ڕۆژانە
-

قەسەدە: کۆبوونەوەکان بۆ ئاگربەست سەرکەوتوو نەبوون
ناوەندی پەیوەندی و ڕۆژنامەوانیی قەسەدە ڕایگەیاند کە دانوستانەکان بە نێوەندگیری ئەمریکا بۆ ئاگربەستی پەیوەندیدار بە مەنبج و کۆبانێ سەرکەوتوو نەبوون.
-

لە ناو کۆچبەرانی شەهباو تل ڕەفعەتدا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان هەیە
کۆچکردن لە شەهباو تل ڕەفعەتەوە بەهۆی هێرشەکانەوە، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمیەکانی دەستیپێکردووە. شارەزایان دەڵێن، کار بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم دۆخە دەکەن.
-

ژنانی ئەفغانستان نایانەوێت ئەکتەرە دەرەکییەکان داهاتوویان دیاری بکەن
بزووتنەوەی شەممەی وەنەوشەیی لە ئەفغانستان داوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕۆزا ئۆتونبایڤا، بەڕێوەبەری نوێنەرایەتی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان دەکات، بزووتنەوەکە ڕایگەیاندووە کە نایانەوێت ئەکتەرە دەرەکییەکان داهاتوویان دیاری بکەن.
-

ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا : پێویستە ڕۆڵی ژنان لە بنیادنانی وڵاتدا بناسرێت
ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیای کانتۆنی ڕەققە ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بە کردنەوەی پڕۆسەی نوێی سووریای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە پێویستە مافی هەموو مرۆڤەکان و کەرامەتی هاووڵاتیان بپارێزرێت و ڕۆڵی ناوەندی ژنان لە بنیادنانی وڵاتدا بناسرێت.
-

"بەرگریکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکی عەلەوییەکانە"
فیدراسیۆنی عەلەوی دیموکراتیک (فەدا) ڕایگەیاند، "پاراستنی ڕۆژئاوا، زیاتر لە هەموو کەسێک، پێویستە ئەرکی ئێمە عەلەوییەکان بێت، دامودەزگاکانی عەلەوی و کۆبوونەوەی کورد لە خەباتی هاوبەشدا زۆر گرنگە".
-

دانیشتووانی کانتۆنی فورات: دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت وڵاتەکەمان داگیر بکات
دانیشتووانی کانتۆنی فورات دژی هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ چوونە مەیدان و ڕایانگەیاند کە ڕێگە نادەن لەشکرکێشی تورکیا بچێتە ناو شارەکەیانەوە.
-

پلانی چەتەکان لە تل ڕەفعەت مەترسییەکە لە سەر ژیانی ژنان
ژنانی تل ڕەفعەت ڕایانگەیاند، بەهۆی ئەو پێشێلکاریانەی لە شاری تل ڕەفعەت ڕوودەدەن، ژیانیان لە مەترسیدایە.
-

چوار خوێندنگە لە غەززە کە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێیە بە ئامانجگیرا
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە کردنە ئامانجی دڕندانەی ئاوارەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی و کارمەندانی پزیشکی، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
-

ماریا ئارسنکۆڤا: بۆ پاراستنی پیاوسالاری هێرش دەکەنە سەر شۆڕشی ژنان
"هەرگیز ڕێگە نادەین هێرش بکرێتە سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا” بەم قسانە ماریا ئارسنکۆڤا، چالاکوانی مەقەدۆنی دووپاتی کردەوە کە ئەوان لە هەموو جیهانەوە بەرگری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن.
-

خۆبەڕێوەبەری ١٠ خاڵی بۆ بنیادنانی سووریای ئایندە بڵاوکردەوە
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندراوێکی ١٠ خاڵی بۆ گفتوگۆی بنیادنانی سووریای ئایندەی بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو وڵاتانی سووریا و نێودەوڵەتی و عەرەبی کرد هەنگاو بنێن.
-

لە ئیدلبی داگیرکراودا ژنان لە بواری ڕاگەیاندندا قەدەغە کران
ژنانی ئیدلب چیتر ناتوانن لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆ بخوێنن، بیانووی "بیناسازی کە ژن و پیاو لە یەک جیا بکاتەوە نییە" بۆ بڕیاری قەدەغەکردنەکە خرایەڕوو.
-

نادیە عافی: دەبێت ژنان سەربەخۆیی ئابووری و کۆمەڵایەتی خۆیان بەدەست بهێنن
نادیە عافی، سەرۆکی بەشی کۆنفیدڕاڵیزم لە دامودەزگاکانی تونس ڕایگەیاند، دۆخی ئابووری ژنان لە ناوچەکانی ناوخۆ سەختە و داوا دەکات ژنانی گوندنشین دژی سیستمی دەسەڵاتداریی تێکۆشان بکەن.
-

هاواری چالاکوانێکی خەڵکی مۆریتانیا: دەبێت دەستدرێژی و توندوتیژی دژی ژنان بوەستێت
سیهام حەمادی، چالاکوانی یاسایی، ڕایگەیاند کە تەنها لە مۆریتانیا لەمساڵدا ٣٦٦ حاڵەتی دەستدرێژی تۆمار کراوە و داوای لە حکومەت کرد ڕێگری لەو کەیسانە بکات.
-

یەپەژە: پێویستە تێکۆشان فراوانتر بکەین و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەینەوە
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕایگەیاند: پێویستە تێکۆشان زیاد بکەین و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەینەوە، کاتی ئەوە هاتووە ئەم هێرشانەی کۆماری تورکی فاشیست ڕابگرین و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەین.
-

سندوقی دیکە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دانران
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، لە دوو شوێنی دیکە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان سندوق دانران.
-

"بە پاڵپشتی برینەکانمان دادەپۆشین"
پێداویستییەکانی ئەو ژنان و منداڵانەی کە لە شەهباوە کۆچیان کردووە، بە هەڵمەتی هاوکاری کە لەلایەن دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریاوە دەستیپێکردووە، دابین دەکرێت، ڤەژین محەمەد، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکە دەڵێت: پێکەوە برینەکانمان دادەپۆشین.
-

ژنانی کۆبانێ: هەڕەشەکانی داگیرکاری تورکیا بەرخۆدانمان ناشکێنن
دوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری کۆبانێ، ژنانی ئەو شارە هێرش و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و وتیان: ناتوانن بە هەڕەشە بمانترسێنن و بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەرگری لە شاری بەرخۆدان دەکەین.
-

ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان: هێرشەکانی سەر مەنبج لەسەر بنەمای ئیرادەی ئازاد بووە - چاوپێکەوتن
ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان کە سات بە سات بەدواداچوون بۆ هێرشەکانی سەر مەنبج و بەرخۆدانی خەباتکاران بوو، ڕایگەیاند، بەرخۆدان و ڕۆحی خۆبەختکردنی ئازادیخوازان کە لە مەنبج خەباتیان کرد، لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژوودا کردەوە.
-

ئێشکگری سنووری نوسێبین-قامیشلۆ لە ڕۆژی سێیەمدایە
چالاکیی ئێشکگری دژ بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سنووری نوسێبین- قامیشلۆ دەستی پێکردووە و لە ڕۆژی سێیەمدا بە دروشمی بەرخۆدان بەردەوامە.
-

لە پایتەختی دانیمارک، هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا
لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا.