ڕۆژانە
-

٦٩ خێزانی دێرەزوور لە کامپی هۆلەوە دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان
٦٩ خێزانی دێرەزوور کە لە کامپی هۆل دەژین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
-

ستێرک گولۆ: هێرشەکان بۆ سەر ڕاگەیاندنی ئازاد دژی ڕاستییە
ستێرک گولۆ، ڕۆژنامەنووس تیشکی خستەسەر هێرشەکان بۆ سەر ڕاگەیاندنی ئازاد و ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکان دژی ڕاستییەکان بوون و وتی: ئەرکێکی مێژوویی دەکەوێتە سەر ڕۆژنامەنووسان و نابێت ڕێگەبدەین ڕاگەیاندنی ئازادو دەنگی ئازاد بوەستێت.
-

لە ئامەد چەندین کەس کە ڕۆژنامەنووسانی تێدایە دەستبەسەر کران
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئامەد، چەندین کەس کە ڕۆژنامەنووسان نورجان یاڵچین و دەریا ئوس لەناویاندان دەستبەسەر کران.
-

کاندیدی شارەوانی زرگان: بەبی ترس خزمەتی گەل دەکەین
حەبوبە ڕیدوان، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی زرگان ئاماژەی بەوەکرد، بەبێ ترس خزمەت بە ژنان و گەلی زرگان دەکەن کە ڕووبەڕووی مەترسی دەوڵەتی تورکیا دەبنەوە.
-

لە مەنبج بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکەوە منداڵێک برینداربوو
گوندەکانی عەوندەدات لە باکووری مەنبج لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆردومان کران و منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بریندار بوو.
-

ژنێکی گەنج لە پاش دەستدرێژیکردنە سەری کوژرا
لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان ژنێک لە پاش دەستدرێژیکردنە سەری گیانی لەدەستدا
-

لە باشووری لوبنان چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هەڵمەتێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان چوار کەس لە بنەماڵەیەک گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ئاوارەبوونی خەڵکی سودان هۆشداری دا
بەهۆی ئەو قەرانی خۆراکەی سودان ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی ئەو وڵاتە بە "کارەساتبار" پێناسە دەکەن.
-

ئێران بووەتە زیندانی ژنانی ئازادیخواز
ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئێران بە یەکەمین وڵات دادەنرێت لە ڕووی پێشلکردنی ماف و ئازادییەکانی ژنانی نووسەرەوە و تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٥ ژنە نووسەری دەستگیرکردووە.
-

ڕۆژانە ژمارەی گیان لەدەستدان لە غەززە لە بەرزبوونەوەدایە
ژمارەی زیانلێکەوتووان لە شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە بۆ ٣٤ هەزار و ٦٨٣ کەس بەرزبووەوە.
-

ژنانی دەرهێنەری کورد خەڵاتی فیلمی ئەڵمانیایان وەرگرت
لە خەڵاتی فیلمی ئەڵمانی، ژنانی کوردی دەرهێنەر، ئایشە پۆلات بە فیلمی Xala kur’، سۆلین یوسف بە فیلمی serkeftin، میلەنا ئابۆیان بە فیلمێکی مناڵان بەناوی ‘Elaha وەک ئامادەکاری زۆر باش و ڕۆڵی سەرەکی زۆر باش خەڵاتیان وەرگرت.
-

شارەوانییەکی جەهەپە تێچووی هاوسەرگیریی کۆچبەرانی بۆ ١٠ هەزار لیرە بەرز کردەوە
بورجو کۆکسال، سەرۆکی شارەوانی ئەفیۆن کارا حەساری جەهەپە، کە بە وتە فاشیستەکانی ناسراوە، تێچووی هاوسەرگیری بۆ کۆچبەران لە ٤٠٠ لیرەوە کردە ١٠ هەزار لیرە، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە کاریگەری لەسەر ژنان دەبێت و کۆتایی بەو کردارانە بهێنن.
-

پەرلەمانتارێکی ئوسترالیا ڕووبەڕووی دەستدرێژی زایەندی بووەوە
بریتانی لاوگا، پەرلەمانتاری کوینسلاند ئاماژەی بەوەکرد، دەستدرێژی زایەندی کراوەتەسەر.
-

لە بەرازیل بەهۆی لافاوەوە ٥٧ کەس گیانیان لەدەستدا
لافاو و هەرەسی زەوی لە بەرازیل بوونە هۆی گیان لەدەستدانی ٥٧ کەس و ئاوارەبوونی ٦٩ هەزار و ٢٠٠ کەس.
-

ژنانی حەلەب: ڕێگری ناتوانێت بەرخۆدانمان بشکێنێت
ژنانی حەلەب کاردانەوەیان بەرامبەر بە بەرخۆدانی حکومەتی شام دەربڕی و ئاماژەیان بەوەکرد، ڕێگری ناتوانێت بەرخۆدانیان بشکێنێت و داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد فشار بخەنە سەر حکومەتی شام دژی ئەو ڕێگرییەی کە ئەنجامی دەدات.
-

٣٨ کەس کە لە ١ی ئایاردا دەستبەسەر کرابوون، دەستگیرکران
لە کۆی ٦٥ کەس کە ڕۆژی ١ی ئایار لە گۆڕەپانی ساراچهانی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرابوون، ٣٨ کەسیان دەستگیرکران.
-

لە مانگی نیساندا ٣٢ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون
بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگی نیسانی پلاتفۆڕمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەوەستێنین، ٣٢ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون و ١٣ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

لەگەڵ بەردەوامی شەڕ برسێتی لە غەززە ڕوو لە هەڵکشانە
شەڕی بەردەوامی نێوان حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ماوەی حەوتەمین مانگ لەسەریەک بەردەوامە، دوای ئەنجامدانی سێ کۆمەڵکوژی دژی بنەماڵەکان، ٣٤ هەزار و ٦٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

٥٦ کەس لە بەڕازیل بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی زۆر و درووستبوونی لافاوەوە، لە ویلایەتی ڕیۆ گراندێ دو سولی بەڕازیل، ٥٦ کەس گیانیان لە دەستدا و ٧٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
-

دۆخی ژنانی عێراق لە نێوان توندوتیژیی و ئاڵەنگاریدا تاوتوێ کرا
لەژێر ناونیشانی "ژنانی عێراق لەنێوان توندوتیژیی و ئاڵەنگارییە سیاسییەکاندا"، کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو کە تیایدا ڕەوشی ژنان تاوتوێ کرا.