ڕۆژانە
-

توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ژن ڕوو له زیادبوونه
بەڕێوەبەری توێژینەوە لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژنامەنووسان "ICFJ" دەڵێت: جۆرەکانی هەڕەشە کە ڕووبەڕووی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەبنەوە لە دیجیتاڵدا ڕوو لە زیادبوونە.
-

لەمساڵدا ٤٧٦ كەس لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەمساڵدا ٤٧٦ كەس لەدەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون.
-

ژنان هەڵوێستی خۆیان دژی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر دەردەبڕن
شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر بۆ پێشوازی لە هاتنی تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، قەڵای هەولێر بە ڕەنگی سووری ئاڵای تورکیای خوێنڕێژ ڕەنگڕێژ کرا، ژنانیش کاردانەوەیان دژی ئەم کارە نیشاندا.
-

ڕۆشنبیری سلێمانی قەڵغانی ڕێزلێنانی بە هاوسەرۆكانی گەورە شارەوانی ئامەد بەخشی
ڕۆشنبیری سلێمانی قەڵغانی رێزلێنانی پایتەختی رۆشنبیری پێشكەش بە هاوسەرۆكانی گەورە شارەوانی ئامەد كرد.
-

پەدەکە لە هەولێر بە هەڵواسینی ئاڵای تورکیا پێشوازی لە هاتنی ئەردۆغان دەکات
سەرەڕای هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی باشووری کوردستان، پەدەکە بە هەڵواسینی ئاڵای تورکیا لە شەقامەکانی هەولێر پێشوازی لە هاتنی تەیب ئەردۆغان دەکات.
-

ئامینە شەنیاشار لە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی دادپەروەریدایە
چاوەڕوانی ئامینە شەنیاشارلە ڕۆژی ٨٢دا لە بەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە.
-

کۆڕبەندێکی تایبەت بە توندوتیژی ئەلکترۆنی دژی ژنان ئەنجامدرا
ئەمڕۆ کۆڕبەندی ناوچەیی تایبەت بە توندوتیژی ئەلکترۆنی دژ بە ژنان بە بەشداریی نێودەوڵەتیی ئەکتەرەکان و ئەوانەی ئارەزووی ئەو پرسە دەکەن دەستیپێکرد، هەروەها پێداچوونەوەیەک بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان کە لەسەر ئەو پرسە لە عومان ئەنجامدرابوون کرا.
-

ئیلینا ڕیباکینا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی ستوتگارت
ئیلینا ڕیباکینا یاریزانی کازاخستانی بە ٥٠٠ خاڵ سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ستوتگارت لە ئەڵمانیا.
-

"نووسین ڕێگایەکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەر سیاسەتێک بۆ ژنان"
مونیا عرفاوی و ئۆلفا ماوی جەختیان لە گرنگی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تونس کردەوە، کە ئامانج لێی پەروەردەکردنی خەڵکە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی منداڵان و ژنان.
-

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر ٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس، ٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
-

بەهۆی لافاوەوە ٣٠٠ گوند لە ئیران زیانی بەرکەوتووە
ماوەى چەند ڕۆژیکە بارانێكی بەخوڕ چەند ناوچەیەكی پارێزگای بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی گرتوەتەوە، بەهۆیەوە لانیكەم ٣٠٠ گوند زیانی پێگەیشتووەو ١٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
-

لە ماوەی سێ مانگدا ١٧ حاڵەتی پێشێلکاری ئازادی ڕاگەیاندن لە یەمەن تۆمار کراوە
لە ڕاپۆرتێکدا سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی یەمەن ئاشکرایکرد، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ١٧ حاڵەتی پێشێلکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن تۆمار کراوە.
-

هالیسە ئاکسۆی: بە وتە و تۆمەتی ساختە سەدان کەس وەک من دەستگیرکران
هالیسە ئاکسۆی، کە تەرمی کوڕەکەی عەگید ئیپەکی لە ڕێگەی پۆستەوە لەناو سندوقێکدا بۆ نێردرایەوە، بە تۆمەتی بێ بنەما دەستگیرکرا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زیندان ئازادکرا، هالسە ئاکسۆی وتی: سەدان کەس وەک من بە وتەی ساختە دەستگیرکران.
-

دادگای ئێران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستا سۆما پور محەمەدیدا سەپاند
دادگای ئێران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر سۆما پور محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردیدا سەپاند.
-

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی کەشتییەک ٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا
شەوی ڕابردوو ٢٠ی نیسان، کەشتییەک لە دەریاچەی مبۆکۆ لە بانگی پایتەختی ئەفریقای باشوور ژێر ئاوکەوت، تەرمی ٥٨ کەس لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزرانەوەو دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
-

لە ئەفغانستان بەهۆی لافاوەوە ٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ئەو لافاوەوە کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لە ئەفغانستان ڕوویدا، ٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و هۆشدارییەک بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەرکرا.
-

توندوتیژییەکان لە سودان زیاتر دەبن و سەدان کەس ژیانیان لە مەترسیدایە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە بەهۆی زیادبوونی توندوتیژییەکانی سودان، ٨٠٠ هەزار کەس لە شاری فاشێر لە سودان مەترسییان لەسەرە.
-

وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە کوشتنی ژنان نەدرایەوە
گوڵدەرەن ڤارلی و گوڵجان کاچماز سایگیت، پەرلەمانتارانی وانی پارتی دەم دەربارەی ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان لە وان، ڕەشنووسی پرسیاریان ئاڕاستەی وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی کردبوو، دوای چەندین مانگ پرسیارەکان بێ وەڵام ماونەتەوە.
-

"ئێمە پاشەکشە ناکەین لە ناڕەزایەتییەکانمان چونکە داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکراوە"
بە بەشداری بەرفراوانی ژنان، شاری فەکیک لە ڕۆژهەڵاتی مەغریب خۆپیشاندان بەمەبەستی دەربڕینی مافی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی ئاو کە سەرەتاییترین مافیانە ئەنجامدرا.
-

پێشانگای بينالی ڤێنيسيا دەستپێدەکات
بينالی ڤێنيسيا یەکێکە لە گرنگترین پێشانگاکانی هونەری هاوچەرخ لە جیهاندا و لە هەموو جیهانەوە هونەرمەندان بەشداری تێدا دەکەن و بۆ ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر ئەزموونی ڕەوەند و پرسەکانی کۆچ و دەربەدەری.