کۆنگرەی ستار هەوڵ دەدات ژنان لە ڕێگەی سیمینار و کۆبوونەوەکانەوە بەهێز بکات

کۆنگرەی ستار لە شاری تل تەمر، باس لە ئاڵەنگاریەکانی بەردەم پەروەردە و گرنگییەکەی لە کۆمینی شەهید ڕووبار سەر بە گوندی ڕیگوبە دەکات و هەوڵ دەدات ژنان لە کۆمەڵگەکاندا لە ڕێگەی سیمینار و کۆبوونەوەکانەوە بەهێز بکات.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر – کۆمەڵگە خۆی ڕێکدەخات بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان، کۆنگرەی ستار کە هەوڵ دەدات ژنان لە کۆمەڵگەکاندا لە ڕێگەی سیمینار و کۆبوونەوەکانەوە بەهێز بکات، بەردەوامە لە خەباتن بۆ ڕێکخستنی ئەو ژنانە، ئەم خەباتانە لە لایەن کۆنگرەی ستار و لیژنەکانی بەڕێوە دەچێت.

 

بەمەبەستی گفتوگۆکردن و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەسەر ئائاڵەنگاریەکانی بەردەم پەروەردە لە کۆمینەکاندا، کۆنگری ستار سیمینارێکی لە کۆمینەی شەهید ڕووبار سەر بە گوندی ڕیگوبە کە بەشێکە لە شاری تل تەمر لە پارێزگای جزیرە سازکرد.

 

سەنا تامر، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لەگەڵ ژنان و پیاوان باسی لەوە کرد کە کۆمینەکە لەسەر چی دامەزراوە، هەر ئەندامێکی کۆمینەکە بەرپرسیارە لە چی، سەنا ئاماژەی بەوەشکردوە، کە کۆمین کۆمینێکی خزمەتگوزاری نییە، بەڵکو شێوازێکی نوێی ژیانە.

 

"کاتێک سیستمەکە لەکارکەوتووە"

سەنا تامر، جەختی لە سیستمی هاوبەشی پپەنگایەتی کردەوە کە لە ڕێگەیەوە ژنان بڕیار و بۆچوونیان هەیە، هەروەها ئاماژەی بە دەسەڵاتی شاراوەی ژنان کرد کە ئەگەر ژن خۆی بیەوێت و خۆی پەروەردە بکات، دەتوانێت حوکمڕانییەکی باش و یەکسان بۆ کۆمەڵگە دابین بکات، کۆمەڵگەیەک بە بڕیاری تاکەکەسی دروست نابێت و سیستەمەکە کەمئەندام دەبێت، هەروەها کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتی بە بڕیاری هاوبەش بونیاد دەنرێت.

 

"پەروەردە شێوازێکی نوێی ژیانە"

سەنا، لە درێژەی قسەکانیدا، بوونی ئەندامانی کۆمەڵگە بە گرنگ دەزانێت بۆ پەروەردە، وتی: پەروەردە پێویستییەکی دڵنیایە لە ژیانی کۆمەڵایەتییەوە بۆ شوێنی کار و پیشەکان، پەروەردە تەنها بەشداریکردن لە سیمینار و کۆبوونەوەکان نییە، بەڵکو شێوازێکی نوێی ژیانە.

 

"هۆشیارییەکی نوێ پێویستی بە شۆڕشێکی هزری هەیە"

سەنا ئاماژەی بەوەشکرد، کە هۆشیارییەکی نوێ پێویستی بە شۆڕشێکی نوێ هەیە، بەو پێیەی هۆشیاری کۆن و نوێ ناتوانن پێکەوە بژین، گۆڕان و شۆڕشی دەوێت، ئاگایی حاکم چۆن دەتوانێت کێبڕکێ لەگەڵ هۆشیاری دیموکراتیک بکات کە باوەڕی بە ئازادی ژن هەیە؟ ئەمانە خاڵی گرنگن کە سەنا وەک مەرجێک بۆ بونیادنانی تاکێکی دیموکراتی جەختی لەسەر کردەوە.

 

ئاڵەنگاریەکانی بەردەم پەروەردە چین؟

سەنا ئاڵەنگاریەکانی بواری پەروەردەی لە کۆمینەکاندا بەبیرهێنایەوە و هۆکارەکانی ئەمەشی ڕوونکردەوە: کە گرنگی دابیننەکردنی پەروەردە و کردنی بە دوا خاڵی هەموو کارێک و لیژنەکانی کۆمینەکان، هاوکات لەگەڵ نەبوونی پەروەردەی کەسی، کێشە دروست دەکات، بۆیە مەرجێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی لیژنەکانی پەروەردە لە کۆمینەکاندا چالاک بکرێن، ئەندامانی کۆمین تەنها لە بواری خزمەتدا پێداویستییەکانیان دەبینن، بەڵام گەورەترین پێویستی دۆزینەوەی پەروەردەیە، بۆیە دەبێت تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆ کۆمین کە کۆمینێکی خزمەتگوزارییە بگۆڕێت.

 

سەنا، لە درێژەی قسەکانیدا، لەگەڵ ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕێگری لە پەروەردە دەکەن، وتی: بەربەستەکان لە پەروەردەدا بوونی ناکۆکییەکن لە نێوان ناوەڕۆکی پەروەردەی تیۆری و ڕاستی زانستی کۆمەڵایەتی، نەبوونی هاوسەنگی لە نێوان گروپە تەمەنەکان و جیاوازی ئاستی خوێندن و تێگەیشتن، جگە لەوەش بوونی ئەو عەقڵیەتانەی کە باوەڕیان بە نەتەوەیەکی دیموکراتی نییە، لە ئاڵەنگاریەکانن.

 

"خۆت پەروەردە بکە"

سەنا تامر، لە کۆتایی قسەکانیدا، داوای لە ئەندامانی کۆمینەکە کرد کە خۆیان پەروەردە بکەن و ژیانی کۆمەڵایەتی و پیشەی خۆیان بگۆڕن، وتی: زانیاریەکانتان فراوان بکەن بۆ ئەوەی بتوانن باشتر لە کۆمەڵگەکەتان و کێشە و پێداویستییەکانی تێبگەن و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە، گرنگترین شت خوێندنەوەی ڕۆژنامەکان و بەدواداچوونی هەواڵەکانە و لە نزیکەوە بارودۆخەکە بناسن.