ڕۆژانە
-

لە شرناخ تەرمی منداڵێکی ونبوو دۆزرایەوە
تەرمی محەمەد باڤلیی ١٦ ساڵ، کە ماوەی ١٥ ڕۆژە لە جزیرەی بۆتان بێسەروشوێن بوو، لە نزیک وێستگەی سنووری ڕوبەی دۆزرایەوە.
-

شەڕڤانێکی یەژەشە: ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی هەموومانە
میترا ئارارات، شەڕڤانی یەبەشە لە ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێگەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالاندا کارتی پیرۆزبایی بۆ هاوڕێکانی لە ڕیزی پێشەوەی شەڕدا نارد و وتی: ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونی هەموومانە."
-

بە ئاهەنگ لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز ڕاگیرا
گەلانی ئازاد خواز لە ٤ی نیسانی هەموو ساڵێک بۆ یادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆمەڵێک چالاکی ئەنجام دەدرێت، لە باشووری کوردستانیش ئەو یادە بەرز ڕاگیرا.
-

ئیدارەی خۆسەر: دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات
ئیدارەی خۆسەری ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا شەڕی تاوانکاری بە هێرش بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوە دەبات و هەوڵی شاردنەوەی شکستەکەی دەدات و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.
-

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە ٣٣ هەزار و ٢٧٠ کەس
لە ٧ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززە بۆ ٣٣ هەزار و ٣٧ کوژراو و ٧٥ هەزار و ٦٦٨ بریندار بەرزبووەتەوە.
-

لە هەر دە خولەکێکدا منداڵێک لە یەمەن دەمرێت
دوای زیاتر لە نۆ ساڵ شەڕی بەردەوام لە یەمەن، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس بە دوای خۆراکی ڕۆژانەدا دەگەڕێن و لە هەر دە خولەکێکدا منداڵێک بەهۆی برسێتیەوە دەمرێت.
-

"زیندانەکانی ئێران بوونەتە گۆڕەپانی کوشتنی بەکۆمەڵ"
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد ساڵی ڕابردوو ٨٥٣ کەس لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون و هۆشداریی لە "بەکارهێنانی لە سێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتی سیاسی" داوە.
-

لە ماوەی ساڵێکدا بەهۆی مینەوە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا
یونیسێف ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ژمارەی قوربانیانی مین لە میانمار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار و ٥٢ کەس، کە ٪٢٠یان منداڵن.
-

شەڕڤانانی یەپەژە: بەو ئاستەی پێی گەیشتووین سەربڵندین
شەڕڤانانی ژن بۆ یانزەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژە، وتیان: شانازی دەکەین بە گەشتەکەمان و ئەو ئاستەی پێی گەیشتووین، سەرەڕای هەموو سەختییەکان، هێشتا بەردەوامین لەوەی دەستمان پێکردووە.
-

لە ئەدەنە پۆلیس ژنێکی دووگیانی ئەشکەنجە دا
لە ناوچەی یورەگیرای ئەدەنە ، بەهۆی هەڵبژاردنی موختار لەنێوان دوو گروپدا شەڕ دروست بوو، پۆلیس بە گازی بیبەرو فرمێسکڕێژ دەستوەردانی کرد، ژنیکی دووگیانی ئەشکەنجە دا.
-

هەزاران کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان زیانیان بەرکەوتووە
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی لوبنان زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەس بریندار بوون و نزیکەی ٥٥ شارۆچکەش زیانیان پێگەیشتووە.
-

ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسان ڕەوانەی دادگا دەکرێن
ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسان فەرهات سەزگین، دیلان شیمشەک و سەما کۆرکماز، کە لەگەڵ لانیکەم ١١٦ کەس دەستبەسەر کراون، ڕەوانەی دادگا دەکرێن.
-

"٤ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەی هەموو مرۆڤایەتییە"
ژنانی شەهبا و عەفرین ڕۆژی ٤ی نیسان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرز ڕاگرت و ڕایانگەیاند، ٤ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
-

گوڵتان کشاناک پیرۆزبایی لە گەلی وان کرد: ئێوە مێژووتان نووسییەوە
گوڵتان کشاناک، سیاسەتمەداری زیندانیکراو پەیامێکی دەربارەی بەرخۆدانی وان نارد و وتی: ئەو خەباتەی ئێوە ئەنجامتان د بووە مێژوو، ئێوە مێژووتان نووسییەوە.
-

ژنانی وان: بەرخۆدانمان کرد و سەرکەوتوو بووین
سەبارەت ە سەرکەوتنی وان، ژنان ئاماژەیان بەوەکرد، هەرگیز خاکەکەیان بۆ ئاکەپە و مەهەپە بەجێناهێڵن و بە ڕاپەڕینەکەی وان خاوەنداریان لە ئیرادەی خۆیان کردو ئەنجامەکە نموونەیەکی سەرکەوتنی مێژووییە.
-

ئایشە ئەفەندی: لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بووە ژیانەوەی گەلی کورد
ئایشە ئەفەندی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات، ئاماژەی بەوەکرد، لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بووە ژیانەوەی گەلی کورد، کەس ناتوانێت نکۆڵی لەم ڕاستییە بکات.
-

لە هەولێر ژنێک لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا
لە شاری هەولێر پیاوێک لەسەر شەقام تەقەی لە هاوژینەکەی کرد و کوشتی، پاش ئەنجامدانی تاوانەکەش لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرا.
-

پەیامنێری نوژنها کە لە وان ده ستگیرکرابوو ئازاد کرا
پەیامنێری نوژنها مەدینە مامەدئۆغلو لە کاتی چالاکییەکان بۆ عەبدوڵا زەیدان، کە وەک هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی هەڵبژێردرا و پۆستەکەی پێنەدرا، دەستگیرکرا و دواتر ئازاد کرا.
-

فێستیڤاڵی ٤ـی نیسان لە مەخمور بەردەوامە
١٦ـەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی و وەرزشی ڕۆژی ٤ـی نیسان، بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە کامپی پەنابەرانی مەخمووربەردەوامە.
-

ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تایوان گەیشتە ٩٠٠ کەس
بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری هوالینی لە باشووری تایوان هەژاند، بەهۆیەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.