ڕۆژانە
-

بە ئاهەنگ و کردنەوەی ئاگر جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا
هاوڵاتیان لە شاری سلێمانی بە لەبەرکردنی جلی کوردی و کردنەوەی ئاگری نەورۆز جەژنی نەرۆزیان پیرۆزکرد.
-

ئەو ژنانەی داوای ئاشتییان کردو دەستگیرکران ئازادکران
لە ١ی ئەیلوول، ڕۆژی جیهانی ئاشتی، ١٠٠ کەس کە ٩٥یان ژن بوون دەیانویست بەشداری لە بۆنەکەدا بکەن لە کادیکۆی بە ئەشکەنجەدان دەستگیرکران، دوای دادگایی کردنیان ئازادکران.
-

هاوڵاتیان لە دەرکەوتنی مین و پاشماوەکانی جەنگ ئاگادار دەکرێنەوە
دەزگای گشتی كاروباری مین هاووڵاتیان لە مەترسی هاتنە خوارەوەی مین لە ناوچە شاخاوییەكان بەهۆی بەفرو بارانی بەخوڕو لافاو ئاگادار دەکاتەوە.
-

گامبیا دەنگ بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی خەتەنە دەدات
یاسادانەرانی گامبیا کە زۆرینەی موسڵمانن دەنگیاندا بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسایەکی ساڵی ٢٠١٥ کە قەدەغەی خەتەنە دەکات.
-

لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا ٦ ژن کوژراون
لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا ٦ ژن لە چەند وڵاتێکی عەرەبی کوژراون.
-

ژنانی کورد لە هێڵی بەرکەوتندا ئاگری نەورۆزیان کردەوە
بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لەسەر هێڵی بەرکەوتن کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەبنەوە، ئاگری نەورۆزیان کردەوە، ژنان دەڵێن: بە کردنەوەی ئاگر سەرکەوتن و ئازادی دەستەبەر دەکەن.
-

بەهۆی تەقینەوەی ماڵێک لە یەمەن دەیان کەس کوژران و برینداربوون
لە ئەنجامی تەقینەوەی ماڵێک لە پارێزگای بەیزای یەمەن، دەیان کەس کوژران و برینداربوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.
-

"ئەگەرێکی زۆر هەیە ٢٠٢٤ گەرمترین ساڵ بێت"
ئاژانسی چاودێریکردنی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، ئەگەرێکی زۆر هەیە 2024 گەرمترین ساڵ بێت.
-

دەستپێشخەری تێکۆشان دژی داگیرکاری و قڕکردنی ژنان پشتیوانی له هەنگاوەکەی تاژێ دەکات
دەستپێشخەری تێکۆشان دژ بە داگیرکردن و قڕکردنی ژنان بۆ ئاشتی و ئاسایش ڕایگەیاند، بەشداری ئەو هەنگاوەی تاژێ دەبن کە لە ٨ی ئاداری ٢٠٢٤ ڕایگەیاندو تا ٣ی ئابی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
-

لەمڕۆوە هاوڵاتیان ڕوو لە قەندیل دەکەن و سبەینێ ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە
ساڵانە لە ٢٠ی ئاداردا کوردانی چوار پارچەی کوردستان ڕوو لە قەندیل لە باشووری کوردستان دەکەن و لە ٢١ی ئاداردا ئاگری نەورۆز، بە پەیامی ئازادی و تێکۆشان لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە دەکرێتەوە.
-

"پەیامی نەورۆزمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە"
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٤ی پیرۆزکردو وتی: پێکەوە دەچینە ناوچەکانی نەورۆز و پەیامی خۆمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەگەیەنین و کۆتایی بە گۆشەگیری و داگیرکاری دوژمن دەهێنین.
-

لافاو زیانی بە شارەکانی هەرێمی کوردستان گەیاند و سێ کەس لە دهۆک گیانیان لەدەستدا
بەهۆی شەپۆلی باران بارین، لافاو لە دهۆک و زاخۆو هەولێر دروستبوو، لە دهۆک سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
-

ژنانی تونس بۆ وەرزشوانانی ژن داوای دادپەروەری دەکەن
کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ناوبژیوان دورساف قەنەواتی دەربڕی بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەری کرا، بە پێویستیشیان زانی ئەو هەڵوێستە وەک تاوان نیشان بدرێت.
-

١٤ ملیۆن منداڵ لە سودان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە
دانیشتوانی سودان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەختی مرۆیی بوونەتەوە، چونکە ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوامە و هیچ ئاگربەستێک نەکراوە، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس دروستکردووە.
-

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ئاماری نوێی بڵاوکردەوە
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣١ هەزار و ٨١٩ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٣ هەزار ٩٣٤ كەسیش برینداربوون
-

٧ وڵات کوالیتی هەوای جیهان جێبەجێ دەکەن
داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستیان کردەوە پاکستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین تەم و مژیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەیە، لەکاتێکدا حەوت وڵات لە ڕووی کوالیتی هەواوە هەوڵ دەدەن لە ئاستی باشدابن.
-

ژنانی سوەیدا، پەنجا ساڵە گەلی سووریا بە دوای ڕاستیدا دەگەڕێن
بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدا لە گۆڕەپانی کەرەمە خۆپیشاندانیان کرد و بە بۆنەی سێزدەهەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی سووریاوە دەستیان بە چەندین چالاکی کرد.
-

تۆمەتبارێک بەهۆی هەڕەشەیەکەوە دەستگیر کرا
تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە، کە هەڕەشەی لە ژنێک کردووە و لەبەرامبەردا بڕێک پارەی لەو ژنە وەرگرتووە.
-

سەدان هەزار کەس بۆ ئازادی بەشداری نەورۆز بوون
لە زۆربەی ناوچەکانی باکووری کوردستان و ئاهەنگەکانی نەورۆز بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەردەوامە.
-

فیلمی دەرهێنەرێکی ئێرانی براوەی فێستیڤاڵی فیلمی سالۆنیک بوو
فیلمی "هەسارە دزراوەکەم" لە دەرهێنانی "فەرەحناز شەریفی" خەڵاتی فەخری ئەلێکساندەر گۆڵدنی بۆ باشترین فیلمی دیکۆمێنتاری لە فێستیڤاڵی فیلمی سالۆنیک بەدەستهێنا.