ڕۆژانە
-

"پێویستە مەنیژە سدیقی چالاکوانی مافەکانی ژنان ئازاد بکرێت"
ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکان و چالاکانی مافی ژنان جارێکی دیکە داوایان کرد، نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگییەکی جددی بە دۆخی مەنیژە سدیقی، چالاکوانی مافی ژنان بدات، کە لە زیندانی تاڵیبان زیندانی کراوە.
-

داوای پشتیوانی خۆپیشاندانی ژنان لە ئەفغانستان دەکرێت
کۆمەڵێک ژنی خۆپیشاندەر کە بە "بزووتنەوەی بیری ژنانی ئەفغانی" ناسراون ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان لە پارێزگای تاخار ڕێکخست و داوایان لە هەمووان کرد پشتیوانی لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بکەن.
-

بەرنامەی نەورۆزی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرا کرا
بەرنامەی نەورۆزی ٢٠٢٤ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد" ڕاگەیەندراو نەورۆز لە ١٤ ناوەند پیرۆز دەکرێت.
-

لە غەززە هەر سێ منداڵ یەکێکیان تووشی بەدخۆراکی سەخت دەبێت
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی شەڕی نێوان حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل بۆ شەشەمین مانگی لەسەر یەک بەرزبووەتەوە بۆ ٣١ هەزارو ٥٥٣ کەس و منداڵان بەهۆی بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.
-

پلاندانانی عێراق: ڕێژەی نەخوێندەواری بۆ ١٢٪ دابەزیوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کرد، رێژەی نەخوێندەواری بۆ ١٢٪ دابەزیوەو کاری هەمواری یاساكان بۆ فراوانكردنی فێربوون بۆ كەسانی بەتەمەن و نەخوێندەوار بەردەوامە.
-

ژیانی ژنان لە یەمەن بەهۆی قەیرانەوە تا دێت سەختتر دەبێت
بارودۆخی ژیان لە یەمەن بەهۆی ناکۆکییە بەردەوامەکانەوە سەختتر دەبێت و نرخی هەموو شتێک بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئەو ژنانەی لە تەعز دەژین، بەهۆی تێچووی ژیان و نەبوونی دەرفەتەوە ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە.
-

ژنان سورن لەسەر درێژەدان بە شۆڕش و گەیشتن بە داواکانیان
بە سەدان کەس لە شاری سوەیدای سووریا لە گۆڕەپانی کەرەما خۆپیشاندانیان کرد و بە بۆنەی یادی ١٣ ساڵەی شۆڕشی سووریا و داوای گۆڕانکاری سیاسی و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد.
-

کۆمەڵکوژی هەڵەبجە یەکێکە لەو سیاسەتی قڕکردنانەی تا ئێستاش بەردەوامە
خەڵکی شاری قامیشلۆ لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتڕاستیان کردەوە کە سیاسەتەکانی قڕکردن لە دژی کورد تا ئەمڕۆش بەردەوامە و جەختیان لەوە کردەوە بەردەوام دەبن لە خەبات تا هەموو پیلانەکانی دژ بە کورد شکستبێنێت
-

ژمارەی قوربانییانى غەزە تا دێت زیاد دەکات
بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧٥ کەس بوونەتە قوربانی
-

لە تورکیا هەوڵی قەدەغەکردنی جەژنی نەورۆز دەدرێت
پیرۆزکردنی جەژنی نەتەوەیی کورد نەورۆز، لە شاری قەیسەریی تورکیا بە بیانووی 'دۆخی ئەمنیی' قەدەغە کرا.
-

ئیغا شیفیونتیک گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئیندیەن وێڵز
ئیغا شیفیونتیک، پلەی یەکەمی جیهانی دوای ئەوەی لە مارتا کۆستیوکی یاریزانی ئۆکراینی بردەوە، سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئیندیەن وێڵز بەدەستهێنا
-

ڕەققە، ١٢ هاوڵاتی مەدەنی لە کاتی گەڕان بەدوای دومەڵاندا گیانیان لەدەستدا
لە کاتی گەڕان بە دوای دومەڵاندا، ٢٢ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی گوندەکانی ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.
-

بۆ یەکەمجار ژنێکی سعودی کارتی پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس بەدەست دەهێنێت
دونیا ئەبو تالیب، یاریزانی سعودی، دوای سەرکەوتنەکەی لە کاتی پاڵاوتنەکانی ئاسیادا، بلیتی پاڵاوتنی ڕاستەوخۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ بەدەستهێنا.
-

"بە ئازادنەکردنی سارا کایا دادگا هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدات"
سارا کایا، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی نسێبین، کە پارێزگارێکی دەستنیشانکراو جێگەی گرتەوە و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە زیندانی کراوە، هەرچەندە سزاکەی کۆتایی هاتووە، تا ئێستا ئازاد نەکراوە. نوێنەری دەم پارتیش دەڵێت: دادگا بە هەستی تۆڵەسەندنەوە مامەڵە دەکات.
-

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژیان بۆ کۆمەڵکوژی هەڵەبجە وەستا
لە سەرتاسەری ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ ساڵیادی ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ماوەی ٥ خولەک ژیان وەستێنرا.
-

پێنج تابلۆی گەشتیاری لە هەڵەبجە نمایش کرا
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٣٦ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕێکخراوی نوێ بە هاوکاری ڕێکخراوی وادی پەردەیان لەسەر چوار تابلۆی گەشتیاری، کە لە چەند شوێنێکی جیاوازی شاری هەڵەبجە دانراون، لادا.
-

بە چوونە سەر مەزاری شەهیدان ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە
ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە بە بەشداری کەسوکاری شەهیدان و حزب و لایەنەکان، ٣٦ەمین کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا.
-

ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی داشتمەری شاری مهاباد بەڕێوەچوو
سەرەڕای بارودۆخی ئەمنی و داخستنی ڕێگاوبانەکان، مەراسیمی نەورۆز لە شاری داشتمەری مهاباد بە ئامادەبوونی لانیکەم ٢٠ هەزار کەس و ژنانی دەست بە مەشخەڵ بەڕێوەچوو.
-

تینە عادل: بەشداری نەورۆز بکەن و پەیامی گەشی ئاگری کوردان بدەن بە داگیرکار
نەورۆزی ٢٧٢٤ی کوردی وەکو هەموو ساڵێک لە قەندیل بە ئاهەنگ و فێستیڤاڵ بەڕێوەدەچێت، ئەندامێکی کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆز باس لە ئامادەکارییەکان دەکات و دەڵێت: ئەرکی ئێمەیە لە هەر دۆخێکدا بێت نەورۆز پیرۆز بکەین.
-

ژمارەی گیان لەدەستداوانی دەریای ئیجە لە زیادبووندایە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی لاستیکییەوە لە دەریای ئیجە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٢ کەس بەرزبووەوە، کە ٧یان منداڵن، پاسەوانی کەناراوەکانیش بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ڕزگاربوواندا.