ڕۆژانە
-

لە ماوەی ٦ مانگدا دەوڵەتی تورک ٨٣٣ بۆردوومانی بۆسەر خاکی هەرێم ئەنجامداوە
تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی ڕایدەگەیەنێت، لە ٦ مانگی سەرەتی ئەمساڵدا، سوپای تورکیا ٨٣٣ هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، بە هۆشیانەوە ٨ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
-

ئەمریکا سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە دەرمانی لەباربردن هەڵدەگرێت
دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سنووردارکردنی دەستگەیشتن بەو دەرمانانەی دەکرد، کە لە لەباربردنی منداڵاندا بەکاردەهێنرێن.
-

قەیرانی کەشوهەوا؛ کەشوهەوای گەرم مەترسی لەبارچوون زیاد دەکات
لەم ساڵانەی دواییدا، بەهۆی خراپتربوونی قەیرانی کەشوهەوا، ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر دووگیانی ژنانیش هەبووە، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە گەرمای زۆر ڕێژەی لەبارچوون زیاد دەکات.
-

کامپی ئاوارەکانی سنووری سلێمانی دادەخرێن
نزیكەی ٢٨ هەزار خێزانی ئاوارە هەن و سەرجەمیان لە كامپەكانی هەرێمی كوردستاندان، بە پێی قسەکانی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە کامپەکانی دهۆک و هەولێر ئاستەنگییان بۆ دروست دەکرێت تا فەرمانبەرەکانیان بچنە کامپەکانەوە.
-

"ئەگەر ئاگربەست لە غەززە نەکرێت نەوەیەک لەناو دەچن"
ڕێکخراوی یوئێن-ڕوا هۆشداری داوە کە ئەگەر ئاگربەست لە کەرتی غەززە کە لەژێر هێرشی ئیسرائیلدایە، ڕانەگەیەندرێت، نەوەیەک لەناو دەچێت.
-

یهكهمین فێستیڤاڵی ئهدهبیی شیعری ژنان له ههڵهبجه بهڕێوهچوو
یهكهمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی شیعری ژنان بە دروشمی "ژنهكان ئهستێرهن، له ساماڵدا جوانتر دەبریسکێنەوە" لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
-

١٢٠ ملیۆن پەنابەر و ئاوارەی زۆرەملێ لە سەرتاسەری جیهان هەن
لە ژمارەیەکی پێوانەیی کە بەردەوام لە زیادبووندایە، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەی ئاوارەکان گەیشتووەتە ١٢٠ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا.
-

کۆڕبەندی ئابووری تونس و ئەفریقا لەسەر بنەمای بەشداریکردنی ژنان دامەزراوە
زۆربەی پڕۆژەکانی بەشداربووانی کۆڕبەندی ئابووری ئەفریقای تونس لەسەر بنەمای بەشداریکردنی ژنان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆیان دامەزراوە، سەرەڕای ئەو سەختییانەی ڕووبەڕووی پڕۆژەکانیان دەبێتەوە.
-

داوای سزا بۆ ٦ ڕۆژنامەنووس کرا
لە دانیشتنی دۆسیەی ٦ ڕۆژنامەنووس کە بە تۆمەتی پشتیوانی لە چاپەمەنی ئازاد دادگایی دەکرێن، داواکاری گشتی بۆچوونی خۆی خستەڕوو داوایکرد ڕۆژنامەنووسان سزا بدرێن.
-

لە جولەمێرگ هەزاران کەس بەرەو ناوچەی گردبوونەوەکە دەڕۆن
لە شاری جولەمێرگ بە دروشمی "شارەوانییەکان هی گەلن، ڕێگە بە دەستبەسەرداگرتن نادەین" دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی دەیان هەزار کەس، گردبوونەوە دەستیپێکرد.
-

سیاسەتی گۆڕانی دیمۆگرافی لە شەهبا شەرمەزار کرا
ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین-شەهبا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی سیاسەتی گۆڕانی دیمۆگرافیا لەلایەن دەوڵەتی تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکان لە شەهبا بەیاننامەیەکیان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە.
-

لێکۆلینەوە: لە ماوەی ١٣ ساڵدا نیوەی دانیشتووانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆچبەری دەرەکی و ناوەکی بوون
لە لێکۆڵینەوەیەکدا ئاشکرا کراوە لەماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە عەرەب و تورکمان براونەتە ڕۆژئاوای کوردستان کە مەبەست لێی کۆچپێکردنی گەلی ڕەسەنی ناوچەکەیە.
-

لە وان جارێکی تر جێبەجێکردنی ژن کارت دەستپێدەکاتەوە
شارەوانی وان دەستیکرد بە جێبەجێکردنی ژن کارت، کە ژنان دەتوانن بەبێ پارەدان دەستیان بە چالاکییە کۆمەڵایەتی و کولتووریەکان بگات.
-

لە هێرشەکاندا دوو هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی و ١٩ هەزار نەمام سووتێنراون
بە پێی زانیارییەکان، زیاتر لە دوو هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی و ١٩ هەزار نەمام لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سووتاون.
-

کەشتییەک لە کۆنگۆ نوقم بوو و ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا
سەرۆکی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ڕایگەیاند، بەهۆی نقومبوونی کەشتییەک لە ویلایەتی مای ندۆمبێ، کە ٢٧١ سەرنشینی هەڵگرتبوو، ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
-

"ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا نوێنەرایەتی خۆیان و ناسنامەی خۆیان دەکەن"
بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، بە ئیرادە و دەنگی خۆیان، یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز کە بە شۆڕشی ژنان بوو ناسراوە.
-

خەڵکی قامیشلۆ داوا دەکەن دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا بکرێت
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، سەدان کەس لە شاری قامیشلۆ لە ڕێپێوانێکی بەرفراواندا داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
-

نۆیەمین فێستیڤاڵی کورتە چیرۆکی کوردی بە دابەشکردنی خەڵات کۆتایی هات
نۆیەمین فێستیڤاڵی کورتە چیرۆکی کوردی کە لە ٨ی حوزەیران دەستیپێکردبوو، بە دابەشکردنی خەڵات کۆتایی هات.
-

دەستەی ژنان هەلی کار بۆ گەڕاوەکانی کامپەکان دەڕەخسێنن
دەستەی ژنان لە ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی ڕەققە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئامانجی تێکەڵکردنیان بە کۆمەڵگە، کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ ئەو کەسانەی لە کامپەکانەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.
-

مامۆستایانی مەخموور: پەروەردە بۆ ئێمە خاڵێکی نەگەڕانەوەیە
ئەو ژنە مامۆستایانەی مەخموور کە پەروەردە بە خاڵێکی نەگەڕانەوە دەبینن، جەختیان لە گرنگی پەروەردەکردنی ژنان کردەوە و دەڵێن: وەک ژن دەبێت بتوانین لە ڕێگەی پەروەردەوە خۆمان بپارێزین و بگەڕێینەوە بۆ ڕاستی خۆمان.