ڕۆژانە
-

"گەڕاندنەوەی غەززە بۆ پێش دۆخی گرژی و ئاڵۆزییەکان پێویستی بە ٨٠ ساڵ هەیە"
ڕێکخراوی هاوکاری نەوەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی غەززەوە ڕایگەیاند، غەززە لە ئێستادا وێرانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە و دووبارە بنیادنانەوە و گەڕاندنەوەی بۆ پێش دۆخی گرژی و ئاڵۆزییەکان پێویستی بە ٨٠ ساڵ هەیە.
-

"ڕاگەیاندنی ئازاد بە بەرخۆدان دژی ستەم پێشوازی لە ٣ی ئایار دەکات"
ڕۆزا مەتینا، سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا، ئاماژەی بەوەکرد، لە ٣ی ئایاردا بە تێکۆشانی خۆیان له دژی سه رکوتکردن پێشوازی له ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕاگه یاندن دەکەن و وتی: هێرشەکان بەڕێکەوت نین و هیڕش لە دژی تێکۆشانی ڕاستی هەیە.
-

"دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەستبەجێ هێرشەكانیان بۆ سەر ئازادیی ڕۆژنامەگەری ڕابگرن"
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد، ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمى کوردستان، جگە لە بانگەشەیەكی گاڵتەجاڕانە هیچی دیکە نییەو دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەستبەجێ هێرشەكانیان بۆ سەر ئازادیی ڕۆژنامەگەری ڕابگرن.
-

لەگەڵ ماڵی خوێندنەوە لە حەلەب، کولتووری خوێندنەوە گەشە دەکات
ماڵی خوێندنەوە و پەرتوکخانەی شەهید نەگیهان ئاکارسەل لە گەڕەکی شێخ مەقسودەی حەلەب بوونەتە دەرفەتێک بۆ خوێنەران بۆ پەرەپێدانی کولتووری خوێندنەوە.
-

کەلە سەری ژنێکی تەمەن ٧٥ هەزار ساڵانی نیاندەرتاڵ دۆزرایەوە
کەلە سەری ئەو ژنەیدۆزراوەتەوە دەرکەوتووە ٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە، (نێتفلێکس) بەڵگە فیلمێکی لەسەر ئامادەکردووه و بەم زوانە نمایش دەکرێت.
-

ژمارەی کوژراوان بەهۆی داڕمانی ڕێگاوبانێکی خێرا لە چین بەرز دەبێتەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی لەئەنجامی داڕمانی ڕێگاوبانێک لە چین گیانیان لەدەستداوە گەیشتە زیاتر لە ٣٦ کەس، هەروەها ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
-

"پێویستە چینی کرێکار پێگەی خۆی بزانێت بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە"
دوازدە ژنە زیندانیی سیاسیی دەستبەسەرکراوی زیندانی ئەڤین بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە کە تیایدا جەختیان لەوە کردۆتەوە، کاتی ئەوە هاتووە چینی کرێکار لە ئێران پێگەی خۆی لە بواری کاردا بەدەست بهێنێتەوە.
-

داوای سزا بۆ لەیلا زانا دەکرێت
داوای سزادانی لەیلا زانا بە تۆمەتی "سەر بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" کرا بەڵام دانیشتنەکەی دواخرا.
-

بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران ژێر ئاو کەوت
جارێکی دیکە بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و دەسەڵاتدارانی فەرەنساش ڕایانگەیاندووە، توانیویانە ٦٦ کۆچبەر ڕزگار بکەن.
-

هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و هەراسانکردن لە شوێنی کاردا دەستپێدەکات
گروپی دادپەروەری ئابووری لە بەیاننامەیەکدا داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد بەزووترین کات ڕێککەوتنی گرنگ و بنچینەیی C190 پەسەند بکەن کە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و هەراسانکردنە لە شوێنی کاردا.
-

بڕیاری بێتاوانی بۆ ئەو ژنانەی بەشداری ڕێپێوانی شەوی فێمینیست بوون درا
٣٣ ژن کە بەشداری ڕێپێوانی شەوی فێمێنیستی بوون و لە دژیان دۆسیە کرابووەوە، بڕیاری بێتاوانیان بۆ درا.
-

"گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە کۆچپیکردنی ١٠٠ هەزار کەس لە عێراق"
سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاسکرایکرد، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کۆچیان کردووە.
-

لەکۆی ٢١٧ کەسی دەستبەسەرکراو لە ئیستەنبوڵ ١٨٢یان ئازاد کران
لە ئیستەنبوڵ لە کۆی ٢١٧ کەسی دەستبەسەرکراو، ١٨٢ کەسیان ئازادکران و ٣٥ کەسیان ڕەوانەی دادگا کراون.
-

"هەڵبژاردن بناغەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ژینگەیی بەهێز دەکات"
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار دەربارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ٣٠ی ئایار بەڕێوەدەچێت بانگی لە ژنان کرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن.
-

لە سنووری هەولێر ژنێک بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا
لە شارۆچکەی کۆڕێی سنووری هەولێر بەهۆی لافاوەوە دیوارێک داڕووخا بە سەر چوار ژندا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
-

لە مەخموور ١ی ئایار پیرۆز کرا
١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" پیرۆز کرا.
-

١ی ئایار بۆ ئێمە زۆر بە نرخ و بەواتایە"
هندرین سینۆ، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕۆزەلین بەکر، ئەندامی بەڕێوەبەریی ئابووری ژنان لە ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار و ژنانی کارکەری قامیشلۆ بەبۆنەی ١ی ئایار وتیان: ١ی ئایار بۆ ئێمە زۆر بە نرخ و بە واتایە.
-

لە شەنگال پارکێک بە ناوی ئاخین کرایەوە
شارەوانی شەنگال بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەن و دەزگاکان پارکێکی بەناوی "ئاخین" لە گوندی بۆریک لە شەنگال کردەوە.
-

لە ڕێپێوانی تایبەت بە کرێکاران، دروشمی "ژن ژیان ئازادی" بەرز ڕاگیرا
کۆمیتەی یەکی ئایار، بەبۆنەی ۱ی ئایار کە دەکاتە ڕۆژی کرێکاران، کرێکاران و ژنانی کرێکار، بە ڕێپێوانێک لەبەردەم باخی گشتی داوای مافەکانی خۆین کرد.
-

کوێستان محەمەد: دەبێت لە خولی داهاتووی پەرلەماندا دووبارە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای کار بدرێت
کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانەوە کار بە یاسای کار ناکرێت و دەبێت خولی داهاتووی پەرلەمان دووبارە دەنگ لەسەر یاساکە بداتەوە.