ڕۆژانە
-

ژنانی سوەیدا: قۆناغی داهاتوو چارەنووسسازە و دەبێت هەموو پێکهاتەکان یەکسان بن
ژنانی شاری سوەیدای سووریا جەختیان لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە گەلی سووریا بە هەموو پێکهاتەکانەوە لە قۆناغی داهاتوودا کردەوە کە جیاکاری لە نێوان ڕەگەزەکاندا نەکەن و یەکسانی و دیموکراسی بەرقەراربکەن.
-

تل تەمر بانگەوازی ژنانی جیهان دەکات: لەگەڵ ژنانی ڕۆژئاوا بن
مادلین عەبید، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی تل تەمر، کوشتنی سێ ئەندامی کۆمەڵەی زەنبویایان شەرمەزار کرد و وتی: ئەمە درێژەپێدەری کۆمەڵکوژییەکەی پاریسە، داوای لە ژنانی جیهان کرد کە پشتیوانی ژنانی ڕۆژئاوا بکەن.
-

هونەرمەند پنار ئایدنلار دەستبەسەر کرا
هونەرمەند پنار ئایدنلار بەهۆی ئەوەی وتبووی "تونجەلی نا، بۆ ئێمە دێرسیمە" دەستبەسەر کرا.
-

داوای ڕاگرتنی ئەشکەنجەو نەهێشتنی سێدارەی نهێنی لە عێراق دەکرێت
ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و چالاكوانان داوایان لە حكومەتی عێراق كرد، دەستبەجێ لەسێدارەدانی نهێنی ڕابگرێت و ئەشكەنجەدان بەرامبەر بە زیندانیان بەتایبەتی ئەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە ڕابگرێت.
-

ڕاپۆرت و ئامارەکان زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ژن لە تونس پشتڕاست دەکەنەوە
ڕۆژنامەنووسان لە تونس ڕۆژانە لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانیاندا ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکان دەبنەوە بەشێوەی جیاجیا، هەروەها ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین کەمبووەتەوە.
-

لە هاتای ژنێک و سێ منداڵەکەی بە مردوویی دۆزرانەوە
لە هاتای ژنێک و سێ منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیان بە مردوویی دۆزرانەوەو لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
-

بڕیاری لێپرسینەوە بۆ هونەرمەند پنار ئایدنلار درا
بڕیاری لێپرسینەوە لە دژی پنار ئایدنلار کرایەوە، چونکە لە کۆبوونەوەی دێرسیمدا وتی: تونجەلی نا، بۆ ئێمە دێرسیمە.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: گۆڕانی کەشوهەوا زۆترین کاریگەری لە عێراق کردووە
بەپێی دوایین ئامارەکانی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی گۆڕانی کەشوهەوا زۆرترین کاریگەریی لەسەر کردووە.
-

لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ٣٤ هەزار و ٧٠٣ منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
سەمیرا حاج عەلی، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێربوونی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانەوە ٣٤ هەزار و ٧٠٣ خوێندکار لە خوێندن بێبەش کراون و ڕایگەیاند، مافی منداڵان پێشێل کراوە.
-

بزووتنەوەی بەهێزی ژنانی ئەفغانستان داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە دەکات
بزووتنەوەی بەهێزی ژنانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، سیاسەتی جیاکارانە و نامرۆڤانەی تاڵیبان داهاتووی نەوەکانی وڵاتەکەی خستووتە مەترسییەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر.
-

"بۆ ڕۆژئاوا بە ڕۆحی ساڵی ٢٠١٤ لە مەیدان دەبین"
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، لە باکووری کوردستان هەڵمەتێک بۆ پشتیوانی لە گەلی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد، ژنان ڕایانگەیاند، بە ڕۆحی ساڵی ٢٠١٤ بۆ گەلی ڕۆژئاوا لە مەیداندا دەبن.
-

ژنانی کۆبانێ: تا کۆتایی دەسکەوت و شۆڕشی ژنان دەپاریزین
ژنانی کۆبانێ ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا کە بۆ سەر کانتۆنی مەنبج و گوندەکانی کۆبانێ و وتیان: تا کۆتایی دەستکەوتەکانمان و شۆڕشەکەمان دەپارێزین.
-

ژنێک لە قەڵادزێ بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شارۆچکەی قەڵادزێ، ژنێک دوای سووتانی بە گوماناوی بەهۆی زۆری ڕيژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
-

کوشتنی ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە کۆبانێ شەرمەزار کرا
ئەنجومەنی ژنانی کانتۆنی فورات کوشتنی سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای لە کانتۆنی مەنبج شەرمەزار کرد.
-

پەیامنێرانی بێسنوور: کوشتنی ڕۆژنامەنووسان خوێنڕشتنێکی بێوێنەیە
پەیامنێرانی بێسنوور ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ٥٤ ڕۆژنامەنووس کوژراون کە یەک لەسەر سێی ئەو ڕۆژنامەنووسانە خەڵکی غەززە و لوبنان بوون.
-

"دەبێت هەمووان بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان بەرپرسیار بین"
چالاکوانان و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی داوا دەکەن سنووری سێمێلکا بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە ڕۆژئاوای کورستان بکرێتەوە و دەڵێن: پێویستە هەموان بەرامبەر بە هاوزمانانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرپرسیار بین.
-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە لە زیادبووندایە
٢٧ فەلەستینی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کرێکارانی یارمەتییە مرۆییەکان و ماڵاندا گیانیان لەدەستدا، بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لەژێر چارەسەردان بەهۆی بەدخۆراکییەوە بۆ زیاتر لە چوار هەزار منداڵ زیادی کردووە.
-

لە ڕووداوێکدا کە کۆمەڵگەی جەزائیری تووشی شۆک کرد چوار منداڵ بە زیندووی سووتێندران
لە گەڕەکی واد نشو لە شاری غەردایەی باشووری جەزائیر، دەسەڵاتدارانی جەزائیر تەرمی چوار منداڵیان دۆزییەوە کە نیشانەی سووتان لەسەر جەستەیان بوو، فڕێدرابوونە ناو ئاوەڕۆوە.
-

لە ئیتاڵیا بە گۆرانییەک پاڵپشتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا
کۆری ئینفرانجیبیلی شاری پیاچێنزای ئیتاڵیا و ڕەتە ژن لە ئیتاڵیا گۆرانییەکیان بۆ پشتیوانی لە ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و دژی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکردەوە.
-

هێرشەکانی سەر شۆڕشی ژنان لە دراگوینان و مۆنتپیلێر ئیدانە کران
لە شارەکانی دراگوینان و مۆنتپیلێری فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانە کران.