ڕۆژانە
-

فەهیمە سوڵتانی بۆ جارێکی دیکە دەستگیر کرایەوە
فەهیمە سوڵتانی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئیسفەهانەوە دەستبەسەر کرا.
-

بەرخۆدانی وان: تێکۆشانمان هەتا گۆشەگیریی تێکدەشکێت بەردەوام دەبێت
ژنانی وان تیشکیان خستە سەر بەرخۆدانی گەلی وان و وتیان: ئەمە بەرخۆدانێکی ڕەوایە، بە زیادکردنی تێکۆشان گۆشەگیری تێکدەشکێنن، بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ ئاشتی و یەکگرتوویی و دیموکراسی.
-

شەوچەرەی ٤ی نیسان؛ دایکان گۆرانییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چڕی
کۆنگرەی ستار بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای بنەماڵەی شەهیدان و تەڤگەری چاند و هونەر لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٤ی نیساندا ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، شەوچەرەیەکیان ساز کرد.
-

جێسیکا بیگولا سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی چارلستن
جێسیکا بیگولا یاریزانی ئەمریکی کە پلەی یەکەمی جیهانە، توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ئەمریکی لە شاری چارلستن.
-

لە جورنێی ڕەش، خەڵک دژی هەڵوەشاندنەوە هەڵبژاردن ڕێپێوانیان کرد
سەدان کەس کە لە جورنێی ڕەش دژی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ڕێپێوانیان کرد، جارێکی دیکە لەبەردەم دەستەی هەڵبژاردنەکانی قەزای هیلوان گوتیان، 'براوە ئیرادەی گەلە'.
-

ئاستی برسێتی لە سودان لەوپەڕی خراپیدایە
بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە کە قەیرانی برسێتی لە سودان بەرەو خراپتر چووە، بەتایبەتی لە وەرزی وشکەساڵیدا، ئەگەر دانیشتووانی سودان ڕەوتی بەردەوامی یارمەتییە مرۆییەکان وەرنەگرن دۆخیان خراپتر دەبێت.
-

قەرەبووی ئەو ژنانە دەکرێت کە بە زۆر سەرپۆشیان پێلابراوە
دیاری کرا کە بڕی ١٧.٥ ملیۆن دۆلار بدرێتە ئەو ژنانەی لە نیویۆرک ناچار بوون سەرپۆشەکانیان لابەن بۆ وێنەکانی کاتی دەستگیرکردنیان.
-

جەنگی غەززە بەردەوامە و ژمارەی کوژراوان لە زیادبووندایە
ژمارەی کوژراوانی شەڕی بەردەوامی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس بۆ زیاتر لە ٣٣ هەزار و ١٣٧ کەس بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا هەزاران قوربانی لە ژێر داروپەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.
-

بە مەراسیمێکی شایستە ماڵئاوایی لە دوو شەڕڤانی یەپەژە لە قامیشلۆ کرا
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی جەماوەریدا لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سورخوێن جەلال و ئارین کۆبانێ، شەڕڤانانی یەپەژە، کە لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورک لە ٣ی نیساندا گیانیان لەدەستدا، بە خاک سپێردران.
-

"هێزە ئەمنییەکان بە ئەشکەنجەدانی منداڵان تاوانیان ئەنجامدا"
داکۆکیکارانی مافەکانی منداڵان تیشکیان خستەسەر ئەو توندوتیژیانەی لە کاتی ناڕەزایەتیی شاری وان بەرامبەر بە منداڵان ئەنجام دراون و ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت بە ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان تاوانیان ئەنجامداوە.
-

دەسترێژیکار و بەڕێوەبەری پێشووی دامەزراوەی ئەنسار وەک ڕاگری کۆلێژی پەروەردە دەستنیشانکرا
عوسمان ڕەشید ئیشیک، بەرپرسەی پێشووی دامەزراوەی ئەنسار، کە بە بابەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە کەرەمان تاوانبار کرابوو، وەک ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سیتکی کۆچمان لە شاری موگلە دەستنیشانکرا.
-

هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز دەرگای شارەوانییەکەیان لێکردەوە
نوریە ئارسلان و هۆشیار سەریڵدز، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز دوای دەستبەکاربوونیان وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەکە، دەرگای سەرۆکایەتی شارەوانییان لابرد و ڕایانگەیاند، "ئاکدەنیز دەبێتە ناوەندی فرە کولتووری و فرە زمانی".
-

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی پێی نایە قۆناغێکی نوێوە
مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی، کە لە ڕۆژی ١٣٢ بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە، بە بڕیاری بایکۆتکردنی دادگا و کۆبوونەوەی تەلەفۆنی و بنەماڵە و پارێزەران پێی ناویە قۆناغێکی نوێ.
-

هاوسەرۆکی شارەوانی وان: کاتی کار و خەباتە
نەسلیهان شەدال، هاوسەرۆکی شارەوانی وان، هەڵسەنگاندنی بۆ سەرکەوتنی مێژوویی سەرهەڵدانی شاری وان کرد و وتی: وەڵامدانەوەی دیموکراسیانەی گەل سەرکەوتنی بەدوای خۆیدا هێنا، لەمەودوا دەست بە خزمەتگوزاری و بنیادنان دەکەینەوە.
-

ژنانی عەفرین: بەرخۆدانمان لە دژی داگیرکاری بەردەوامە
کۆچبەرانی عەفرین کە لە شارۆچکەی تل ڕەفعەت نیشتەجێ بوون، دژی هێرشەکانی داگیرکەری دەڵێن: بەرخۆدانمان لە دژی هێرشەکانی داگیرکەر بەردەوامە، مانەوەمان لە شەهبا، وەک دڕکێک وایە لە چاوی دوژمندا.
-

دۆخی ئەمنی توند لە سیستان و بەلوچستان بەردەوامە
سەرەڕای کەمبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی بەلوچ لە ڕۆژانی هەینی ناڕەزایەتیدا، هێشتا هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران لە شارە جیاوازەکانی سیستان و بەلوچستان جێگیر کراون.
-

خەڵاتی ڕۆمانی دویگو ئاسێنا بەخشرایە نەسلیهان ئۆندەرئۆغڵو
ئەمساڵ خەڵاتی ڕۆمانی دویگو ئاسێنا بۆ ڕۆمانی "کورت" بەخشرایە نەسلیهان ئۆندەرئۆغڵو.
-

لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان ٤ی نیسان پیرۆز کرا
٧٥ەمین ساڵیادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان بە نەمام چاندن پیرۆز کرا.
-

ژنان پێکەوە بەهێزن: ئێمە سیاسەتی قەیوم قبوڵ ناکەین
ژنان پێکەوە بەهێزن، کاردانەوەیان دژی ڕێگری پۆلیس لە چالاکی "ئێمە بە هەڵپەڕکێی وان، لە ئەستەنبوڵەوە بەشداری دەکەین" نیشاندا و ڕایانگەیاند، "سیاسەتی قەیوم قبوڵ ناکەین"
-

"هاوپەیمانی ژنان دەستکەوتی ژنان مسۆگەر دەکات"
ئاریا مەلا ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کانتۆنی جزیرە، دووپاتی کردەوە کە ئامانجی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان پاراستنی دەستکەوتەکان و کولتووری بەرخۆدانی ژنانە.