماڵەوە سزادران و دوو ڕۆژنامەنوووسیشیان بە مەرجی کۆنترۆڵی دادگا ئازادکران.
-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نیوەی دانیشتوانی جیهان بەرکەوتەی پەتای خوێنبەربوونن
دورگەی گویانای فەرەنسی ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بووەتەوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵەوە هەفتانە ٨٠٠ حاڵەتی تووشبوون تۆمار دەکرێت.
-

ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان بە داوای دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگا کران
٥ ڕۆژنامەنووس کە ماوەی ٤ ڕۆژە لە ئیزمیر ڕاگیراون، بەبێ ئەوەی لێدوانەکەیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە ڕابگیرێت، بە داوای دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگا کران.
-

ژنانی سووریا سەرەڕای قەیرانی ئابووریی تیمێکی پزیشکی پێکدەهێنن
نەخۆشانی سوەیدا گلەیی لە گرانبوونی کرێی پشکنینی پزیشکی و دەرمان دەکەن، ئەمەش ئازارەکانیان زیاد دەکات و بارگرانییان لەسەرە، بەتایبەتی کە لە بارودۆخێکی سەختی ئابووریدا دەژین و قەیران تا دێت زیاد دەکات.
-

بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ باشووری لوبنان ژمارەیەک گیان لەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە
ژمارەی گیان لەدەستداوانی بۆردوومانی شارۆچکەکانی باشووری لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا گەیشتە ٩ کەس و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
-

دەستگیرکراوانی ڕێپێوانەکەی شاری سلێمانی ئازاد کران
دوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی ڕێگری لە ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرد و زیاتر لە ٢٠ کەسی دەستگیرکرد، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هەمووان ئازاد کران.
-

"خەڵک لە پەرتوکەکانی ڕێبەر ئۆجالاندا ڕاستی مێژوو دەبینن"
ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پەروەردە لەسەر مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرد لە ئەکادیمیای شەهید زەینەب سارۆخان، وتیان: خەڵک لە پەرتوکەکانی ڕێبەر ئۆجالاندا ڕاستی مێژوو دەبینن.
-

ژنانی مەخموور: پێویستە هەموو کورد لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکگرتوو بن
ژنانی کامپی مەخموور ڕایانگەیاند، لە سایەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەلی کورد دانیان بە بوونی خۆیاندا ناوە و وتیان: پێویستە هەموو کورد وەک بازنەیەک لە دەوری ڕێبەر ئۆجالان کۆببنەوە.