گەلی وان بەرخۆدان دەکەن: ئێمە ئیرادەی خۆمان ڕادەست ناکەین
گەلی وان شەوەکەیان لەبەردەم شارەوانیدا بەسەر برد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو سزایەی کە بەسەر عەبدوڵا زێدان، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی وان سەپێندراوە ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان بەرخۆدان دەکەن.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250212-jpg4118b0-image.jpg)
مەدینە مامەدئۆغڵو
وان- دانیشتنی هەشتەمی دۆسیەی عەبدوڵا زێدان، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی وان لە دادگای پێنجەمی تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، دادگا سزای سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەر عەبدوڵا زەیدان سەپاند بە تۆمەتی "بە ئاگاداری و ئامادەیی هاوکاریکردنی ڕێکخراوێک".
ئەو سزایەی کە بەسەر عەبدوڵا زێدان سەپێندرا، لە بەردەم شارەوانی وان لەلایەن گەلەوە ناڕەزایی دەربڕی، خەڵکی وان لە بەردەم شارەوانی چادریان دانا و تا سەرلەبەیانی ئێشکگرییان ەنجامدا، هەم بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان لەو بڕیارە و هەم بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هەڕەشەی دانانی قەیوم، پلەکانی گەرما لە وان -١٠پلە بوو، بەڵام ئەو کەسانەی ئاگریان لە بەردەم بینای شارەوانی داگیرساند، هێشتا بە درێژایی ئێشکگرییەکە ەیامی چارەنووسیان دەنارد.
دوای 'وازهێنانی لە مافە قەدەغەکراوەکان'، عەبدوڵڵ زێیدان کە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ وەک هاوسەرۆکی شارەوانی وان هەڵبژێردرا، بوو بە ئامانجی دەسەڵاتداران. ئەوان دەیانویست ئەو پۆستە بدەنە کاندیدی ئاکەپە عەبدولحەت ئەرواس کە لە هەڵبژاردنەکاندا دۆڕابوو. خەڵکی وان کە هەر ئەو ڕۆژە ڕژانە سەر شەقامەکان، بەرخۆدانێکی گەورەیان نیشان دا، دوای ئەم بەرخۆدانە بڕیارەکە هەڵوەشێنرایەوە پۆستەکەی عەبدوڵا زێدانیش گەڕایەوە، خەڵکی وان ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ بە سزای عەبدوڵا زێدان ئامادەکاری بۆ هێنانی قەیوم دەکرێت بەپێچەوانەی ویستی خۆیانەوە، گەل بەرخۆدانی دوای ٣١ی ئادار لە شاری وانیان بەبیرهێنایەوە و وتیان: ئێمە جێگەی قەیوم ناکەینەوە.
" دەستبەرداری دۆزی خۆمان نابین"
فاتمە سەرهاتلی کە شەوەکەی لەبەردەم بینای شارەوانی بەسەر بردووە، ئەو کارانەی بە "دوژمنانە" پێناسە کردو بەبیریهێنایەوە کە ئەو ئەفسەرانەی پۆلیس کە هێرشیان کردە سەر ڕێپێوانی "ڕێپێوانی ژنان بۆ ئازادی" کە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (TJA) لە شاری وان لە ١٠یشوباتدا ڕێکخرابوو، لە ژنانیان دا، ڕایگەیاند لە بەرامبەر هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن و ڕادەست نابن.
وتی: ئێمە زۆر ئومێد و باوەڕمان بە ناوی ئەو خەباتە هەیە، کەس ناتوانێت باوەڕمان بشکێنێت. ئەم خەڵکە هەرگیز دەستبەرداری ئەم خەباتە نابن، سەرکەوتن هەمیشە هی ئێمە دەبێت، ئەگەر پلان بۆ قەیوم دادەڕێژرێت، با قەیوم سەرەتا بێتە سەر خاکەکەمان و چاو لە چاومان ببڕێت، گەلی وان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان هەر ١٤ شارەوانیەکەیان بردووەتەوە و ئیرادەی خۆیان دەربڕیوە.
"ئایا ئەوان وانەی خۆیان لە بەرخۆدان وەرنەگرت؟"
ماجیدە ڤارهار، یەکێک لەو ژنانەی کە ئێشکگرییەکەی بەڕێوەبرد وتی: هەرچییەک ڕووبدات، گەلی وان بەردەوام دەبن لە بەرخۆدانی خۆیان، خەڵکی وان لە دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە ٣١ی ئادار بەخۆدانێکی گەورەیان بەرامبەر هەوڵەکانی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی خەڵک نیشان دا و پرسیاری کرد: ئایا ئەوان وانەی خۆیان لە بەرخۆدان وەرنەگرت؟.
"ئێمە نەترساین، بەڵام ئەوان ترساون"
زەهرا ئاکۆیون ڕایگەیاند، حکومەت کە لە ئیرادەی کورد دەترسێت، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ سەرکوتکردنی گەل و وتی: دەوڵەت دەیەوێت هەموو شتێکمان لێ بسەنێتەوە. ئێمە ئیرادەی خۆمان لە بەرامبەر ئەم زوڵمە دەپاریزین، تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین، دوێنێش ژنەکان لێیان دەدرا. ئێمە ئاشتیمان دەوێت، بەڵام هێرش و هەڕەشە دەکەن، ئێمە نەترساین و دیسان لێرەین. هێرش دەکەن چونکە لە ئێمە دەترسن، با لە ئێمە بترسن.
"تەنها یەک کەسیش بمێنێتەوە، خەبات بەردەوام دەبێت"
ڕیحان کاپلان جەختی لەسەر ئەو سەرکەوتنانە کردەوە کە لە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرە هەرێمییەکاندا بەدەستیان هێنا و وتی: ئێمە ئەم شارەوانییەمان بە زۆرەملێ لە کەس وەرنەگرتووە، لە ڕێگەی ئیرادە و ماندووبوونەوە بەدەستمان هێنا، ئەگەر ئەمەیان کرد، نابێت هەڵبژاردن ئەنجام بدەن. ئێمە دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان، دەنگ دەدەین، دواتر دێن لێمان دەسەننەوە، ئەگەر تەنها یەک کەسیش بمێنێتەوە، خەباتمان بەردەوام دەبێت، تا دوا دڵۆپی خوێنمان لێرەین.