ڕۆژانە
-

زیادبوونی ژمارەی ژنان لە پەرلەمانی میسر هیواکانی گەورە کرد
لە پەرلەمانی میسر، کارنامەی زیادکردنی ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان، یاسای نوێی پەیوەست بە پرسی ژنان و بەهێزکردنی یاساکانی ئێستا، هیواکان بەرز دەکاتەوە.
-

سی پی جەی: دەبێت لە بەرپرسیارانی ئەم ڕووداوە لێپرسینەوە بکرێت
لیژنەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان-سی پی جەی بە جەختکردنەوە لەوەی کە وشەی "پرێس" لەسەر ئۆتۆمبێلی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەئامانجگیران نووسراوە، داوای لێپرسینە لە "بەرپرسانی ئەم ڕووداوەی" کرد.
-

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی یەنی یاشام بلۆک کراوە
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی یەنی یاشام کە ڕۆژانە بڵاودەکرێتەوە، بلۆک کرا.
-

"تا خەونەکانیان بەدی نەهێنین ماتەمینیان بۆ ناگرین"
هاوپیشەکانی جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گیانیان بەختکرد، ڕایانگەیاند، قەڵەمەکەیان لەسەر زەوی نامێنێتەوە، تا خەونی نازم و جیهان بەدی نەهێنن ماتەمینیان بۆ ناگرن.
-

ڕۆژنامەنووسانی ژن لە باشوور: درێژەپێدەری ڕۆژنامەنووسانی شەهید دەبین
ژنانی ڕۆژنامەنووسی باشووری کوردستان بەئامانجگردنی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان شەرمەزار دەکەن و ڕایانگەیاند، هێرشە وەحشیگەرییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی ئازاد ئەو ڕاستیە دەردەخات، کە چەندە لە قەڵەم و کامێراکانیان دەترسێت
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بەڵێن دەدات درێژە بە ڕێگای سێ ژنە گیان بەختکردووەکەی بدات
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بەڵین دەدات درێژە بەڕێگای عائیشە عەبدولقادر، ئیمان ئەحمەد، و قەمەر سود، سێ چالاکوانی ژنی کۆمەڵەکە بدات کە بوونە ئامانجی عەقڵیەتی چەتەکانی داگیرکەری تورکیا و بوونە هێمای تێکٶشانی ژنان.
-

بەهۆی بۆردوومانەکانی باکووری غەززە ٧ منداڵ لە بنەماڵەیەک کوژران
بەرگری شارستانی لە کەرتی غەززە گیان لەدەستدانی ١٢ کەسی لە بنەماڵەیەک ڕاگەیاند کە ٧ کەسیان منداڵن، ئەمەش لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی کە ماڵەکەیانی لە باکووری کەرتی غەززە کردە ئامانج.
-

ڕاژن: نازم و جیهان بوونە دەنگی ڕاگەیاندنی ئازاد
کۆردیناسیۆنی ڕاژن لە ڕاگەیاندراوێکدا بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتانی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، "لە هەموو شەڕێکدا بە کامێرا و پێشکەشکەشکردنەکانیان لە تەنیشت شەڕڤانان وەستابوون، ئەوان دەنگ و ڕەنگی ڕاستییەکان بوون، ئەوان بوونە دەنگ و ڕە
-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: پێویستە سنورێک بۆ وەحشیگەرییەکانی دەوڵەتی تورکیا دابنرێت
شاناز ئیبراهیم ئهحمهد، خانمی یەكەمی عێراق، دەربارەی تێرۆركردنی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "توركیا تۆمارێكی رەشی مێژوویی هەیە لە داگیركاری و تێرۆركردنی ڕۆژنامەنووسان و کوشتنی ژن و منداڵ و خەڵكی مەدەنی
-

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان: داوای لێپرسینەوە دەکەین
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان-IFJ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم دەشتان ئیدانە کرد و داوای لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەو کەسانە کرد کە بەرپرسن لە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان لە ناوچە جەنگییەکان.
-

"لەسەر هێڵی جیهان و نازم دەڕۆین"
ژنانی ڕۆژنامەنووسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاردانەوەیان بەرامبەر بە ئامانجکردنی هاوکارەکانیان جیهان بیلگین و نازم داشتان نیشان دا و پەیامی "ئێمە بە شوێنپێی ئەوان دەڕۆین بۆ گەیشتن بە ئازادی گەلەکەمان"یان دا.
-

"ڕۆژئاوا بۆ سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش مۆدێلێکی چارەسەرییە"
ماریلو ماسترۆگیۆڤانی، دامەزرێنەری کۆڕبەندی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی دەریای سپی ڕایگەیاند کە هێرش و گرووپە نەتەوەییەکان لە سوریا لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی ئەنجام دەدرێن و وتی: ڕۆژئاوا تەنها بۆ سووریا نا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش مۆدێلێکی ئاماژەیە.
-

"لە سووریا شەڕێکی نوێ دژی ئازادی ژنان دەست پێدەکات"
ئیبتیسام حسێن، وتەبێژی کۆنگرەی ستاری قامیشلۆ ڕایگەیاند، حکومەتی کاتی سووریا دەیەوێت بە بڕیار و بیرکردنەوەی ئایینی و پیاوانە ڕۆڵی ژنان لاواز بکات و داوای لە ژنانی سووریا کرد کە ئازادی خۆیان مسۆگەر بکەن و دەستکەوتەکانیان بپارێزن.
-

ڕۆنووس هەڵوێستی خۆی دژی بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان خستەڕوو
ڕۆنووس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شەهیدکردنی ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە، جارێکی دی سەلماندنی ئەو ڕاستیەیە، کە دەوڵەتی تورکیا دەست لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و هێرش بۆ سەر دەزگا و تیمە میدیاییەکان ناپارێزێت
-

دانیشتنی دادگا بۆ خستنەڕووی تۆمەتەکانی سەر شەریفە محەمەدی بەڕێوەچوو
دانیشتنی دادگا بۆ خستنەڕووی تۆمەتەکانی سەر شەریفە محەمەدی بەڕێوەچوو و ئەویش بە شێوەی ئۆنلاین بەرگری لە خۆی کرد.
-

CFWIJ: بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان تاوانێکی جەنگە
هاوپەیمانی ژنان لە ڕۆژنامەگەریدا سەبارەت بە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین ڕایگەیاند: بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنوسان تاوانی جەنگە.
-

دەم پارتی: ڕۆژنامەنووسان ڕاستی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەخەنەڕوو
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەم پارتی هەڵوێستی خۆی دژی بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان خستەڕوو و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بەم بەئامانجگرتنە، هەوڵیانداوە تاوانەکانی شەڕ لە ڕۆژئاوا بشاردرێتەوە و ڕێگریی لە کاردانەوە جیهانییەکان بگیردرێت.
-

"دەوڵەتی تورکیا لە ئاشکراکردنی درۆکانی دەترسێت"
دەستپێشخەری ڕۆژنامەنووسانی کورد سەبارەت بە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: خەون و ئامانجەکانیان درێژە پێدەدەین و خاوەنداری لە خەبات و میراتەکەیان دەکەین.
-

یەرەئە و یەرەژە: جیهان و نازم بە قەڵەم و کامێرای خۆیان بوونە زمانی حەقیقەت
یەرەئە و یەرەژە سەبارەت بە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "جیهان و نازم بە قەڵەم و کامێراکەیان بوونەتە زمانی حەقیقەت" و داوای هەڵوێستیان لە دامەزراوە و ڕێکخراوە ڕۆژنامەوانییەکان کرد.
-

"ئاشتییەکی شکۆمەندانە بە ئیرادەی ژن دروست دەکرێت"
ژنانی ئامەد تیشکیان خستەسەر گرنگی خەباتی هاوبەش لە دژی ئەو چەتانەی هێرش دەکەنە سەر سووریا و ڕایانگەیاند، ئاشتییەکی شکۆمەندانە تەنها بە ئیرادەی ژنان دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت.