ڕۆژانە
-

وتەبێژی یەپەژە: دەستکەوتەکانی شۆڕش بە یەکگرتوویی ژنان دەپارێزرێن
ڕوکسەن محەمەد، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ڕایگەیاند، دەسکەوتەکانی شۆڕش بە یەکگرتوویی هاوبەشی هەموو ژنان دەپارێزرێن.
-

دەوڵەتی تورک بناری قەندیلی بۆردوومان کردو ئاگر کەوتووەتەوە
سوپای داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندی ئیندزێی کرد و بەهۆی بۆردوومانی دوو ڕۆژ پێشتریش، ئاگرێکی زۆر کەوتووەتەوە و تائێستا بە تەواوی کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
-

دیجلە ئەحمەد: کامێرای ئێمە لە بەرامبەر هێرشەکاندا نامرێت
ڕۆژنامەنووس دیجلە ئەحمەد تیشکی خستەسەر هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان و وتی: بە پێنووس و کامێرای هەڤاڵانمان شۆڕش دەگەیەنینە سەرکەوتن.
-

بە مەراسیمێک چلەی نووسەر ڕوناک فەرەج بەرز ڕاگیرا
بە بەشداری دەیان ژنە چالاکوانی هاوکار و هاوڕێ و خێزانی ڕوناک فەرەجی چالاکوان، چلەی ماتەمینی بەڕێوەچوو، تێیدا ژیان و کار و خەباتی لەلایەن خێزانەکەیەوە وەبیر هێندرایەوە.
-

پەرتوکی دەستپێکی ژنۆلۆژی لە ستاندی فێستیڤاڵی مونزور کۆکرایەوە
پەرتوکی دەستپێکی ژنۆلۆژی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لەو ستاندەی کە لە فێستیڤاڵی مونزور کرایەوە کۆکرایەوە.
-

ئیڤان فایەق: بەهۆی هاوکاری نەکردنی حکومەتی هەرێم داخستنی کامپەکان درێژ دەبێتەوە
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم هاوکارییان ناکات لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، بڕیاریان داوە وادەی داخستنی کامپی ئاوارەکان درێژ بکەنەوە.
-

باوکێک کچەکەی ئەشکەنجە داو کوشتی
لە ڕەققەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کەسێکی ئاوارە لە تۆڵەی دایکی، کچەکەی بە شێوەیەکی ترسناک سووتاند.
-

٦ ژنی کورد کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەدا هەڵپەڕی بوون دەستبەسەر کران
٦ ژنی گەنج کە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا هەلپەڕیون و دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنیان بڵاوکردەوە، لە هیرشە ڕەگەزپەرستەکاندا کرانە ئامانج و لە شاری سێرت لە هەڵمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەرکران.
-

"پێویستە خەبات دژی سزای لەسێدارەدان زیاد بکرێت"
کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ دژی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی بەیاننامەیەکی ڕاگەیاندو داوای بەرزکردنەوە و فراوانکردنی خەبات لە دژی ئەقڵیەتی پیاو-دەوڵەت کرد.
-

دەوڵەتی تورک گوندێکی چەمچەماڵی بۆردوومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندی توتەقەڵى لە چەمچەماڵی سنووری سلێمانی کرد و بە هۆیەوە ئاگر لە پووش و پاوانی سنوورەکە کەوتەوە، بەمەش لە شەوی ڕابردووەوە دووجار دەوروبەری سلێمانی بۆردوومان کردووە.
-

ڕژێمی ئێران لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٢٧ کەسی لە سێدارە دا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لە ١٨ی تەمووزەوە ٢٧ کەس لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون زۆربەی ئەو کەسانەی لە سێدارە دراون کوردن و لە ناویاندا چوار ژن هەن.
-

ژنانی ئەوروپا پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەی تاژێ کرد
ژنانی ئەوروپا لە یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، پشتگیریان لە دەستپێشخەریی تاژێ کرد کە بە ناونیشانی "لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" دەستیپێکردووە.
-

بەهۆى بۆردومانی دەوڵەتی تورکەوە ئاگر لە شارباژێر کەوتووەتەوە
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چڕی گوندی گەڵاڵەیان لە سنوورى شارباژێر بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ئاگرێکى فراوان لە سنوورى گەڵاڵە کەوتوەتەوەو تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
-

لە ماوەی چوار ڕۆژدا، ١٨٠ هەزار کەس لە خان یونس ئاوارە بوون
لە دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل خێرایی شەڕەکانیان لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە پەرەپێدا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٨٠ هەزار کەسی لە ماوەی چوار ڕۆژدا پشتڕاستکردەوە.
-

ژنانی سوەیدا: گۆڕانکاری بەبێ شۆڕشی ژنان ئەستەمە
بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکانی گۆڕەپانی کەرەمە جەختیان لەوە کردەوە، گۆڕانکاری بەبێ شۆڕشی ژنان ئەستەمە و پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەک بە پێشکەوتنی ژنان دەپێورێت.
-

لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ٥ ژن لە ئەفغانستان کوژران
کوشتنی ژنان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و هۆکاری سەرەکی ڕژێمە دەسەڵاتدارەکانن کە شەرعیەتیان پێبەخشیووەو کولتووری کوشتنی ژنان بەرەوپێش دەبەن.
-

ژنانی ئێزیدی و عێراق ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان دەربڕی
ژنانی عێراقی و ئێزیدی کە لە سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق کۆبوونەتەوە، بە دروشمی "نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد"، دژی سزای لەسێدارەدان لەسەر ڕۆژنامەنووسی کورد پەخشان عەزیزی و چالاکوان شەریفە محەمەدی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-

ئەندازیار سەنا تەمێ: بەهاوکاری گەل شارەکەمان جوان دەکەین
شارەوانی گەلی شاری دێرک پڕۆژەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان دەستپێکردووە، ئەندازیار سەنا تەمێ کە بەشدارە لەو کارەدا، ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە پڕۆژەکانیان دوادەکەوێت و بە هاوکاری گەل شارەکە جوانتر دەکەن.
-

لە ئەسیوپیا ژمارەی مردووان بەهۆی وشکەساڵیەوە نزیکەی ٥٠٠ کەس دەبێتەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەسیوپیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥٧ کەس، نووسینگەی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، ڕەنگە ژمارەی کوژراوان بگاتە نزیکەی ٥٠٠ کەس.
-

لە حومس سەرەتا ژنێک ڕفێندرا و دواتر ئەشکەنجە درا
لە ناوچەی سافیتا حومس، ژنێک بە ناوی کرستینا ئیبراهیم حەسەن لەلایەن کەسانێکەوە ڕفێندرا کە ناسنامەکەیان نادیارە.