ڕۆژانە
-

گیان بەختکردوو جیهان بیلگین؛ شوێنکەوتەی هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانمانین
جیهان بیلگین، ڕۆژنامەنووسە بوێر و بە هەڵوێستەکەی لە شەڕ نەترسا، دوێنێ لە نزیک بەنداوی تشرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان لەلایەن فڕۆکەی دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج.
-

پەرلەمانتارانی سویسرا داوا لە وڵاتەکەیان دەکەن پشێوییەکانی سووریا کۆتایی پێبێنێت
بەشێک لە پەرلەمانتارانی سویسرا داوایەکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی فیدڕاڵی کرد، تیایدا داوای کاردانەوەی جدیی دژ بە هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن.
-

سەدان کەس لە دیمەشق ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە حکومەتی کاتی دەربڕی
سەدان کەس کە لە گۆڕەپانی ئومەوی دیمەشق لە سووریا کۆبوونەوە، بە داواکاری دیموکراسی و مافی ژنان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە حکومەتی ئێستا. لە چالاکییەکەدا پانکارتی "ئەگەر ژنان ئازاد نەبن، وڵات ئازاد نییە" کرایەوە.
-

دوو ڕۆژنامەنووس لە نزیک بەنداوی تشرین لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج
بە هۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک بەنداوی تشرین هەردوو ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ANHA، جیهان بیلگین و نازم داشتان گیانیان لەدەستدا.
-

لە عێراق ناوی ئەو ژنانەی توندوتیژییان بەرامبەر كراوە تۆمار دەكرێت
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، فۆرمێكیان بڵاوكردووەتەوە بۆ ئەوەی ناوی ئەو ژنانە تۆمار بكەن، كە لە كامپەكاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.
-

لە پێشانگایەکی وێنەییدا ئازارەکانی گەلی ڕۆژئاوا خرایەڕوو
لە سلێمانی پێشەنگایەکی وێنەیی تایبەت بە ئازارەکانی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان لەم هێرشانەی دواییدا بە مەبەستی هاوکاری بۆ ئەو هاوڵاتییانە، کرایەوە.
-

ئایشەگوڵ دۆغان: دەبێت ڕێگای بەرەو بەڕێز ئۆجالان بکرێتەوە
ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکەی وەزیری داد دەربڕی و وتی: کاتێکی گونجاو دەدۆزینەوە: دەبێت ڕێگای بەرەو بەڕێز ئۆجالان بکرێتەوە.
-

دەوڵەتی تورک باشوورو ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد
ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک سنووری هەولێری لە باشووری کوردستان و کۆبانێی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد.
-

دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە دەستگیرکردنی چالاکوانان و بێبەشکردنی گیراوان لە چارەسەر
لە درێژەی شەپۆلی دەستگیرکردنەکان کە چالاکوانان و خەڵکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج، هێزە ئەمنییەکان نازەنین ئیلیاسییان دەستگیرکرد، هەروەها ڕاحلە ڕاحمیپور، چالاکوانی مافی مرۆڤ بێبەشە لە وەرگرتنی چارەسەر.
-

یونسێف: قەیرانی سووریا بارودۆخێکی دڵتەزێنی بۆ زیاتر لە چوار ملیۆن منداڵ دروستکردووە
زیاتر لە ١٣ ساڵە بەهۆی قەیرانی سووریاوە، دوو ملیۆن منداڵ لە سووریا نەیانتوانیوە بچنە خوێندنگەو زۆربەیان سەرەڕای تەمەنی بچووکیان نەیانتوانی خوێندن تەواو بکەن و هاوسەرگیرییان کرد.
-

"بە هێزی یەکگرتوویی پێویستە کانتۆنەکان بپارێزرێن"
یوکسەل گەنچ، ڕێکخەری سامەر هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەکانی سووریا کرد و ئاماژەی بەوەدا، هەوڵە جیهادییەکان بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە هەموو زمانەکانی لەخۆگرتووە وەستانێکی کاتییە، وتیشی: پێویستە سیستمی ڕۆژئاوا کە لەلایەن گەلەوە بونیاد نراوە بە هێزی یەکڕیزی بپارێزر
-

سیاسەتمەدارێکی مەغریبی: بەرخۆدانی ژنانی کورد هیوامان پێدەبەخشێت
کەبیرا شاتر، سیاسەتمەداری مەغریبی، سەرنجی بۆ دۆخی ئەم دواییانەی سووریا ڕاکێشا و وتی: بە هەبوونی گروپە جیهادییەکان، هەڕەشەکان بۆ سەر ژنان زیاتر دەبن و نیگەرانی لێدەکەوێتەوە، بەڵام خۆڕاگری ژنانی کورد هیوامان پێدەبەخشێت.
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی برسێتی لە وڵاتانی عەرەبی بەرز دەبێتەوە
بەهۆی ململانێ و ئاڵۆزییەکان و خراپتربوونی قەیرانی برسێتی لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرایان کردووە کە ڕێژەی برسێتی لە وڵاتانی عەرەبیدا بۆ ئاستێکی بێوێنە بەرزبووەتەوە.
-

ئانالینا بایربۆک: تورکیا هێشتا کورد دەکاتە ئامانج
ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند کە تورکیا هێشتا کورد دەکاتە ئامانج و چارەسەرێک کە کوردەکانیش لەخۆ بگرێت، بۆ داهاتووی سووریا گرنگە.
-

ژنانی خانەنشین: نەبوونی مووچە کاریگەری لەسەرمان هەیە
ژنانی خانەنشین، کە بەشێکیان بەڕێوەبەری خێزانەکانیان و بژێوی دابین دەکەن، بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە باری ژیانیان قورستر دەبێت و دەڵێن: پێنەدانی مووچە کاریگەری بەسەر هەموومانەوە هەیە.
-

ژنانی ڕەققەو دێرەزوور: لەگەڵ قەسەدەداین
ژنانی ڕەققەو دێرەزوور ڕایانگەیاند، بەتوندی هەوڵەکانی دروستکردنی ئاژاوە بۆ تێکدانی هەوڵدان بۆ ژیانێکی ئارام بەیەکەوە ڕەتدەکەنەوە لە کاتێکدا کە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک مسۆگەرەو وتیان: لەگەڵ قەسەدەداین.
-

شەهلا شەهبازی ئەفغانی: دەبێت پێکەوە خەبات بکەین بۆ سەرکەوتن
شەهلا شەهبازی ئەفغانی کاردانەوەی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی و هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بانگهێشت کرد بۆ خەباتی هاوبەش تا سەرکەوتن.
-

ژنان سوورن لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانیان
دایکانی بەتەمەن و ژنانی گەنجی شاری حەسەکە، لەسەر بانگەوازی سەفەربەری، شەو و ڕۆژ گەڕەک دەپارێزن و دەڵێن: کاتی پاراستنی بوونە.
-

ژنانی مەقدۆنیا: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا هێرشە کردنە سەر ئازادی ژن
ژنانی مەقدۆنیا سڵاویان لە بەرخۆدانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و بە دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی'' پشتگیریان لە ژنانی بەرخۆدێر کرد.
-

خالیدە تورکئۆغڵو: دەبێت ڕێگای ئاشتی لە سووریا بکرێتەوە
خالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ڕایگەیاند، کێشەی کورد کاتێک دەوترێت بوونی نییە، چارەسەر نابێت، ئەو سیاسەتانەی کە ڕێگری لە چارەسەری کێشەی کورد دەکات، دەبێت کۆتایی پێبێت.