دوای چەندین گردبوونەوە وانەبێژان دەکرێنە گرێبەست

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، بەشێک لەو وانەبێژانەی لە ماوەی ڕابردوودا دوورخرابوونەوە دەکرێنە گرێبەست.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین جار ئەو مامۆستا وانەبێژانەی بە هۆکاری جیا جیا لە کارکردن دوورخرابوونەوە و لە مافی بەگرێبەستبوون بێبەش ببوون گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست کرد، دەکرێنە گرێبەست.

 

لەو بارەیەوە عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست سەبارەت بە گرێبەستکرنی وانەبێژانی دوورخراوە ڕایگەیاند، نزیکەی دوو هەزار مامۆستای گرێبەست بوونەتە هەمیشەیی و ناویان هاتووەتەوە لە وەزارەت و شوێنەکانی دیکە بۆ ئەو مەبەستەش ئەو وانەبێژانەی بە هۆکاری جیاجیا لادراون لە شوێنیان دادەنرێن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو وانەبێژانەی لە ماوەی ڕابردوو بە هۆکاری نادیار دوورخرابوونەوە، دەکرێن بە گرێبەست لە جێگەی ئەو گرێبەستانەی بە هەمیشەیی دامەزراون.