ڕۆژانە
-

سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر سلێمان ئەحمەدی ڕۆژنامەنووسدا سەپێنرا
ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم دانیشتنی دادگای دهۆک لەسەر کەیسی سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس بەڕێوەچوو، دادگا سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
-

هیومان ڕایتس وۆچ : دەستدرێژی زایەندی لە سودان زیادی کردووە
لەو ڕاپۆرتەدا کە لەلایەن هیومان ڕایتس وۆچ سەبارەت بە شەڕی سودان ئامادەکراوە، تاوانەکانی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان بڵاوکراوەتەوە و دەرکەتووە زیادی کردووە.
-

٥ ماددەی تایبەت بە ئاژەڵانی سەرشەقام پەسەندکراو ڕێگە بە کوشتنیان دەدات
٥ ماددەی یاسایی کە بە دەنگی ئاکەپە و مەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا، ڕێگە بۆ کوشتنی ئاژەڵانی سەر شەقام دەکاتەوە.
-

ژنانی کۆچبەری کامپی تل سەمین ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە
ژنانی کۆچبەر لە کامپی تل سەمین بە چەندین سەختی ژیاندا تێدەپەڕن، سەرەڕای ئەمەش هێشتا لە تێکۆشاندان و هیوادارن بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان.
-

ئاگر لە گۆیژەی سلێمانی کەوتەوە و زیاتر لە ٢٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی تەمووز، ئاگر لە شاخی گۆیژە کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ دۆنم لە ڕووبەری پووش و دار سووتاون.
-

ژنانی وەرزشکاری ئەفغانستان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە دوورخستنەوەیان
ژمارەیەک لە وەرزشوانانی ژن کە ئەندامی تەڤگەری ناڕەزایەتی "ژنانی بەهێزی ئەفغانستان"ن، سەبارەت بە قەدەغەکردنی وەرزش لەژێر دەسەڵاتی تاڵیبان ڕایانگەیاند، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە دوورخستنەوەی ژنان لە وەرزش و کۆمەڵگە و پەروەردە شەرمەزارکەرە.
-

خۆبەڕێوەبەری شەنگال ئەنجامی کۆنفڕانسی "بۆ پێکهاتەی ئێزیدی دادپەروەری و ئازادی" ئاشکرا کرد
کۆنفڕانسی ١٠یەمین ساڵیادی جینۆسایدی سەر ئێزدییەکان بە دروشمی "بۆ پێکهاتەی ئێزیدی دادپەروەری و ئازادی" بە ڕاگەیاندنی ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات و داوایانکرد تاوانبارانی جینۆساید دادگایی بکرێن و کۆمەڵکوژیی سەر ئێزدییەکان بە فەرمی بە جینۆساید بانسێندرێت.
-

شاندی دەم پارتی و تەژەئە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و ڕژاک کۆبوونەوە
شاندی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و ئەندامانی تەژەئە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک کۆبوونەوە و گرنگی پێکهێنانی خەباتی هاوبەش و شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالانیان باس کرد.
-

کۆنگرەی ستار کاردانەوەی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان نیشاندا
کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکی نووسراو کاردانەوەی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی دەربڕی و ڕایگەیاند: ڕاپەرین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە هەوێنی یەکڕیزی ژنان.
-

ژنانی زیندانی ئەڤین ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی
ژنە زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ئەڤین لە ناویاندا نێرگس محەمەدی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-

کۆبوونەوەی پەخشان عەزیزی لەگەڵ پارێزەرانی ڕێگری لێکرا
ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی کە لە زیندانی ئەڤین دەستبەسەرە و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، تا ئێستا ڕێگە نادرێت لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆببێتەوە.
-

لە سودان بەهۆی بۆردومانەوە ٢٢ کەس کوژران
لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر شاری فاشێر لە سودان ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-

لە قامیشلۆ میکانیزمی کاری ئەنجومەنی ژنانی سووریا ڕوونکرایەوە
کۆبوونەوەی گشتی ژنانی ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تێگەیشتن لە میکانیزمی کارکردنی ئەنجومەنەکە بە وردی، بە ئامانجی ڕوونکردنەوەی ڕێسا ناوخۆییەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا بەڕێوەچوو.
-

لە سنوورى دوکان ٣٠ دۆنم پوش و پاوان سووتان
لە سنوورى دوکان بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٣٠ دۆنم لە پوش و پاوان و ٢٥٠ داری سرووشتی سووتان.
-

لە ئەستەنبوڵ ١١ کەس بە بیانووی هەڵپەڕکێی کوردی دەستگیرکران
لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا کە لە شوێنە جیاوازەکانی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، ١٨ کەس بەهۆی گۆرانی کوردیەوە دەستبەسەر کران، ١١ کەسیان دەستگیرکران.
-

تەندروستی جیهانی: ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بە هەوکردنی جگەر گیان لەدەستدەدەن
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای دەکات، ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەهۆی هەوکردنی جگەر گیان لەدەستدەدەن.
-

شاندی دەم پارتی و تەژەئە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و نەرمین عوسمان کۆبوونەوە
شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و تەژەئە لە شاری سلێمانی لەگەڵ هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و نەرمین عوسمان کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پێکەوە کارکردنی ژنان و دەستبەرکردنی ئازادی کۆمەڵگە و خەباتی هاوبەش بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد کردەوە.
-

"ئاسمیلە کردن بەردەوامە کاتی ئەوە هاتووە دووبارە بونیاد بنێینەوە"
قەدریە دۆغان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی عەلەوی دیموکراتیک ڕایگەیاند، هێرشە جینۆسایدییەکانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی سیاسەتی ئاسمیلەکردنەوە ئەنجام دەدرێن و وتی: گرنگترین هەنگاو ئاوەدانکردنەوە و ڕێکخستنە.
-

لەیلا زانا: بەزۆر کورد سنووردار مەکەن
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد کاردانەوەی بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەو گەنجانەی هەڵپەڕی بوون دەربڕی و وتی: بەزۆر کورد سنووردار مەکەن.
-

ڕۆژین: مەسعود پیزشکیان سیاسەتی لەسێدارەدانی لە ئیبراهیم ڕەیسی وەرگرتووە
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن "ڕۆژین" سەبارەت بە بڕیارەکانی لەسێدارەدان لەلایەن دەوڵەتی ئێران بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەدا داوا لە ڕێکخراوەکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی ژنان کرد هەنگاو بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان بنێن.