ڕۆژانە
-

زیندانییەکی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەڤین
بۆ تێپەڕاندنی سزای سێ ساڵ زیندانیکردن، مەولوود سەفایی، دەستبەسەرکراوی سیاسی، بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین لە ئێران گواسترایەوە.
-

یەپەژە منداڵێک و دوو ژنی ئێزیدی ڕزگار کرد
یەپەژە ڕایگەیاند کە منداڵێک و دوو ژنی ئێزیدییان ڕزگار کردووە، ئەمەش لە ساڵیادی فەرمانی شەنگال دا وەک مژدەیەک بە گەلی شەنگال درا.
-

فەرمانی ٣ی ئاب لە شەهبا بە بیرهێندرایەوە
یەکێتی ژنانی ئێزیدی ڕۆژئاوا لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالدا لە شەهبا بەیاننامەیەکی خوێندەوە.
-

دەوڵەتی تورکیا ٧ هاوڵاتیى دیکەى کوردی دەستگیر کرد
لە چوارچێوەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە تۆمەتی ئەنجامدانی هەڵپەركێ بە گۆرانی کوردی هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و حەوت کوردیان دەستگیر کرد.
-

دۆخی نائاسایشی خۆراک تا دێت خراپتر دەبێت
بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان تێکچوونی زیاتری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە باکووری یەمەن بووەتە هۆی خراپبوونی نائاسایشی توندی خۆراک.
-

چالاکوانانی مەخموور: هێز و ورەی خۆمان لە ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرین
ژنانی کامپی مەخموور کە بەشداریان لە چالاکی ئێشکگرییدا کرد، تیشکیان خستەسەر گۆشەگیریی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتیان: تا دوا دڵۆپی خوێنمان بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان تێدەکۆشین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین.
-

هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا پشتگیری لە تاوانباران دەکات
هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، پێشوازیکردن لە "بەرپرسانی قێزەونترین تاوانەکان" لە ناوچە داگیرکراوەکانی سووریا لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە، پشتگوێخستنی لێپرسینەوە و دادپەروەری و ئاشتییە لە ناوچەکەدا.
-

برایەک کۆتایی بە ژیانی خوشکەکەی هێنا
ئێوارهی دوێنێ برایەک خوشکەکەی خۆی خنکاند و پاشان خۆی ڕادهستی هێزهكانی پۆلیس كرد.
-

لە ئەستەنبوڵ چالاکییەک دژی سزای لەسێدارەدان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران ڕێکخرا
لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "ÎHD" کاردانەوەی بەرامبەر بە لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، چالاکی مافی ژنان لەلایەن ئێرانەوە نیشاندا.
-

لە ماوەی ٧ مانگدا زیاتر لە ٧٥ هەزار کەس لە یەمەن ئاوارە بوون
بەهۆی زیادبوونی ململانێی نێوان سوپای حکومەت و حوسییەکان و ئەو کارەساتانەی کە بەهۆی قەیرانی کەشوهەوا دروست بووە، تەنها لە ماوەی ٧ مانگدا زیاتر لە ٧٥ هەزار کەس لە یەمەن ئاوارە بوون.
-

ئەفریقا پشتگیری تاژێی کرد؛ شانبەشانی یەکتر شەڕ دەکەن
ژنانی ئەفریقا بە بەیاننامەیەک پشتگیریان لە هەنگاوی تاژێ کرد بە دروشمی "لە بەرامبەر قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" ڕایانگەیاند: ئێمە شانبەشانی یەکتر دژی ئەو کەسانە دەجەنگین کە دەیانەوێت لەناومان ببەن.
-

یەپەژە: پێویستە ژنانی جیهان دژی سزای لەسێدارەدان بوەستن
فەرماندەیی گشتی یەپەژە بڕیاری لەسێدارەدانی ژنانی چالاکوانانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، هەموو ژنانی جیهان، هەموو مرۆڤایەتی دەبێت دژی بڕیاری لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر بوەستن، بۆ ئەوەی بتوانین کۆتایی بەم سیاسەتانەی ژن کوشتن و گەلان بهێنین.
-

لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ژنێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە لوبنان بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ڕاگەیەندراوە کە سکاڵا لەسەر ئیسرائیل تۆمار دەکرێت، لە هێرشەکەی سەر تاران، ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی کوژرا.
-

ژنە ڕۆژنامەنووسانی مەخموور: ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە
ژنە ڕۆژنامەنووسانی مەخموور، سزای لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مافی ژنان، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی و سزای زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە.
-

"پێویستە دۆزی کورد و ئاشتی و شکاندنی گۆشەگیری بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت"
شاندی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و تەژەئە لە بارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەیان ڕایانگەیاند، لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسی، کەسایەتی و ژنان کۆبووینەوە، بۆ چارەسەریی کێشەکان دەبێت گەلی کورد یەکڕیز ببێت و گفتوگۆی ئاشتی و دیموکراسی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دەستپێبکات.
-

پێنی کورد: واز لە پشتیوانیکردنی دەسەڵاتی ئێران بهێنن
ناوەندی پێنی کورد ڕایگەیاند، کە ڕژێمی ئێران بە نزیکبوونەوە لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی سەدان کەس لە سەردەمی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادییدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەر پەخشان عەزیزیدا سەپاند.
-

کچە خوێندکارە یەکەمەکانی ئەمساڵی خوێندنی هەڵەبجە خەڵات کران
له پاش ئاشكراكردنی ئەنجامی كۆتایی پۆلی دوانزه له ههرێمی كوردستان، خوێندكارانی ههڵهبجه ئهمساڵیش وهك ساڵانی ڕابردوو توانیان له ڕێزی پله یهكهمهكاندا بن و له كۆی ١١ خوێندكار، ٩ خوێندكاری كچ توانیان پلهی بهرز بهدهستبهێنن.
-

بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لیژنەی ژنان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن
بەهۆی ئەو گرژییە سیاسییانەی لە ناوچەکە ڕوودەدەن، ژنانی دێرەزوور، بە ڕێکخستن، کۆبوونەوە و بۆنە جۆراوجۆرەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەنێو کۆمەڵگەدا.
-

پارکێک بە ناوی دایە ئەرزان دروست دەکرێت
شارەوانی گەلی خانەسۆر سەرقاڵی دروستکردنی پارکێکن بە ناوی دایە ئەرزان لە ژێر بناری چیای دۆڵی کەرس، کە تیایدا دایە ئەرزان بەرەنگاری چەتەکانی داعش بووەوە و لە ڕۆژی فەرمانەکەدا کوژرا.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووسی باشوور: پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی پێشەنگانی سەدەی ٢١ی ئێمەن
لە ڕاگەیەندراوێکدا، ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد لە باشووری کوردستانەوە داوا دەکەن ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان ببنە دەنگی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، چونکە لە داهاتوودا مەترسی هەیە کە، هەمان سیاسەتی دژە ژن لە بەرامبەریان جێبەجێ بکرێت.