ڕۆژانە
-

١٣٠ خێزانی دیکە گەڕانەوە بۆ شەنگال
ئەمڕۆ ١٣٠ خێزانی کۆچبەرانی شەنگال لە کامپی کەبەرتۆ لە پارێزگای دھۆکەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
-

تاژێ: تا کۆتایی شوێن ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەوین
لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال"، تاژێ ڕاگەیەندراوێکی بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان خوێندەوە و وتی: تا کۆتایی بە دوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆوە دەبین.
-

"ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان لە غەززە دەستنیشانکرا"
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان لە دوو منداڵی شاری دێر ئەلبەلاح و خان یونس لە بەشی باشووری کەرتی غەززە دۆزراوەتەوە.
-

١٦٢ ڕۆژنامەنووس لە سەرەتای شەڕی غەززەوە گیانیان لەدەستداوە
ڕۆژنامەنووسێکی فەڵەستینی لە ئەنجامی بۆردومانێکدا کە ماڵەکەی لە کامپی نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کردە ئامانج، گیانی لەدەستدا و بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووسان گەیشتە ١٦٢ ڕۆژنامەنووس.
-

هۆکاری زیادبوونی توندوتیژی لەناو چوار هەزار و ٦٤١ خێزان لە میسر تاوتوێ کرا
سەنتەری تاتوێ بۆ لێکۆڵینەوەی جێندەر لە میسر پڕۆژەیەکی توێژینەوەی لە ناوچە بیابانییەکان دەستپێکردووە کە گەنجان تووشی توندوتیژی دەبن، لەو پڕۆژەیەشدا چوار هەزار و ٦٤١ خێزان بەشدارن.
-

"چالاکوانانی ژن لە زینداندا دژی هەلومەرجی نادادپەروەرانە خەبات دەکەن"
سەنا.م، چالاکوانی بواری ژنان و ڕۆژنامەنووس دەڵێت: حکومەت لەڕێگەی سێدارە و گرتن و سەرکوتکردنەوە پەیامێک بۆ چالاکوانانی ژن دەنێرێت، کە ئەگەر بەردەوام بن لە چالاکیەکانتان لەسێدارە دەدرێن، بەڵام چالاکوانان لە دژی ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە.
-

دوو پەنابەری سودانی لە هێرشێکی چەکداریدا لە ئەسیوپیا گیانیان لەدەستدا
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر دارستانەکانی ئۆلالا لە ئەسیوپیا، دوو پەنابەری سودانی گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسی دیکە دیکەش برینداربوون.
-

"یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز دامەزراندنی دەزگاکانی ژنانە"
مەیاد ئەحمەد، ڕێکخەری ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا باسی لە شۆڕشی ١٩ی تەمووز کرد و ڕایگەیاند، یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز کردنەوەی ڕێکخراو و دەزگاکانی ژنانە.
-

دەزگای ژنانی ئازاد هەلی کار بۆ ژنان لە شاری دێرک دەڕەخسێنێت
دەزگای ژنانی ئازاد لە شاری دێرکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژنان لە هەموو لایەنەکانی ژناندا بەرەوپێش دەبات و هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێنێت.
-

کەسوکاری زیندانیان: تاکە داواکاریمان هەڵگرتنی گۆشەگیرییە
کەسوکاری زیندانییان کە بەشدارییان لە چالاکیی "دەنگ بدە ئازادی"دا کرد، ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە گۆشەگیری لە ئیمرالی هەڵبگیرێت، ئەمە تاکە ئاواتی ئەوان و منداڵەکانیانە، ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئاشتی بۆ وڵات دێت.
-

دانیشتووانی مەخموور بە ئاهەنگێک یادی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوایان بەرز ڕاگرت
لە کامپی مەخموور بە بۆنەی ساڵیادی چالاکی ئێشکگریی ئاهەنگێکی جەماوەری بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ١٢یەمین ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.
-

ژنانی کۆبانێ: ژنانی باشووری کوردستان دەبێت داگیرکاری و خیانەت ڕەت بکەنەوە
ژنانی کۆبانێ دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، داوایان لە ژنان کرد کە داگیرکاری و خیانەت قبوڵ نەکەن و پێشەنگایەتی بەرخۆدان بکەن.
-

ژنێک به شێوهیهكی گوماناوی سووتا
بەهۆکارێکی نادیار ژنێک سووتا و پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە، کە خۆی سووتاندووە و ڕێژەی سووتاوییەکەی بەرزە.
-

هەر ٦ خولەک جارێک دەستدرێژی زایەندی لە بەڕازیل تۆمار دەکرێت
بەرازیل ژمارەیەکی پێوانەیی لە تاوانەکانی دەستدرێژی تۆمارکردووە، کە ٨٨%ی ئەو تاوانانە ژنان و منداڵانی کچی خوار تەمەنی ١٤ ساڵان بوون.
-

شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن لە تاوانەکانی جەنگ لە غەززە
دوای پێنج مانگ لە ڕووداوەکە، شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند،کوشتنی منداڵی هیند ڕەجەب کە بانگەوازەکانی هەموو جیهانی بەرزکردەوە، دەتوانێت تاوانی جەنگی پێکبهێنێت.
-

لانە یەکێکە لە یەکەمەکانی ئەمساڵی خوێندن
شاری هەڵەبجە ساڵانە ژمارەیەک لە خوێندکارەکانی ڕیزبەندی یەکەمەکانی هەرێم بۆ پۆلی ١٢ بەدەستدەهێنن، ئهمساڵیش دوو لە خوێندکارەکانی ئەو شارە لەسەر ئاستی هەرێم پلەی دووەم و لەسەر ئاستی شارەکەش پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
-

ژنانی شەهبا بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ناڕەزایەتیان دەربڕی
ئەو ژنانەی عەفرین کە ڕوویان لە شەهبا کردووە، ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی لەشکرکێشی دەبنەوە، باسیان لە هێرشەکان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، حکومەتی تورکیا دەیەوێت شەهبا داگیر بکات بەڵام لە بەرامبەریدا بەرخۆدان دەکەن.
-

"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی یەکێکە لە دەستکەوتە گەورەکانی شۆڕش"
پەنجەوین عەلی، هاوسەرۆکی دادگای هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوەدا کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز و کار بۆ مافەکانی ژنان و کۆمەڵگە دەکەن.
-

لە عەفرین ٩ کەس ڕفێندران کە منداڵێکیان تێدایە
لە عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ٩ کەس ڕفێندراون کە منداڵێکی کچیان تێدایە.
-

لە کانتۆنی جزیرە یادی ١٢ ساڵەی ١٩ی تەمووز بەڕێوەچوو
هەزاران کەس بۆ یادی ١٢ ساڵەی ١٩ی تەمووز لە حەسەکە و قامیشلۆ لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چوونە شوێنی ئاهەنگ گێڕان، هەموو لایەنەکان لە ئاهەنگەکەدا کۆبوونەوە و داوای پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشیان کرد.