ڕۆژانە
-

نوسینگەی ژنانی شارەوانی حەسەکە پرۆژەی تایبەت بە ژنان پەرەپێدەدات
مونا محەمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنانی شارەوانی گەلی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: سەرەڕای هێرشەکان، لە پرۆژەکانیان بۆ ژنان و منداڵان بەردەوامن.
-

"بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان لە مەیدانەکان دەبین"
لەبارەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ژیان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە هەموو ژنان کرد بەشداری لە چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا بکەن و وتی: بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان لە مەیدانەکان دەبین.
-

بەرنامەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا
ڕێکخراو و بزووتنەوە فێمینیستەکان لە ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرنامەی خۆیان بۆ ٨ی ئادار لە ژێر دروشمی "بە ئیرادەی ئازادی ژنان کۆتایی بە سیاسەتەکانی جینۆساید و داگیرکاری و گۆشەگیری دەهێنین" ڕاگەیاند
-

کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی دەستبەسەر کران
کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی پارتی دیم بە ناوەکانی توشبا، هانیم ئاکۆش، ئومیت کەسێر و ١٠ کەسی دیکە کە کاریان لەسەر هەڵبژاردن دەکرد، دەستبەسەر کران.
-

کۆنگرە ستار بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە سیمینارێکی ئەنجامدا
له گه ڵ نزیکبوونەوه ی ڕۆژی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان، کار و چالاکییەکان دەستیپێکرد، بەوهۆیەشەوە کۆنگرە ستار لە تل تەمر سیمینارێکی ئەنجامدا.
-

ژنێک یادگاری کەلوپەلە دێرینەکان دەگێڕێتەوە
ئەو ئامرازە کۆنانەی وەک فانۆس، فەرش و چەند شتێکی دیکە یادەوەری ژنانی مەنبەجن، ژنێک وەک یادەوەری هەڵیگرتوون
-

ناڕەزایەتییەکانی ژنان بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی ئازاد بەردەوامە
سەرەڕای ئەو دۆخەی پێیدا تێپەڕیوون، ناڕەزایەتییەکانی شاری سوەیدای سووریا بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەردەوامە، ئەمەش بۆ جیهانی سەلماند کە پاشەکشە ناکەن لە بەدەستهێنانی مافەکانیان.
-

کوژراوانی سودان لە ١٤ هەزار کەس نزیکدەبێتەوە
هەوڵە نێودەوڵەتییەکان سەرکەوتوو نەبوون لە کۆتاییهێنان بە ململانێیە بەردەوامەکانی سودان، ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە پانزەی مانگی نیسانی ڕابردووەوە تا ئێستا، ١٣ هەزار و ٩٠٠ کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
-

لە شاری فینی هورموزگان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە ڕوویدا
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری فین لە پارێزگای هورموزگانی لە قوڵایی ٢١ کیلۆمەترەوە هەژاند.
-

بەئامانجگرتن، برسێتی، و پەتا؛ سێگۆشەی مەرگ ڕووبەڕووی دانیشتوانی غەززە دەبێتەوە
گەمارۆدانی سەپێنراو و ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە، مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران دانیشتووی غەززە دروستکردووە و ئێستا لەناو سێگۆشەی مردندان و ڕووبەڕووی برسێتی ڕاستەقینە بوونەتەوە.
-

کەسوکاری بێسەروشوێنان لە هەفتەی ٧٨٥دا داوای دادپەروەرییان کرد
کەسوکاری بێسەروشوێنان لە هەفتەی ٧٨٥ی خۆیاندا پرسیاریان لە چارەنووسی محەمەد ئینان کرد.
-

"پێوەرە مرۆییەکان بە هێرشکردنە سەر گۆڕستانەکان پێشێل دەکرێن"
ئەو بنەماڵانەی کۆچیان بۆ کامپی سەردەم کرد لە شاری ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا، دروستکردنی بینایان لە شوێنی گۆڕستانەکان لە عەفرینی داگیرکراو شەرمەزار کرد و وتیان: پێوەرە مرۆییەکان بە هێرشکردنە سەر گۆڕستانەکان پێشێل دەکرێن.
-

ژنان لە پانێڵی "ڕاستییەکانی ژنان لە پڕۆسەی ئاشتیدا" کۆدەبنەوە
تەژەئە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پانێڵێک لە ئامەد بە ناونیشانی "ڕاستی ژنان و کێشەی گۆشەگیری لە پرۆسەی ئاشتیدا" ڕێکدەخات.
-

یونسێف ئاوی کامپی کۆچبەرانی لە شەهبا بڕیوە
یونسێف، کە لە ساڵانی ٢٠٢٠و ٢٠٢١دا ئاوی گوندەکانی شەهبای بڕی، هەروەها لە ١٥ی شوباتدا ئاوی کامپەکانی کۆچبەرانی لە شەهبا بڕی.
-

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ماوەی مانگێکدا ٣٤ ژن و منداڵی کچ کوژراون
لە ڕۆژهەڵاتی کورستان و ئێران لە مانگی ڕابردوودا ٣٤ ژن و منداڵی کچ کوژراون و ١٢ ژن و منداڵی کچیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

تەژەئە چالاکی ٨ی ئادار لە ئیلح دەست پێدەکات: تێکۆشان بەرز دەکەینەوە
تەژەئە چالاکی ٨ی ئادار لە ڕۆژی شەممە ٢٤ی شوبات لە ئیلح بە ڕێپێوانێک دەستپێدەکات، غوربەت دۆغان لەبارەی ئەو چالاکییەوە قسەی کردو وتی؛ با تێکۆشان زیاد بکەین.
-

لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٠ هەزارو ٤٧١ منداڵ هاوسەرگیرییان کردووە
بەپێی زانیارییەکانی TUÎK"" لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٠ هەزارو ٤٧١ منداڵی کچی تەمەن ١٦ بۆ ١٧ ساڵ هاوسەرگیرییان کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی منداڵان هاوسەرگیرییان لەگەڵ پیاوانی بەساڵاچوودا کردووە.
-

ئەندامێکی حوسییەکان تەقەی لە چوار ژنی خێزانەکەی کرد
ئەندامێکی حوسییەکان تەقەی لە چوار ژنی خێزانەکەی کرد و یەکێکیانی کوشت و سێی دیکەی بریندار کرد.
-

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، چالاکی جۆراوجۆر و چڕ بۆ ژنان
خالیدە بۆتەی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەرنامەی چالاکییەکانی بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان ئاشکرا کرد.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە لە ٣٠ هەزار کەس
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە ٢٩ هەزارو ٤١٠ کەس، لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە زیانبەرکەوتووان هێشتا لەژێر وێرانەکانی ماڵەکاندان.