ڕۆژانە
-

شاندێکی نێودەوڵەتی کە دەیانویست بچنە ناو شەنگالەوە ڕێگرییان لێکرا
ژمارەیەک لە گەنج و چالاکوانی نێودەوڵەتی، کە دەیانویست لە یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا بچنە شەنگال، لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا بچنە ناو تەلەعفەر.
-

لە کۆپتەرێکی سەربازییەوە تەقەمەنییەکی نادیار بەسەر شرناخدا بڵاوکرایەوە
لە شرناخ تەقەمەنییەکی نەناسراو لە هێلیکۆپتەرێکی سەربازییەوە لە ناوەڕاستی شارەکەدا خرایە خوارەوە.
-

جەخت لەسەر خەباتی هاوبەش بۆ شکاندنی گۆشەگیری دەکرێتەوە
شاندەی دەم پارتی و تەژەئە لە چوارچێوەی سەردانەکانیاندا بۆ لای لایەنەکانی باشووری کوردستان، دوێنێ لەگەڵ توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر کار و خەباتی هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و شکاندنی گۆشەگیری کردەوە.
-

ڕۆژنامەنووسێکی جەزائیری دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گیانی لەدەست دا
دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، ڕۆژنامەنووسی جەزائیری شەریفە ماشتی کە یەکێک بوو لە یەکەم ژنە ڕۆژنامەنووسەکان کە لە ڕاگەیاندنی چاپکراودا لە ساڵانی نەوەدەکاندا کاری کرد، کۆچی دوایی کرد.
-

٤٦٦ ئاوارەی دیکە گەڕانەوە زێدی خۆیان
ئەمڕۆ ٣٠ی تەمووز، ٤٦٦ ئاوارە لە کامپی حەسەن شام u2ی شاری هەولێرەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە سنورى نەینەوا.
-

شاندی دەم پارتی و تەژەئە سەردانی یەکێتی ژنان و شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیان کرد
لە درێژەی سەردانەکەی شاندی دەم پارتی و تەژەئە بۆ لای کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، ئەمڕۆ سەردانی یەکێتی ژنان و شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیان کرد.
-

سی پی جەی: ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە گۆشەگیر دەکرێن
کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی ئەمریکی بۆ بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى سلێمان ئەحمەد کراون تەنیا هۆکارێک بوون بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو ڕۆژنامەنووسە، داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات سلێمان ئەحمەد ئازاد بکەن.
-

لە دێرک، لەسێدارەی ئێران دژی ژنان شەرمەزار کرا
لە شاری دێرک، سزای لەسێدارەدان کە ئێران بەسەر چالاکوان شەریف محەمەدی و ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزیدا سەپاندبوو، بە بەیاننامەیەک شەرمەزار کرا و بانگەوازی وەستانەوە لە دژی سزای سێدارە کرا.
-

"بە پێنووس و کامێراکانمان دەبینە دەنگی پەخشان و شەریفە"
یەرەژە و یەرا بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانییان دژی بڕیاری ئێران بۆ لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنانی کورد پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: بە پێنووس و کامێراکانمان دەبینە دەنگی پەخشان و شەریفە.
-

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە لە باشووری سیستان و بەلوچستانی هەژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلەی ڕێختەر لە نزیک ناوچەی بێنتی شاری نیکشار لە باشووری سیستان و بەلوچستان ڕوویدا.
-

لە ئیتاڵیاوە پشتگیری لە هەڵمەتی تاژێ دەکرێت
ڕێکخراوی ئیتاڵی بە ناوی "کۆمەڵەی ڤێرسۆ ئیل کوردستان" ڕایگەیاند کە بەشدارییان لە هەڵمەتەکەی تاژێ بە دروشمی "لە بەرامبەر قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" کردووە.
-

شایەتحاڵێکی پێشێلکارییەکان باس لە ژیان لە خاکە داگیرکراوەکان دەکات
دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا باکووری سووریای بە بیانووی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام داگیر کرد، تاوان و پێشێلکارییان بەرامبەر بە گەل ئەنجامدا، لە چاوی جیهاندا مافەکانی مرۆڤیان تێپەڕاند و ژنانیش باس لە پێشێلکارییەکان دەکەن.
-

هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە وان دەستبەسەر کران
لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان لە شاری وان، وەیسی دیلەکچی و گوڵشەن کورت، هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە وان، دەستبەسەر کران.
-

"هەمووارکردنەوەی یاساکە لێدانە لە دڵی بنەمای یەکسانی نێوان هاوڵاتیان"
ڕێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤی عێراق سەبارەت بە هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لە پەرلەمانی عێراق ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕایانگەیاند، ئەم هەمووارە پێچەوانەی پابەندبوونەکانی عێراقە بەرامبەر بە ڕێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ.
-

شاندی ژنانی دەم پارتی و تەژەئە لەگەڵ تەڤگەری ئازادی چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد
شاندی ژنانی دەم پارتی و تەژەئە کە ماوەی ٥ ڕۆژە لە باشووری کوردستانن، سەردانی تەڤگەری ئازادییان کردو دەربارەی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک گفتوگۆ کرا.
-

مزگین خەلیل: لە دیزاینە نوێیەکەی جیهاندا خاوەن ستاتۆ دەبین
مزگین خەلیل، جێگری ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات باسی لەو پێشهاتانەی کرد کە لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن و وتی: هەموو زلهێزە دەسەڵاتدارەکان ئامادەکاری بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەکەن، ئێمەش وەک کورد بە دەستکەوتەکانمان ستاتۆی خۆمان دەکەینە هەمیشەیی.
-

لە جولەمێرگ هەلکوترایە سەر سێ ئاهەنگ و ژمارەیەک کەس دەستبەسەر کران
لە کاتی هەڵکوتانە سەر سێ ئاهەنگی هاوسەرگیری لە شاری جولەمێرگ، زۆرێک لە هاووڵاتیان، لەناویاندا هونەرمەندان و وێنەگرانە ناوخۆییەکان، دەستبەسەر کران.
-

بانگەوازێک بۆ ڕێکخستن لە ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ڕاگەیەندرا
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە وان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "پێداگرین لەسەر ژیانێکی ئازاد و یەکسان، ڕێکخراوین" کۆنفرانسێکی سازکرد، داوای بەرزکردنەوەی خەباتی دژی تێڕوانینی دەوڵەت کرد.
-

ئێدنا ئۆبراین نووسەری ئێرلەندی لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
ئێدنا ئۆبراین، نووسەر و پێشەنگی وێژەی ئێرلەندی کە شێوازە جیاوازەکەی دەنگی بە ژنان بەخشی، لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-

لە عەفرین شەڕی چەتەکان و گیان لەدەستدانی گوماناوی بەردەوامە
لە عەفرین بەهۆی شەڕ لە نێوان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیاوە دوو منداڵ برینداربوون، هەروەها ژنێکیش بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.