کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی حەسەکە ڕاگەیەندرا

کۆنگرە ستار لە شاری حەسەکە لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرەتایی بۆ کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شارەکە ڕاگەیاند.

حەسەکە

 

دوێنێ، ٢٤ی نیسان لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆنگرەی ستار پرۆسەی هەڵبژاردنی بەرایی بۆ کاندیدانی ژن بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەستپێکرد و سێ ناوەندی شارەکە هەڵبژاردنی بەرایی تیادا ئەنجامدرا.

 

دوای تەواو بوونی ماوەی هەڵبژاردن، کۆنگرەی ستار ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرەتایی بۆ کاندیدانی ژن بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی حەسەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاندن و تیایدا هاتووە، "بە پێی ئەو دەنگانەی وەرگیراون، ئاینور بەدرخان داقوری ٤٩٦ دەنگی بەدەستهێناوە، بەرائە محەمەد مەردالی ٣٠٤ دەنگ و موونا مەحمود حەنیش ١٠١ دەنگ و سەعدیە ئیبراهیم کۆتۆش ٦٥ دەنگی بەدەستهێناوە".

 

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە اینور بەدرخان داقوری وەک کاندید هەڵبژێردرا کە توانی ٤٩٦ دەنگ بەدەستبهێنێت، کۆنگرەی ستار ئەوەشی خستەڕوو، "هەڵبژاردنەکانمان بە شێوەیەکی دیموکراتیک بەڕێوەبرد، ویستمان ژنان بە ئیرادەی خۆیان دەنگ بدەن، هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان کە لە حەسەکە ئەنجامدرا، یەکەمجار بوون و نموونەن بۆ هەموو جیهان کە ژنان لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ئیرادە و ویستی خۆیان دەنگ دەدەن.