ڕۆژانە
-

ژنان: قەیوم لادەبەین و لە ماڵەوە دانانیشن
ئەو ژنانە لە "رێپێوانی دیموکراسی"دا دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ بەشدارن، بانگەوازیان لە هەموو گەلی جولەمێرگ کرد و ڕایانگەیاند، رۆژ ڕۆژی مانەوە لە ماڵەوە نییە، ڕۆژی خاوەنداری کردنە لە ئیرادەی خۆتان.
-

گیان لەدەستدانی شەش منداڵ یونیسێف دەهێنێتە دەنگ
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف، گیان لەدەستدانی شەش منداڵی لە شاری فاشر لە ویلایەتی دارفۆری باکووری سودان، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئیدانە کرد.
-

ڕێکخستنی ژنانی کورد لە مۆسکۆ بەشداری هەڵمەتەکانی ئازادی ڕێبەر و خۆپاراستنی ژنان دەکەن
ڕێکخستنی ژنانی کورد لە مۆسکۆ بە ڕاگەیەندراوێک ئاماژەیان بەوەکرد، بەشداری لە هەڵمەتەکانی کەژەکە و تاژێ دەکەن کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کوردو خۆپاراستنی ژنان دەستیپێکردووەو وتیان: بە ڕێکخستنی هەموو ژنانی جیهان، ئازادیی و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین.
-

ئاڤان جەزای دوو گیان کە لەلایەن هاوژینەکەی سووتێندرا گیانی لەدەستدا
"ئاڤان جەزا"ی ١٧ ساڵ کە بە دووگیانی لەلایەن هاوژینەکەی سووتێندرا، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
-

لە کامپی واشۆکانی ژنان لەسەر مێژووی خۆیان پەروەردە دەکرێن
بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی هۆشیاری ژنان و ڕێکخستنیان، لیژنەی پەروەردەی کۆنگرە ستار لە کامپی واشۆکانی دەستیان بە پەروەردەی ژنان کرد.
-

ژنان بوونی خۆیان لە دەسەڵاتی دادوەریدا دەسەلمێنن
فاتمە مەسری ڕاوێژکار، توانی خۆی لە لایەنی تاوانکاریی یاسا لە خوێندن و پراکتیکدا بسەلمێنێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو مرۆڤێک بە کارەکەی جیا دەکرێتەوە نەک ڕەگەزەکەی و ژنانیش بوونی خۆیان لە دەسەڵاتی دادوەریدا سەلماندووە.
-

"بە خۆپاراستنی ژنان سیستمی سەرمایەداری لەناو دەبەین"
وەحیدە خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک- پەیەدە، باسی لە هەڵمەتی "خۆپاراستن"ی کەژەکە و پاژک کرد، کە لە ١٥ی نیساندا ڕاگەیەندرا و وتی: هەڵمەتی خۆپاراستن بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ژنانە.
-

"بە یەکگرتووی ژنان لە خەباتدا، کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراسی دروست دەبێت"
بەشداربووانی سیمپۆزیۆمی وتوێژی نوسینگەی ژنان لە بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دووپاتیان کردەوە کە ئەو ژنانەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردە بنەما بۆ خۆیان و ژیانی خۆیان، بوونەتە نمونە بۆ ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا.
-

لە ماوەی ١١ ساڵدا ٦٩٥ منداڵ بە هۆی کارەوە گیانیان لەدەستداوە
بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی تەندروستی و سەلامەتی کار، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تا ئێستا لانیکەم ٦٩٥ منداڵ لە ئەنجامی ڕووداوەکاندا لە شوێنی کاردا گیانیان لەدەستداوە.
-

لە ٢٠٢٣ جیهان شاهیدی زۆرترین شەڕی چەکداریی بووە
لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا، جیهان زۆرترین شەڕی چەکداری لە ماوەی ٧٧ ساڵدا بەخۆیەوە بینی، کە ٥٩ شەڕ و پێکدادان بووەو نیوەیان لە ئەفریقا ڕوویانداوە.
-

لە ماوەی ٥ مانگدا چوار ژن لە ئێران لەسێدارە دراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا ٢٣٧ کەس لە ئێران کە چواریان ژن بوون، لە سێدارە دراون.
-

قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی وڵات لەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت هەڵنەگیرا
سۆفیا ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت لە کاتی دانیشتنی ئەو دۆسیەیەدا کە بەهۆی کارەکانی وەک ڕۆژنامەنووس دادگایی کرابوو، قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی وڵاتی لەسەر هەڵنەگیرا.
-

لە سودان زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس ئاوارە بوون
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاندووە،شەڕی ناوخۆ لە سودان بەردەوامە، ژمارەی ئاوارەکان ١٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
-

٣٨ کۆچبەری ئەفریقی لە کەناراوەکانی یەمەن نقوم بوون
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی شاری شەبوە لە باشووری یەمەن، لانیکەم ٣٨ کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستدا، کە لەناویاندا ژنانی میسری هەبوون.
-

دەستەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان نایەکسانی ڕەگەزی لە ئەفغانستان ئیدانە دەکات
کۆمیسیۆنی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە کە هەموو دەستکەوتەکانی ژنان و یەکسانی ڕەگەزی کە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا بەدەست هاتوون، تەنیا لە ماوەی سێ ساڵی دەسەڵاتی تاڵیباندا لەناوچوون.
-

بەهۆی وێنەی کاریکاتێرییەوە ئێران سزای زیندانیکردن بەسەر چالاکوانێکدا دەسەپێنێت
ئاتینا فەرقدانی کاریکاتێریست و چالاکوانی مافی منداڵان لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقیلابی ئێرانەوە بە ٦ ساڵ زیندانی کردن سزا درا.
-

"هەرکاتێک بڵێین ئاشتی، هێرش دەکەن بەڵام سەر دانانەوێنین"
کەسوکاری زیندانییان و سزا دراوان لەم دواییانەدا بۆ قبوڵکردنی داواکارییەکانی زیندانییەکان چوونە ئەنقەرە و وتیان: تا ئێمە بڵێین ئاشتی، ئەوان هێرش دەکەن، سەر بۆ ئەو سیاسەتانە دانانەوێنین.
-

“لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک، ژنان یەکدەگرن و پێکەوە خەبات دەکەن”
کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپاراستن لەگەڵ دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، سوهام شەنگالی، وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی، ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە یەکڕیزی ژنان لە دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی پەرەپێبدرێت.
-

نەخۆشخانەی سەرەکی لە شاری فاشر بەهۆی هێرشی هێزەکانی پشتیوانی داخرا
ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە زاری ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوورەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی سەرەکی شاری فاشری سودان و بەهۆیەوە نەخۆشخانەکە چیتر ناتوانێت نەخۆش چارەسەر بکات.
-

پلاستیک هەڕەشە لە ژینگەی جیهان دەکات
ساڵانە لە جیهاندا نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن تەن پاشماوەی پلاستیکی بەرهەم دێت، کە لە ٪٦٠ی پاشماوەی پلاستیکی لە ژینگە و سروشتدا کۆتاییان دێت.