ڕۆژانە
-

سوریا بووەتە یەکێک لە وڵاتە گەندەڵەکانی جیهان
بەهۆی نەبوونی ئاو و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ژنانی سوەیدا لەبەردەم کۆمپانیای ئاو کۆبوونەوە و داوای نەهێشتنی گەندەڵی و بەدەستهێنانی مافی خۆیان کرد
-

ژنێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا
ژنێک لە شارۆچکەی خانەقین بەهۆی سووتانەوە بە گوماناوی گیان لەدەست دەدات و خێزانەکەشی دەڵێن، خۆی سووتاندووە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی ژنانی غەززە دەکات
بەهۆی ئەو هەموو پێشێلکاریەی بەرامبەر بە ژنانی غەززە دەکرێت لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان دەکات.
-

نێرگس محەممەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ خەڵات کرا
دەزگای سینەما بۆ ئاشتی خەڵاتی "بەرگریکار لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ"ی بەخشییە نێرگس محەممەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ کە لە زیندانی ئەوین لە ئێران دەستبەسەرە.
-

'بە دروشمی ژن-ژیان-ئازادی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕژێمی ئێران دەکەین'
گرووپی شۆڕشی ژنانی ئەفتاب لە ورمێ، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکەن، دژی نا دادپەروەری و ستەم بوەستنەوە.
-

قەیرانەکانی سودان پچڕانی ئینتەرنێتیشی گرتەوە
بەهۆی بەردەوامی پێکدادانەکان لە نێوان سوپای سودان و هێزی پشتیوانی خێرا، سودان وردە وردە لە قەیرانی سەخت نزیک دەبێتەوە، ئەمەش ژیانی هاوڵاتیانی خراپترکردووە.
-

ئاوارەکانی سەر بە پارێزگای دیالە گەڕانەوە زێدی خۆیان
بەشێک لەو خێزانانەی بەهۆی هێرشەکانی داعش لە ناوچەی دیالە و دەوروبەری ئاوارەبوون گەڕانەوە زێدی خۆیان.
-

پەرتوکی "پەروەردەکردن لە ڕێگەی چیرۆکەوە لە دایەنگە" بڵاوکرایەوە
پەرتوکی "پەروەردەکردن لە ڕێگەی چیرۆکەوە لە دایەنگە" لەلایەن پڕۆژەی پەروەردەیی خەونی منداڵان بڵاوکرایەوە.
-

شاندێکی نێودەوڵەتی: کات کاتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە
شاندی "چارەسەری کێشەی کورد و شاندی نێودەوڵەتی دژ بە گۆشەگیری" دوای کۆبوونەوەکانیان لە ئیستەنبوڵ لێدوانێکیان دا و ڕایانگەیاند: کات کاتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان نەخۆشخانەی ناسر بە ناوچەی مەرگ پێناسە دەکات
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر، پزیشکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگەیان پێدرا بچنە ناو نەخۆشخانەکە و دوای بینینی دیمەنەکان، نەخۆشخانەکە بە ناوچەی مەرگ پێناسە دەکەن.
-

لە بەیروت باڵەخانەیەک داڕما: ١٧ کەس لە ژێر داروپەردوودان
لە بەیروتی پایتەختی لوبنان باڵەخانەیەک داڕما و ٤ کەس، کە زۆربەیان پەنابەری سووریان، گیانیان لەدەستدا، گەڕانیش بەدوای ١٧ کەسدا کە لە ژێر داروپەردوودان بەردەوامە.
-

"نەبوونی ئاسایش و نایەکسانی نادادپەروەرییە"
ڕۆژی جیهانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی کە لە ۲۰ی شوباتی هەموو ساڵێکدا یاد دەکرێتەوە، ئامانجی پێشکەشکردنی پلاتفۆرمێکە بۆ بەرزکردنەوەی دەنگ دژی نادادپەروەری لە سەرتاسەری جیهاندا.
-

ڕێژین دۆسکی، وەک یەکەم ژن لە کوردستان و عێراقدا پلەی کاپتنی فڕۆکەی بەدەستهێنا
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار ژنێکی کورد وەک یەکەم ژن دەبێتە کاپتنی فڕۆکەوانی لە عێراق و یەکەمین گەشتی لە نێوان بەغدا بۆ دوبەی ئەنجام داوە.
-

ژنانی تل تەمر نامەیان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان نووسی
دەستپێشخەری گەلی ناوچەی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی واژۆ و هەروەها ژنان و منداڵان نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نووسی.
-

پەرلەمانتار ئۆزگوڵ ساکی: قەیوم دەیەوێت "ژنێکی قبوڵکراو" دروست بکرێت
ئۆزگول ساکی، پەرلەمانتاری پارتی دەم ئاماژەی بەوەکرد، قەیوم دەیەوێت لە ڕێگەی ناوەندەکانی پاڵپشتی خێزانییەوە پرۆفایلێکی "ژنی قبوڵکراو" دابنێن، دەیانەوێت دەستکەوتەکانی ژنان لەناو ببەن.
-

مامۆستایانی ناڕازی بە چەند مەرجێک بایکۆتیان هەڵپەسارد
مامۆستایانی ناڕازی بە ڕاگەیەندراوێک شکاندنی بایکۆت و دەستپێکردنەوەى سەرتاسەری خوێندن بڵاوکردەوە، کە بە چەند مەرجێک گەشتوونەتە ئەو بڕیارە و ڕایانگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایان بەردەوام لە هەوڵدا دەبن.
-

بەهارە هیدایەت، بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا
بەهارە هیدایەت، زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەوین، نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.
-

گوڵی هێرۆ وەک چارەسەری پزیشکی بەکاردەهێندرێت
گوڵە هێرۆ یەکێکە لە ڕووەکە بەسوودەکان، بۆ چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەتواندرێت بەکاربهێندرێت، کوردستان یەکێکە لەو ناوچانەی چەندین جۆری بەرهەم دەهێنێت.
-

دوو یاریزانی ئێرانی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا مەدالیایان بەدەستهێنا
یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی وەرزشی ئێران، تەکتوم داستارباندان و نگین ئازەری عەدالەت لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا
-

بەهۆی ململانێی بەردەوام لە سودان ٢٥ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکارییە
لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ەوە سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، شەڕێکی بەردەوامیان ئەنجامداوە کە تا ئێستا زیاتر لە ١٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ملیۆنان کەسیش زیانیان پێگەیشتووە.