ڕۆژانە
-

لە کامپی هۆڵ ئەزموونی ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتنی داعش بوونەتەوە
ژنانی سووری و عێراقی کە لە بەشی پارێزراوی کامپی هۆل دەژین باسی هەڕەشەکانی چەتەکانی داعش و شانەکانی داعشیان کرد، ئاماژەیان بەوەکرد، دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
-

"ئازادی شەنگال بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێکدێت"
ژنانی ئێزیدی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییان وەک فەرمانێک پێناسەکرد و ئاماژەیان بەوەکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلانی ستەملێکراوە و ئازادی شەنگال بە ئازادی ڕێبەر ئۆجالان پێکدێت.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا "MKG" ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕۆژی هەینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکراون، بڵاوکردەوە.
-

لە ڕۆما کۆنفرانسێک لەسەر فەلسەفەی ئازادی ژن بەڕێوە دەچێت
لە شاری ڕۆما بە ناونیشانی “فەلسەفەی وەرچەرخانی ژیان؛ ژن، ژیان، ئازادی” کۆنفرانسێک بەڕێوە دەچێت و باس لە هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر تێکۆشان و ئازاد ژنان دەکرێت.
-

لە هندستان گرژیی لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا دروستبوو دوو کەس گیانیان لەدەستدا
دوای ئەوەی پۆلیسی هندستان ویستی باڵەخانەیەكی نایاسایی لە باكوور وڵاتەکە بڕۆخێنێت، ناڕەزایی هاوڵاتییانی لێكەوتەوە، گرژیی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا درووست بوو، بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٨٠ كەسی دیكەش برینداربوون.
-

ڕۆژنامەنووس سەلامەت توران دەستگیرکرا
ڕۆژنامەنووس سەلامەت توران ئەم بەیانیە لە ناوچەی جزیرەی شاری شرناخ دەستگیرکرا.
-

هیومان ڕایتس وۆچ: هێرشەکانی تورکیا دژی ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تاوانی جەنگە
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ "هیومان ڕایتس وۆچ"هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لە دژی ژێرخانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تاوانی جەنگ ناوبرد.
-

وریشە مورادی، ئەندامی کژار بە هەڵگرتنی چەک تۆمەتبار دەکرێت
وریشە مورادی، ئەندامی کژار کە لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندرابوو، دوای ٦ مانگ لە دەستگیرکردنی بە هەڵگرتنی چەک تۆمەتبار کرا.
-

بۆ یەکەم ساڵ لە جیهاندا سنووری گەرمبوون گەیشتە ١.٥ پلەی سەدی
بەپێی خزمەتگوزاری کەشوهەوای یەکێتی ئەوروپا، بۆ یەکەم جار گەرمبوونی زەوی لە ماوەی ساڵێکدا ١.٥ پلەی سەدی تێپەڕاندووە.
-

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ١٢٦ەمین ڕۆژیدایە
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری ڕەفە ئەنجامدا.
-

ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن دەستگیرکرا
ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا ئەم بەیانییە دەستگیرکرا.
-

کەمپەینی "مەڕۆ، چاکی کە" بۆ برەودان بە گەنجان ڕاگەیەندرا
کەمپەینی "مەڕۆ، چاکی کە" بە دروشمی "با دایکوتین" ئامانجی هۆشیارکردنەوەی گەنجانە لە کۆچی نایاسایی و ڕێگەی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات و برەودانە بە گەنجان.
-

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگی تورکیا و ئێرانی کرد
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی فیدراڵی کوردستان جێگای نیگەرانییە و بانگهێشتی ئەو وڵاتانەی کرد.
-

ساڵانە بە هۆی ملیۆنان كیسی چاوە ژینگە پیس دەبێت
توێژینەوەیک ئاشکرای دەکات، ساڵانە تڵپەی چا، كە بە ملیۆنان كیسی چا مەزەندە دەكرێت، هۆکارێکی پیسبوونی ژینگەیە، بەڵام بەکارهێنانەوەی پاش تێکەڵکردنی بە ماددەی دیکە سوودی هەیە.
-

ئیسرائیل لەشکرکێشییەکی بۆ سەر شاری ڕەفەح دەکات کە هەزاران ئاوارەی تێدایە
نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل دەربڕی بۆ سەر شاری ڕەفەح لەسەر سنووری میسر، کە زیاتر لە ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار ئاوارەی تێدایە کە لە دۆخێکی خراپی مرۆیی لەناو چادر و پەناگەدا دەژین.
-

چالاکوانێکی سیاسی کورد ماوەی ساڵێک حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێنرا
چالاکوانی سیاسی ژیلا هەژبری دووبارە دەستگیرکرایەوە، تا ماوەی ساڵێک زیندانییەکەی لە زیندانی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەواو بکات.
-

٦ ساڵ بە هیوای گەڕانەوە بۆ عەفرین
٦ ساڵ دوای داگیرکردنی عەفرین، ژنانی عەفرین بەرخۆدان دەکەن و بەهیوای ڕزگارکردنی خاکەکەیان دەژین.
-

"زۆرێک لە هەوڵەکانی ڕفاندنی منداڵ لە کامپی هۆل پووچەڵکرانەوە"
لێما سەمیر، بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کامپی هۆل ڕایگەیاند، زۆرێک لە هەوڵەکانیان بۆ ڕفاندنی منداڵانی ئەشباڵ ئەلخیلاف بۆ ناوچە داگیرکراوەکان شکست پێهێناوە.
-

کەژەکە سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کەژەکە لە یەکەمین ساڵیادی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی کوردستان و تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "داوا لە گەلانی کورد و تورکیا و عەرەب دەکەین خۆیان لەو وێرانکارییە بەدوور بگرن، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دروست بووە و ڕوو لە ئاوەدانکردنەوە بکەن.
-

ڕێپێوانی گەورەی ئازادی بۆ ماوەی ٧ ڕۆژە بەردەوامە
ڕێپێوانی ئازادی گەورە، کە لە دوو باڵی وان و قەرس کە دەستیپێکرد، لە حەوتەمین ڕۆژی خۆی لە بینگۆل و جزیرە بەردەوامە، بەشداربووان ڕایانگەیاند هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە ڕێپێوانەکەیان بکات.