ڕۆژانە
-

گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆیی لە ئەفغانستان
ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵان بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە بەهۆی دیاردە سەختەکانی کەشوهەوا، نزیکەی ٣٨ هەزار کەس لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئەفغانستان ئاوارە بوون.
-

شاندی شەنگال سەردانی یەپەژەیان کرد
ئەمڕۆ یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە پێشوازی لە شاندی شەنگال کرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو ژنی ئێزیدی تەواف و عەزیزە کە لەلایەن یەپەژە ڕزگارکراون ئامادەبوون.
-

لە عوسمانیەی ئەدەنە لە ئاهەنگێکدا ٥ کەس دەستبەسەر کران
لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەدا ٥ کەس لە ناویاندا هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە شاری عوسمانیەی ئەدەنە، بەهۆی هەڵپەڕکێ و گۆرانی کوردییەوە دەستبەسەر کراون.
-

ژنانی پاسور: ئەم خاکە هی ئێمەیە، نایدەین بە کەس
دانیشتووانی پاسور کە لە ناو خەباتدان دەڵێن: ئەم خاکە هی ئێمەیە، نایدەین بە کەس، هەروەها داوایان کرد هەمووان بەشداری گردبوونەوەکە بکەن لە ١٠ی ئابدا ئەنجام دەدرێت.
-

هاوپەیمانی نادا جینۆسایدی سیستماتیکی دژی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا شەرمەزار دەکات
هاوپەیمانی "نادا" جەختی لەوە کردەوە، ژنانی ئێزیدی و ئەفغانی وانەی گەورەیان لە ئەزموونی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی چیای شەنگال وەرگرتووە و کاریان کردووە بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر نادادپەروەری و ستەمکاری.
-

لە ماوەی مانگێکدا ٢١ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژران
٢١ ژن و چوار منداڵ لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، هەروەها گیانلەدەستدانی ٢٢ ژن و دوو منداڵیش بە گوماناوی تۆمارکراوە.
-

نەشتەرگەری جوانکاری لە ئێران لە زیادبووندایە: پێویستە هۆشیاری کۆمەڵایەتی بڵاوبکرێتەوە
ژنانی ئێران ئاماژەیان بەوە کرد، لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنانی دیجیتاڵ میدیا، بازرگانی بە نەشتەرگەری جوانکاری لە ئێران لەم دواییانەدا پەرەی سەندووە و ڕایانگەیاند، ڕێگای ڕزگارکردنی کۆمەڵگا لە سیاسەتی پیاوان و کۆیلایەتی، دروستکردنی هۆشیاری کۆمەڵایەتییە.
-

بەهۆى گەمارۆی حوسییەکانەوە هەزاران کەس زیانیان بەرکەوتووە
ناوەندی ئەمریکی بۆ دادپەروەری "ئەی سی جی" بڵاویکردەوە، لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٥ تا مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، بەهۆی گەمارۆ و پێشێلکاری حوسییەکانەوە ١٠ هەزار و ٦٢٣ کەس زیانیان بەرکەوتووە.
-

کامالا هاریس بە دەنگی ٩٩%ی نوێنەران بووە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی بووە کاندیدی پارتی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە لە ٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
-

ژنان بەهۆی کەمی ئاوەوە ئازار دەچێژن
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرەتای ئەمساڵ بۆ سەر ژێرخانی کانتۆنی جەزیرە، ژنانی گوندی بەیاندور تا ئێستا لە ئازاردا دەژین، ئەو ژنانە ڕایانگەیاندووە بەهۆی پچڕانی کارەبا و ئاو و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما نەیانتوانیووە کشتوکاڵ بکەن.
-

دەستەیەکی ژنان دژ بە هەموواری نوێی یاسای باری کەسێتی عێراق پێکدێت
بەشێک لە ژنە پەرلەمانتاران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستەیەکیان دژ بە هەموواری نوێی یاسای باری کەسێتی دروستکردووە و دەڵێن: لە پێناو پاراستنى شیرازهى خێزانى عێراق پێویستە هەمووارەکە ڕەتبکرێتەوە.
-

وەرزشکارێکی ئەفغانی دروشم دژی تاڵیبان بەرز دەکاتەوە
وەرزشکارێکی ئەفغانستان کە بەشداری پاڵەوانێتییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بوو، دروشمی دژی تاڵیبان بەرز کردەوەو داوای مافە سەرەتاییەکانی بۆ ژنانی ئەفغانستان کرد.
-

ڕێکخراوی ئایندە: ئەگەر هاوڵاتیان ژینگەیەکى باشتریان دەوێت با درەخت بچێنن
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە داوای زیادکردنی سەوزایی لە ڕێگەی چاندنی چڕی نەمامە هەمیشەییەکانەوە دەکات کە ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی پیسبوون.
-

له هەڵەبجە ژنێكی تر بوو به بهڕێوهبهر
لە مەراسیمێکدا بە بەشداری یەکە ئیدارییەکانی شاری هەڵەبجە، ژنێک بوو بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێنەری ههڵهبجه.
-

لە ئیتاڵیا و کۆڵۆمبیا پشتگیری لە هەڵمەتی دژی لەسێدارەدان کرا
لەلایەن ژنانی ئیتاڵیا و کۆڵۆمبیاوە پاڵپشتی لە هەڵمەتی کژار بە دروشمی "نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" کرا.
-

بۆ جاری حەوتەم داوای ئازادکردن بۆ حەنیفە ئارسلان زیندانی نەخۆش کرا
بۆ جاری حەوتەم داوای ئازادکردنی حەنیفە ئارسلان زیندانی نەخۆش کراو پارێزەر ژیان ئۆزکاپان ڕایگەیاند، بارودۆخی حەنیفە ئارسلانی تەمەن ٧٦ ساڵ ڕۆژانە خراپتر دەبێت و ٦٨ جار بەهۆی نەخۆشییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
-

هەڵەبجە، پانێڵێک بۆ هۆشیاری دایکان دەربارەی شیرپێدان ڕێکخرا
بە بۆنەی هەفتەی شیرپێدانی دایکان، لە هەڵەبجە پانێڵێک بۆ هۆشیارکردنەوەی خێزانەکان و دایکان ڕێکخرا و بڕیارە چالاکییەکان بەردەوام بێت.
-

لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی دژ بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان بڵاوکردەوە
لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار لە عەفرین-شەهبا، گۆشەگیری سەر ڕێبەی گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و داوای لە سی پی تی کرد، ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و دەستبەجێ کۆتایی بەو پێشێلکارییانە بهێنێت.
-

"لە سێدارەدان سزایەکی سەدەی ناوەڕاستە و جۆرێکە لە کوشتنی حکومەت"
کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی زیندانی لاکان لە شاری ڕەشت لە ڕاگەیەندراوێکدا دووپاتیان کردەوە، کە بەشدارییان لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی دژی سزای لەسێدارەدان کردووە و ئەو سزا نامرۆڤانەیان ئیدانە کردووە.
-

مەترسییەکانی شەڕ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتی نەخۆشییە دەروونییەکان
کلینیکەکانی دەروونی لە سودان بە ژمارەیەک کەس کە بەدەست نەخۆشییە دەروونییەوە دەناڵێنن سەرقاڵن، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو شەڕەی کە زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر لە وڵاتەکەدا سەریهەڵدا و کاردانەوەی نەرێنی بۆ خەڵک بەجێهێشتووە.