ڕۆژانە
-

دەوڵەتی تورک ئەشکەوتی حەسارای لە باشووری کوردستان بۆردوومان کرد
بەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆردوومانی ئەشكەوتی حەسارای لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری ئامێدی کرد.
-

پێنج مانگە گەمارۆ و کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوامە
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی ئیسرائیل ١١ کۆمەڵکوژییان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و ١٠٣ کەس کوژراون و ١٤٥ کەسیش بریندار بوون.
-

بەشداربووانی عێراق: خۆبەڕێوەبەری سەرچاوەی هێزی عێراقه
چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بەغدا و میسان کە بەشدارییان لە کۆنفرانسی ژنان لە شەنگال کرد ڕایانگەیاند کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕووناکییە بۆ ژنانی ئازاد و نموونەیەکە بۆ هەموو گەنجان، هەروەها خۆبەڕێوەبەری سەرچاوەی هێزە بۆ عێراق.
-

"ڕێکخستنبوونی ژنان وەڵامی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتە"
زەهرا عەلی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە ڕایگەیاند کە پیلانگێڕیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد پێشێلکردنی یاسا مرۆییەکانە و وتی: پیلانەکە تا ئەمڕۆش بە ئامانجگرتنی پێشەنگانی شۆڕش بەردەوامە.
-

ژنانی مەسەدە ستراتیژی داهاتووی خۆیان مسۆگەر کرد
ژنانی ئەندامی مەسەدە ستراتیژی داهاتووی خۆیان بۆ پەرەپێدانی ژنان لە ئاستی سیاسی و ڕۆشنبیریدا دیاری کردو ئاماژە بەوە کرا کە بەپێی پلانەکە دەرفەتی کار بۆ ژنان دابین دەکرێت.
-

"١٠%ی ژنانی بێکار لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانن"
لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوەکراوە، دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە باکووری کوردستان و تورکیا، ژمارەی ژنانی بێکار زیادی کردووە.
-

سلێمانی، لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانگرتن لە خواردن ڕاگەیەندرا
لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و گۆشەگیرکردنی، بۆ پشتیوانیکردنی دایکانی ئاشتی لە باکووری کوردستان، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان چالاکی مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند.
-

کۆنگرەی ستار: بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدیدەهێنین
کۆنگرەی ستار لە ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی: خەباتی ڕێبەر ئاپۆ تەنها بۆ ئازادی گەلی کورد نییە، بەڵکو بووە هۆی بەرخۆدان بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی بەهێزتر دەکەین.
-

هێڵی ژنان بۆ ڕۆژڤەلات پانکارتیان هەڵواسی
لە ڕەحا، ئەندامانی هێڵی ژنان بۆ ڕۆژڤەلات کیزماز کە لە ئیلح بە گوماناویی گیانی لەدەستدا، پانکارتیان هەڵواسی.
-

ژنانی سوەیدا به بێ ترس داوای مافەکانیان دەکەن
خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی ئەلکەرەمە لە شاری سوەیدای سووریا جەختیان کردەوە لەسەر بوونی ڕۆژانەیان لە خۆپیشاندانەکاندا هەتا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێن.
-

پەیمان ڤیان: ڕێبەر ئاپۆ بوون و بەهای گەلانە
پەیمان ڤیان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" ، لەبارەی ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: ڕێبەر ئاپۆ بوون و بەهای گەلانە.
-

"زیاتر لە ٨٨ هەزار حاڵەتی دەستدرێژی زایەندی لەماوەی دەسەڵاتی تاڵیبان تۆمار کراوە"
چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانانی مەدەنی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایان کردووە، لەو کاتەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتووەتەوە دەست زیاتر لە ٨٨ هەزارو ٤٥٥ حاڵەتی دەستدرێژی زایەندی بۆ سەر ژنان تۆمارکراوە.
-

ئیلهام محەمەد: دەوڵەتانی پیلانگێڕ نەگەیشتنە ئامانجی خۆیان
ئیلهام محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدەی عەفرین-شەهبا، لە ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، وتی: گەلی کورد بە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالان کرایە ئامانج و پیلانگێڕییەکە بە تێکۆشان پووچەڵ کراوەتەوە.
-

هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو چالاکوانەی مافی مرۆڤ لە ڤەنزوێلا نییە کە دەستگیر کراوە
لە کاراکاسی ڤەنزوێلا، ڕۆسیۆ سان میگەل، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و چوار ئەندامی خێزانەکەی کە دەستگیرکراون هیچ زانیارییەک دەربارەیان نییە.
-

لە بەیروت ژنان پیلانگێری شەرمەزار دەکەن: تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە
ژنانی بەیروت لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کە تێکۆشانیان زیاتر دەکەن.
-

ڕاپۆرتێک: لە مانگێکدا ٧٧٥ کەس بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤، ٤٠ هەزار و ٩٠٠ حاڵەتی کۆلێرا لە ١٧ وڵات لە چوار ناوچەی ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەمریکا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا تۆمارکراوە.
-

پێنج ڕۆژنامەنووس لە ئیزمیر دەستگیرکران
لە ئیزمیر پۆلیس لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٥ ڕۆژنامەنووسیان دەستگیرکردو بڕیاری قەدەگەی بینینی پارێزەران بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر درا.
-

باڵەکانی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادی" پاش ١٣ ڕۆژ لە ئامەد گەیشتن بەیەک
باڵەکانی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادی" وان و قەرس دوای ١٣ ڕۆژ گەیشتنە ئامەد، ڕێپێوانی ئازادی لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هێلەکی ڕەشیان لەبەرکرد.
-

کۆنگرەی ستار: دەبێت ژنان لێپرسینەوە بکەن
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار، ژنانی تێکۆشەر سۆرخوین ڕۆژھەڵات "فاتمە ساکان"و ئازادی دێریک "ئەمینە سەعید"، کە لە هێرشەکانی ١١ی شوباتدا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا، بەبیرهێنایەوە و وتی: دەبێت ژنان لێپرسینەوە لە ئەردۆغان بکەن.
-

لە باشووری یەمەن دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
دوای تەقینەوەی موشەکێک لە باشووری یەمەنم دوو منداڵ گیانیان لەدەستداو سێ کەسی دیکەش برینداربوون.