تەرمی دوو شەهیدی بۆردوومانەکەی ڕانیە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکران
بە بەشداریی بنەماڵە، هاوڕێ و بەشێک لە ئازادییخوان بە مەراسیمێکی شکۆمەندانە، تەرمی دوو لە شەهیدانی بۆردوومانەکەی ڕانیە لە شارۆچکەی ڕانیەوە بەرەو زێدی خۆیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکران.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250212-rrany-jpg15ccfb-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی مەدەنی لە نزیک گوندی گردجانی سنووری شارۆچکەی ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین کرد و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی شەهیدبوون و یەکێکی دیکەش برینداربوو، دووان لەوانەش کە شەهیدبوون سالیحە ڤیان (هێڤا عەرەبۆ)، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارو هۆگر دربێسی(دلاوەر عەرەبۆ) ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بوون.
بەیانی ئەمڕۆ ١٢ی شوبات، تەرمی هەریەکە لە هۆگر دربێسی و سالیحە ڤیان، کە بە بەشداریی بنەماڵەو هاوڕێ و بەشێک لە ئازادییخوان لە پزیشکی دادی ڕانیەوە بە درووشمی "شەهید نامرێت" ماڵئاواییان لە شەهیدان کرد و تەرمەکانیان بەرەو دەروازەی ڕانیە و لەوێشەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکران.