ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر ئازاد کرا
ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری هەواڵەکانی ژن نیوز لە دانیشتنی دادگادا، بڕیاری ئازادکردنی درا.

مێردین
دانیشتنی یەکەمی دۆسیەی بئۆزنور دەگەر, ەڕێوەبەری هەواڵەکانی ژن نیوز کە بە پاساوی بڵاوکردنەوە لە میدیای دیجیتاڵی خرابووە زیندان و بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" دادگایی دەکرێت، لە دووەمین دادگای سزای قورسی مێردین بەڕێوەچوو.
ئۆزنور دێگەر کە لە زیندانی ژنانی ئەرزینجان ڕاگیراوە، لە ڕێگەی سێگبیسەوە بەشداری دانیشتنەکەی کرد و پارێزەرەکانیشی لە دانیشتنەکەدا ئامادە بوون. هەروەها کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (MKG)، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات (DFG)، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD) و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) بەدواداچوونیان بۆ دانیشتنەکە کرد.
دادگا بڕیاریدا بە ئازادکردنی ئۆزنور دەگەر .