بۆ بەشداربوون لە خەڵاتی ڕۆژنامەگەریی موسا عەنتەر بانگەواز کرا
لە ئەستەنبوڵ ڕۆژنامەوانان بۆ ٣٢هەمین پێشبڕکێی خەڵاتی موسا عەنتەر و شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ڕاگەیاندنی ئازاد بانگەوازییان کرد.

ناوەندی هەواڵ
داواکاری بۆ "٣٢هەمین خەڵاتی ڕۆژنامەگەریی موسا عەنتەر و شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ڕاگەیاندنی ئازاد" بەردەوامە. ئەم پێشبڕکێیە هەموو ساڵێک بە مەبەستی یادکردنەوەی موسا عەنتەر (ئاپێ موسا) کە لە ٢٠ی ئەیلولی ١٩٩٢ لە ئامەد لەلایەن ژیتەمەوە شەهیدکرا و خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد کە لە کاتی جێبەجێکردنی کارەکانیاندا شەهیدکراوون ئەنجام دەدرێت.
هەروەها ڕۆژنامەی یەنی یاشام پێشبڕکێکە ڕێک دەخات و داواکاری بۆ بەشداربوون لە ٣٢هەمین پێشبڕکێ لە ١٠ی ئەیلوول کۆتایی دێت.
پێشبڕکێکە ئەم بەشانە لەخۆدەگرێت، "هەواڵی کوردی"، "هەواڵی تورکی"، "هەواڵی دیمەن و وێنەیی"، "کاریکاتێر" و "ڕۆژنامەگەری ژنان". ئەو بەرهەمانەی خەڵات دەکرێن لە ١٨ی ئەیلولدا ڕادەگەیەنرێن.
هەروەها ڕۆژنامەوانانیش ئاماژەیان بە نەریتی ڕاگەیاندنی ئازاد کردو بانگەوازی بەشداربوونیان کرد.