ڕۆژانە
-

ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان بە داوای دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگا کران
٥ ڕۆژنامەنووس کە ماوەی ٤ ڕۆژە لە ئیزمیر ڕاگیراون، بەبێ ئەوەی لێدوانەکەیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە ڕابگیرێت، بە داوای دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگا کران.
-

ژنانی سووریا سەرەڕای قەیرانی ئابووریی تیمێکی پزیشکی پێکدەهێنن
نەخۆشانی سوەیدا گلەیی لە گرانبوونی کرێی پشکنینی پزیشکی و دەرمان دەکەن، ئەمەش ئازارەکانیان زیاد دەکات و بارگرانییان لەسەرە، بەتایبەتی کە لە بارودۆخێکی سەختی ئابووریدا دەژین و قەیران تا دێت زیاد دەکات.
-

بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ باشووری لوبنان ژمارەیەک گیان لەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە
ژمارەی گیان لەدەستداوانی بۆردوومانی شارۆچکەکانی باشووری لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا گەیشتە ٩ کەس و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
-

دەستگیرکراوانی ڕێپێوانەکەی شاری سلێمانی ئازاد کران
دوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی ڕێگری لە ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرد و زیاتر لە ٢٠ کەسی دەستگیرکرد، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هەمووان ئازاد کران.
-

"خەڵک لە پەرتوکەکانی ڕێبەر ئۆجالاندا ڕاستی مێژوو دەبینن"
ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پەروەردە لەسەر مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرد لە ئەکادیمیای شەهید زەینەب سارۆخان، وتیان: خەڵک لە پەرتوکەکانی ڕێبەر ئۆجالاندا ڕاستی مێژوو دەبینن.
-

ژنانی مەخموور: پێویستە هەموو کورد لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکگرتوو بن
ژنانی کامپی مەخموور ڕایانگەیاند، لە سایەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەلی کورد دانیان بە بوونی خۆیاندا ناوە و وتیان: پێویستە هەموو کورد وەک بازنەیەک لە دەوری ڕێبەر ئۆجالان کۆببنەوە.
-

رژاک داوای ئازادکردنی هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی و دەستگیرکراوانی دیکە دەکات
رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک داوای ئازادکردنی هاوسەرۆکان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی و دەستگیرکراوانی دیکە دەکات، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون.
-

مامۆستایەک لە سلێمانی لەلایەن دوو ماتۆڕ سوارەوە بریندار کرا
لەشاری سلێمانی لەلایەن دوو ماتۆڕ سوارەوە هێرشکرایە سەر مامۆستایەک بەناوی "ئاڵا محێدین" بەو هۆیەوە بریندارە.
-

دانیشتووانی مەخمور دژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات چوونە مەیدانەکان
دانیشتووانی کامپی مەخمور ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ڕێکخست.
-

ئاسایشی سلێمانی ڕێگریی لە ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی ١٥ی شوبات کرد
بڕیاربوو ئەمڕۆ لە سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی، ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات بەڕێوەبچێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگری کرد و زیاتر لە ٢٠ کەسی دەستگیرکرد.
-

ڕێپێوانی ئازادی بەرەو ئامارا بەڕێکەوتن
هەردوو باڵی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادی" لەگەڵ گەلی پرسوسی ڕەحا کۆبوونەوە و لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا بەرەو ئامارا بەڕێکەوتن.
-

ڕژاک: ڕێبەر ئۆجالان ئافرێنەری ئیرادەی خۆبوونی ژن و فەلسەفەی ژن، ژیان ئازادییە
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە ساڵیادی پیلانگێڕی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: ، ڕێبەر ئۆجالان ئافرێنەری ئیرادەی خۆبوونی ژن و فەلسەفەی ژن، ژیان ئازادی و هەموو وزەو و جوانییە جوانەکانە.
-

تەژەئە: هیچ هێزێک ناتوانێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا ببڕێت
لە یادی ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تەژەئە وتی: "ێویستە هێزە پیلانگێڕییەکان بزانن کە گۆشەگیری و سیاسەتی تاریک و پیس ناتوانن پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ببڕن.
-

لە تل تەمر دژی پیلانگێڕی مۆم داگیرسێندرا
لە تل تەمر بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالان مۆم داگیرسێندرا.
-

لە لوبنان ژنان باجی قەیرانی ئابووری دەدەن
قەیرانی ئابووری لوبنان کاریگەری لەسەر بارودۆخی ژیانی ژنان هەیە و هەروەها دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی.
-

دەوڵەتی تورک ئەشکەوتی حەسارای لە باشووری کوردستان بۆردوومان کرد
بەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆردوومانی ئەشكەوتی حەسارای لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری ئامێدی کرد.
-

پێنج مانگە گەمارۆ و کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوامە
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی ئیسرائیل ١١ کۆمەڵکوژییان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و ١٠٣ کەس کوژراون و ١٤٥ کەسیش بریندار بوون.
-

بەشداربووانی عێراق: خۆبەڕێوەبەری سەرچاوەی هێزی عێراقه
چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بەغدا و میسان کە بەشدارییان لە کۆنفرانسی ژنان لە شەنگال کرد ڕایانگەیاند کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕووناکییە بۆ ژنانی ئازاد و نموونەیەکە بۆ هەموو گەنجان، هەروەها خۆبەڕێوەبەری سەرچاوەی هێزە بۆ عێراق.
-

"ڕێکخستنبوونی ژنان وەڵامی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتە"
زەهرا عەلی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە ڕایگەیاند کە پیلانگێڕیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد پێشێلکردنی یاسا مرۆییەکانە و وتی: پیلانەکە تا ئەمڕۆش بە ئامانجگرتنی پێشەنگانی شۆڕش بەردەوامە.
-

ژنانی مەسەدە ستراتیژی داهاتووی خۆیان مسۆگەر کرد
ژنانی ئەندامی مەسەدە ستراتیژی داهاتووی خۆیان بۆ پەرەپێدانی ژنان لە ئاستی سیاسی و ڕۆشنبیریدا دیاری کردو ئاماژە بەوە کرا کە بەپێی پلانەکە دەرفەتی کار بۆ ژنان دابین دەکرێت.