ڕۆژانە
-

ژنانی سوەیدا چالاکیی ڕێکخستنی بەڕێوە دەبەن
لە خۆپیشاندانی شاری سوەیدای سووریا دەیان کەس بەشدارن و داوای ئازادی و شکۆمەندی و گۆڕانکاری سیاسی دەکەن.
-

تورکە نەتەوە پەرستەکان بازاڕەکانی باشووری کوردستان دەسووتێنن
“ڕێکخستنی پەیمانی میللی” کە گروپێکی نەتەوە پەرستی تورکن، بەرپرسیاری سووتاندنی بازاڕەکانی باشووری کوردستانن و لە ماوەی دوو مانگدا دوو جار بازاڕی لەنگەی هەولێریان سووتاندووە.
-

هۆشداری لە کەمی خۆراک لە سودان دەگاتە قۆناغی پێنجەم
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە سودان هۆشداری دەدات لەوەی ئاستی کەمی خۆراک لەوانەیە بگاتە قۆناغی پێنجەم.
-

چالاکێکی ژینگەپارێز لە زیندانی ئەڤین ئازاد کرا
نیلوفەر بەیانی، چالاکوانی ژینگەپارێز لە زیندانی ئەڤین ئازاد کرد.
-

یەکەم پەرتوکخانە بۆ منداڵان لە قامیشلۆ کرایەوە
لەیلا محەمەد، بەڕێوەبەری پەرتوکخانەی منداڵان بە ناوی :مەکتەبەتی" دەربارەی یەکەم پەرتوکخانەی منداڵان لە قوتابخانەی شەریف ئەلڕادی قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجیان پەرەپێدانی کولتووری خوێندنەوەیە لە کۆمەڵگەکەدا.
-

ژن تیڤی بۆتە زمانحاڵ و هیوای ژنان
ئایسەل ئاڤیستا باسی لە چالاکییەکەی هاودەنگی لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لەگەڵ کەناڵی ژن تیڤی کرد.
-

توندوتیژی و کوشتنی ژنانە لە بەرزبوونەوەدایە
وەزیری خێزان، ژنان، منداڵان و بەساڵاچووان، ئەمەل بلحاج موسا، ڕایگەیاند، دیاردەی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لەسەر دەستی هاوسەرەکانیان زیادی کردووە، توندوتیژییەکانیش زیاتر لە خێزانەکاندا بە ڕێژەی ٪٦٠ زیادیکردووە.
-

ئەڵمانیا بە هاوکاری بۆ لەناوبردنی گەلی فەلەستین تۆمەتبار دەکرێت
نیکاراگوا لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتیدا پشتیوانی سەربازی ئەڵمانیا بۆ ئیسرائیل ئیدانە کرد، کە لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لە دژی کەرتی غەززە زیادی کردووە.
-

MKG: لە مانگی ئاداردا فشارەکانی سەر ژنانی ڕۆژنامەنووس بەردەوام بووە
بەپێی ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسانی ژن کە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە میزۆپۆتامیا MKG دەرچووە، لە مانگی ئاداردا دوو ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران و سێ ڕۆژنامەنووسی دیکەش خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا کرا و ڕۆژنامەنووسێکیش هەڕەشەی لێکرا.
-

تا ئێستا ٣٣ هەزار و ٢٠٧ هاوڵاتی غەززە کوژراون
بە پێی نوێترین ئاماری قوربانییەكانی غەززە، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٣ هەزار و ٢٠٧ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٥ هەزار ٩٣٣ كەسیش برینداربوون.
-

هاوسەرۆکانی شارەوانیەکانی دەم پارتی لە پاش سەرکەوتن دەستبەکار بوون
هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان لە دوای سەرکەوتن و دەست بەکاربوونیان، لەگەڵ سەدان کەسدا چوونە شارەوانی و ڕایانگەیاند، شارەوانی شارەوانی گەلە و بۆ خزمەتی گەلە.
-

باری نائاسایی لە شارێکی ڕووسیا ڕاگەیەندرا
بەرپرسی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەهۆی باران بارینی زۆر و درووست بوونی لافاوەوە دۆخی ناوچەی ئۆرسک مەترسیدارە و باری نائاساییان ڕاگەیاند
-

"رێگە نادەین خەباتی ژنان بۆ مەبەستی سیاسی و ئابووری بقۆزرێتەوە"
لە بەرامبەر قۆستنەوەی خەباتی ژنان، هاوپەیمانی سەربەخۆی بزووتنەوەکانی ناڕەزایەتی ژنانی ئەفغانستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، ئەم هاوپەیمانییە ڕێگە بە هەلپەرستان نادات ناوی ژنانی چالاکوان بۆ مەبەستی سیاسی و ئابووری خۆیان بەکاربهێنن.
-

بەهۆی توندوتیژی دژی ژنان لە تونس خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیکی تونس خۆپیشاندان دژی زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان دەکات، ژنان ڕایانگەیاند دەسەڵاتداران ڕێوشوێنی پێویستیان نەگرتۆتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە توندوتیژی.
-

هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات
هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ لەلایەن دەستپێشخەری گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ بە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی لە قامیشلۆ کۆتایی هات.
-

بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی مۆزەمبیق ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی ماسیگرتن لە کەناراوەکانی باکووری مۆزەمبیق، کە کۆچبەری هەڵگرتبوو، زیاتر لە ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
-

لەبەردەم ئەنجومەنی ئیسرائیل چالاکی ڕێکخرا
لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیسرائیلدا چالاکی ئەنجامدرا و خۆپیشاندەران بە پانکارتی نووسراوی "بیانگەڕێنەوە" داواکارییان ئاڕاستەی ناتانیاهۆ کرد و حکومەتیان تۆمەتبار کرد بەوەی، بارمتەکان بەجێدەهێڵن بۆ چارەنووس.
-

لە لوبنان بەبۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان ئاهەنگێک ساز کرا
هاوکات لەگەڵ ئاهەنگگێڕان لە شارەکانی ئەوروپا، ئاهەنگێک بۆ ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بە بەشداری سەدان ئەندامی گەلی کورد لە لوبنان و وڵاتانی دراوسێ ڕێکخرا.
-

مانگی ئادار ٢٤ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون
بە گوێرەی ئاماری توندوتیژی لە مانگی ئاداردا، کە ژن نیوز تۆماری کردووە، ٢٤ ژن و دوو منداڵ کوژراون، ئەمەش بە شێوەیەکی گوماناوی تۆمارکراوە.
-

مانگرتنی بنەماڵەی شەنیاشار لە ٧١هەمین ڕۆژیدا لە ئەنقەرە بەردەوامە
ئامینە شەنیاشار ٧١هەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی بەردەم دادگای دادی ئەنقەرە، بە داواکردنی دادپەروەری درێژە پێدەدات.