ڕۆژانە
-

'لەدایک بوونی ڕێبەری کورد عەبدوڵا ئۆجالان خاڵی وەرچەرخانە"
دەستپێشخەریی نون بۆ ئازادی ئۆجالان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، بەپەلە هەنگاو بنێن لە پێناو گەیشتن بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە توندەی بەسەریدا سەپێنراوە و بەدیهێنانی چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد.
-

"داواکردنی ماف تاوان نییە"
بزووتنەوەی ژنان بۆ ئازادی، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کار بکەن بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژنان لە ئەفغانستان و بەبێ مەرج ئازادکردنیان لە زیندانەکانی تاڵیبان و داننان بە جیاکاری ڕەگەزی لە نێوان ڕەگەزەکاندا.
-

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە ٣٣ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان بۆ ٣٢ هەزار و ٩٧٥ کەس بەرزبووەتەوە.
-

"ئەوانەی بە ئیرادەی گەل شکستیان هێنا جارێکی تر ڕوو لە قەیوم دەکەن"
فاتمە گوڵان ئۆنکۆل، هاوسەرۆکی شارەوانی سوری ئامەد و ژیان ئەسلان، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ڕێزان ڕایانگەیاند، ئەوانەی بە ئیرادەی گەل شکستیان پێهات، پەنا بۆ قەیوم دەبەن.
-

شەڕڤانێکی کورد وەک ڕزگارکەری جیهان بەشداری زینجیرە فیلمێک دەکات
لایلا ئاریش، شەڕڤانی کورد وەک ڕزگارکەری جیهان بەشداری زینجیرە فیلمێکی کردووەو باس لە ڕۆڵێکی گەورەو کاریگەر دەکات.
-

"ئێمە دەستبەرداری خاکەکەمان نابین و ڕێگە بە داگیرکەران نادەین"
ژنانی عەفرین-شەهبا کاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەربڕی و ڕایانگەیاند، بە تێکۆشان وەڵامی داگیرکاری دەدەنەوە و لە ڕێگەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکەوە خاکەکەیان ڕزگار دەکەن.
-

سەرەڕای خراپی تەندروستی، دەسەڵاتداران ڕێگری لە ناردنی چالاکوانێک بۆ نەخۆشخانە دەکەن
سەرەڕای هەوڵەکانی پزیشکەکان لە زیندانی ئەڤین بۆ ناردنی سەدیقە وسمقی بۆ نەخۆشخانە، بەرپرسانی زیندان ڕەتیان کردەوە بینێرن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
-

یەکێتی ژینگەیی: بێڕێزی بەرامبەر ئیرادەی گەلی وان نەکەن
ڕێکخراوە ژینگەییەکان کاردانەوەیان بەرامبەر "بۆسەی سیاسی" نیشاندا کە لە دژی عەبدوڵا زەیدان هەڵبژێردراو وەک هاوسەرۆکی شارەوانی وان ئەنجام دەدرێت، داوایان لە پارتی ئۆپۆزسیۆن و ڕای گشتی دیموکراتیک کرد پشتیوانی لە گەلی وان بکەن.
-

٨٤ خێزانی دیکە گەڕانەوە موسڵ
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بە مەبەستى گەڕانەوەی ئاوارەكان، ٨٤ خێزانی ئاوارە لە كامپی حەسەن شام لە هەولێر گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆیان لە سنوورى شاری موسڵ.
-

کۆنگرەی ستار: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانە
کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی پیرۆزبایی پێشکەش کرد و وتی: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ژنانە.
-

"هاوپەیمانی ژنان لەگەڵ گەلی واندایە"
لە بەیاننامەیەکدا بۆ پشتیوانی لە گەلی وان، هاوپەیمانی ژنان وتی: ئێمەی ژنان زۆر باش دەزانین چۆن خاوەنداری لە ئیرادەی خۆمان بکەین و بۆی تێبکۆشین، ئێمە لەگەڵ گەلی وانداین.
-

لە تایوان بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویداو مەترسی تسۆنامی هەیە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلەی ڕێختەر تایوانی هەژاندو چوار کەس گیانیان لەدەستداو دەیانیش برینداربوون.
-

ژنانی کۆچبەری عەرەب بۆچوونی خۆیان بۆ ٤ی نیسان دەربڕی
بە بۆنەی ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژنانی پێکهاتەی عەرەب کە کۆچیان کردووە قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، ئەگەر ئۆجالان نەبووایە، بارودۆخیان وەک ئەفغانستان و فەلەستین دەبوو.
-

"پەیاممان بۆ ٤ی نیسان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە"
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کردو ڕایگەیاند، پەیامیان لە ٨ی ئادارو نەورۆزو ئێستا ٤ی نیسان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کوردە عەبدوڵا ئۆجالانە.
-

ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٠ خوێندکار
ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە ٢٠ خوێندکاری خوێندنگەی زەینەبی بنەڕەتی لە ناوچەی حەرتا لە پارێزگای بەسرەی عێراق گیانیان لەدەستدا.
-

کارۆلین فوزنیاکی گەیشتە قۆناغی دووەم
کارۆلین فوزنیاکی یاریزانی تێنسی دانیمارکی سەرکەوت بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی چارلستن ئۆپن
-

هاوکاری هەزاران خێزانی گەڕاوەی شەنگال کرا
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بڵاوی کردەوە، هاوکاری خێزانەکانی شەنگالیان کردووە، کە خۆی لە سەبەتەی خۆراک و پێدوایستی تەندرووستی و کەل و پەلی ناوماڵ دەبینێتەوە.
-

زیاتر لە ١٦ هەزار خوێندکار لە غەززە ڕووبەڕووی زیان بونەتەوە
١٦ هەزار و ٢٦٩ خوێندکار لە کەرتی غەززە بوونەتە قوربانی، بەهۆی بوردومانەکانی ئیسرائیلەوە شەش هەزار و ٥٠ خوێندکار کوژراون و ١٠ هەزار و ٢١٩ی دیکەش برینداربوون.
-

هود، ئیدانەی کارەکانی حوسییەکان دەکات
دەسەڵاتی نیشتمانی داکۆکی له ماف و ئازادییه کان هود، ناشتنی تەرمی قوربانیانی تەقینەوەکانی ماڵی حوسییەکانی شەرمەزار کرد.
-

ناوەندی پەپولەکانی کوردستان بۆ تواناکانی ژیان کرایەوە
ناوەندی 'ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکانی ژیان' بۆ منداڵانی کەم دەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت هەروەها منداڵانی نەخۆشی ئۆتیزم کرایەوە