ئیسلام حیجازی دوای ئەوەی ٩٠ فیشەک ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەی کرا، گیانی لەدەستدا

ئیسلام حیجازی، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی شیفای فەلەستین، دوای ئەوەی لە خان یونس ٩٠ فیشەک ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەی کرا، گیانی لەدەستدا.

غەززە

 

ئیسلام عەتیە حیجازی، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی دامەزراوەی شیفای فەلەستین، دوێنێ، ٢٦ی ئەیلوول لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک نەخۆشخانەی ئوردن لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و ٩٠ فیشەک ئاڕاستەی ئۆتۆمبیلەکەی کرا.

 

دامەزراوەی شیفای فەلەستین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ماتەمینی بۆ بەڕێوەبەری کۆچکردوو، ئیسلام حیجازی، کە دایکی دوو منداڵ بوو خستەڕوو، هاوکات ستایشی ئەخلاقی بەرز و پیشەییبوون و پابەندبوونی قووڵی کرد بۆ کۆمەڵگەکەیەوە، ئاماژەی بە خۆبەخشییەکەی کرد بۆ کارە مرۆییەکانی کە سەرەڕای مەترسییەکانیش مانەوەی لە غەززە هەڵبژارد، وەک چۆن دەیگوت "ئەرکی من ئەوەیە، لێرە بم بۆ خزمەتکردنی گەلەکەم".

 

دامەزراوەی شیفای فەلەستین داوای ئاگربەستی خێرای کرد و پابەندبوونی خۆی بە بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکی و مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە دووپاتکردەوە، ئەمەش وەک بەدیهێنانی میراتی بەڕێوەبەری کۆچکردوو ئیسلام حیجازی و هەوڵە بەرزەکانی.