ڕۆژانە
-

هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات
هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ لەلایەن دەستپێشخەری گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ بە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی لە قامیشلۆ کۆتایی هات.
-

بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی مۆزەمبیق ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی ماسیگرتن لە کەناراوەکانی باکووری مۆزەمبیق، کە کۆچبەری هەڵگرتبوو، زیاتر لە ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
-

لەبەردەم ئەنجومەنی ئیسرائیل چالاکی ڕێکخرا
لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیسرائیلدا چالاکی ئەنجامدرا و خۆپیشاندەران بە پانکارتی نووسراوی "بیانگەڕێنەوە" داواکارییان ئاڕاستەی ناتانیاهۆ کرد و حکومەتیان تۆمەتبار کرد بەوەی، بارمتەکان بەجێدەهێڵن بۆ چارەنووس.
-

لە لوبنان بەبۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان ئاهەنگێک ساز کرا
هاوکات لەگەڵ ئاهەنگگێڕان لە شارەکانی ئەوروپا، ئاهەنگێک بۆ ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بە بەشداری سەدان ئەندامی گەلی کورد لە لوبنان و وڵاتانی دراوسێ ڕێکخرا.
-

مانگی ئادار ٢٤ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون
بە گوێرەی ئاماری توندوتیژی لە مانگی ئاداردا، کە ژن نیوز تۆماری کردووە، ٢٤ ژن و دوو منداڵ کوژراون، ئەمەش بە شێوەیەکی گوماناوی تۆمارکراوە.
-

مانگرتنی بنەماڵەی شەنیاشار لە ٧١هەمین ڕۆژیدا لە ئەنقەرە بەردەوامە
ئامینە شەنیاشار ٧١هەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی بەردەم دادگای دادی ئەنقەرە، بە داواکردنی دادپەروەری درێژە پێدەدات.
-

ئاوەڕۆی کراوە لە کامپەکانی ئیدلب هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشین
ئەو کۆچبەرانەی لە کەمپەکانی ئیدلب دەژین لە باکووری سووریا بەهۆی ئاوەڕۆی کراوەوە تووشی نەخۆشی دەبن، سەفا عوسمان، پزیشکی پێست ئاماژە بەوە نەخۆشەکان زیاتر منداڵانن و ئاوەڕۆ زۆر مەترسیدارە.
-

ژنێکی ٥٠ ساڵ بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
پاشنیوەڕۆی دوێنێ، ژنێکی ٥٠ ساڵ کە دایکی چوار منداڵە، لە گوندی زورکانی پشدەر بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.
-

ماڵی ژنان کێشەی ژنانی هەموو پێکهاتەکان چارەسەر دەکات
ماڵی ژنان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا، یاسمین عیسا، وتەبێژی ماڵی ژنان لە گەڕەکی ئەلتەی، باسی کارەکانی لەو گەڕەکە دەکات و دەڵێت: کێشەکانی ژنان لە ڕێگەی ماڵی ژنانەوە چارەسەر دەکرێن.
-

سلێمانی، ٧٥ نەمام بۆ لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد چێندران
لە ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالاندا ڕژاک ٧٥ نەمامی لە ناوچەی مێرگەپان چاند.
-

ئاستی ئاو لە ئۆرنبێرگ بەهۆی لافاوەکەوە بەرزتربووەتەوە
باری نائاسایی لەو ناوچانەی ڕووسیا ڕاگەیەندرا کە لافاو تیایاندا ڕوویدا، دیاری کرا کە لە شاری ئۆرنبێرگ دوو هەزار خانووی دیکە لە ژێر ئاودان، کۆی گشتی خانووەکانی ژێر ئاو ٦ هەزار و ٣٠٠ خانوو بووە.
-

کوردێک کاندیدە بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا
ژنێکی کوردی لەدایکبوی قەزای سۆران، بۆ هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە مانگی حوزەیران بەڕێوەبچێت، کاندیدی پارتێکی دانیمارکییە.
-

حەوت منداڵ لە یەکێک لە لادێکانی سووریا گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی تەقینەوە لە لادێکانی دەرعا لە سووریا، ٧ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون کە ژنێکیان تێدایە.
-

زیاتر لە ٣٣ هەزار کەس لە غەززە کوژران
ژمارەی کوژراوان و بریندارانی شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززە بۆ ١٨٤هەمین ڕۆژی لەسەریەک گەیشتووەتە ١٢٠ هەزار کەس کە کوژراو و بریندار و بێسەروشوێنن و ٪٧٢یان ژن و منداڵن.
-

ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان لە ئێران زیاتر بووە
چالاکوانێکی فێمینیست دووپاتیکردەوە زۆربەی ئەو ژنانەی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە ئێران کوژراون یان خۆیان کوشتووە، لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بوون بەڵام بەهۆی فشارەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
-

تەژەئە: بەردەوام دەبین لە پاراستنی سیستمی هاوسەرۆکی
تەژەئە ئاماژەی بەوەکرد، هەڵبژاردنەکان سەرەتایەک بوون بۆ بونیادنانی سیستمێکی دیموکراسی و سروشتی و ئازادی ژنان و وتی: بەردەوام دەبین لە پاراستنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی و شارەوانییەکانمان لە دژی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە.
-

"پێویستە لێکۆڵینەوە لە تاوانی سەربازانی ئیسرائیل بکرێت بەرامبەر بە ژنان"
لە نامەیەکدا کە بۆ چوار بەشی جیهان نێردراوە، ژنانی میسر داوایان کردووە تاوانەکانی ئیسرائیل دژی ژنان لە غەززە دەستنیشان بکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت.
-

"لە سودان ئەو برسێتییە دەبینین کە تا ئێستا نەبینراوە"
ئێدی ڕۆو، نوێنەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەڵیت: دەترسم ئاستێکی چاوەڕواننەکراوی هەژاری و کەمی خۆراک ببینین لەم وەرزە وشکەدا لە سودان، دەبێت هەموو ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی خۆراک بە کراوەیی بمێننەوە.
-

هەزاران کەس ناڕەزایەتی دژ بە سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ و لایەنگرانی دەردەبڕن
دوای ئەوەی شەڕی کەرتی غەززە پێی نایە مانگی حەوتەمەوە، هەزاران هاوڵاتی ئیسرائیلی بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکان دژی سیاسەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد و داوای ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە و دەستلەکارکێشانەوەیان کرد.
-

سەباحەت تونجەل: بەرخۆدانی وان دەستپێکە بۆ وەستاندنی دەسەڵات
سەباحەت تونجەل، سیاسەتمەداری زیندانیکراو، ڕایگەیاند، کردارەکانی ڕژێمی قەیوم و گۆشەگیری نەک تەنها گەلی کوردیان بێزار کردووە بەڵکو هەموو گەلانی تورکیای نیگەران کردووە و وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە ئەمە بوەستێنین، بەرخۆدانیوان بۆ ئەمە دەستپێکە.