"ئۆزالایا"... دەستپێشخەرییەکی ژنان بۆ گۆڕینی ئاستەنگەکانی کەشوهەوا بۆ گەشتیاری بەردەوام
ئەزموونی ژنانی بەشداربوو لە دەستپێشخەریی "ئۆزالایا" نموونەیەکی ئیلهامبەخشی گەشتیاری جێگرەوە بەرجەستە دەکات کە ژینگە دەپارێزێت و مرۆڤەکان لە دڵی پڕۆژەکەدا دادەنێت، دەڵێت: گەشەپێدانی ڕاستەقینە لە شوێنەکە و خەڵکەکەیەوە دەستپێدەکات.
ئیخلاس حەمرونی
تونس- لە دڵی چیای وەسلاتییە لە پارێزگای قەیروان، ئەو شوێنەی کە دارستانەکان تێیدا باوەش بە شوێنەوارەکاندا دەکەن و زەوی یادەوەریی باوان دەپارێزێت، دەستپێشخەریی "ئوزالايا" (OUZALAEA) لە دایک بوو کە لەلایەن ڕێکخراوی "دەنگی ژنان"ـەوە ڕاگەیاندرا، بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەکی پێشەنگ بۆ گەشتیاریی بەردەوام کە لەلایەن ٣٢ ژنی دانیشتووی ناوچەکەوە سەرکردایەتی دەکرێت، ئەوانەی هەوڵ دەدەن میراس و لێهاتووییە نەریتییەکانیان و دەوڵەمەندیی ژینگە سروشتییەکەیان بەرز بنرخێنن، بیانگۆڕن بۆ چالاکییەکی ئابووریی جێگیر کە رووبەڕووی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوهەوا ببێتەوە.
دەستپێکردنی ئەم دەستپێشخەرییە لە میانی ئاهەنگێکدا ڕاگەیاندرا، کە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە وەسلاتییە بەڕێوەچوو، لە چالاکییەکەدا بەرنامەیەکی دەوڵەمەندی پێشکەشکرد، کە بریتی بوو لە گەڕان بە شوێنەوارەکانی قسر لەمسە دەستپێشخەرییە و سەرکەوتنەکانی بەڕێوەدەبەن.
لە ئاستەنگی کەشوهەواوە بۆ ڕێڕەوێکی گەشتیاریی ژینگەیی
ئەم دەستپێشخەرییە، وەک چۆن دالیا مەبرووکی، رێکخەری ئەم پرۆژەیە ڕوونیکردەوە، بەرهەمی هۆشیاریی ژنانە لەم ناوچەیەدا کە ئاستەنگە کەشوهەواییەکان چارەنووسێکی دڵنیای نیین، بەڵکو پاڵنەرێکن بۆ گەڕان بەدوای چارەسەری داهێنەرانەدا لە ناوچەیەکی شاخاوی و دارستانیدا، وتی: بەو پێیەی ژنان ڕاهاتوون لە ناوچەکەدا و بۆ ناوچەکە بەرهەم بهێنن، بیریان لە دروستکردنکردنەوەی ڕێڕەوێکی گەشتیاریی ژینگەیی کردەوە کە پاراستنی سروشت و دابینکردنی چالاکییەکی ئابووریی جێگیر پێکەوە کۆبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم چالاکییە لەو شوێنەدا ڕوودەدات کە تێیدا لەدایک بوون و گەورەبوون و تێیدا ژیاون، نوێنەرایەتی دەرفەتێک دەکات بۆ پێشخستنی گەشتیاری جێگرەوە کە ژینگە بەکارناهێنێت یان پشت بە سەرچاوەی وزەی نوێنەبووەوە نابەستێت، نزیکە لە دانیشتوانی ناوچەکە، سوودیان پێدەگەیەنێت و ڕێگەیان پێدەدات گرنگی پاراستنی ژینگە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بزانن.
ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا پڕۆژەکە ٣٢ ژن لەخۆدەگرێت، بەو پێیەی دەستپێشخەرییەکی گەورەی ژنانە، هیوادارن زیاتر فراوانتری بکەن بۆ ئەوەی شوێنی گەشتیاری زیاتر بگرێتەوە (ناوچە شاخاوییەکان، دارستانەکان، ئەشکەوتەکان، چالاکییە کشتوکاڵییەکانی تر)، بە سەرنجدان بەوەی کە زۆربەی ژنانی ناوچەکە جوتیارن، سەردانکەران دەتوانن لە وەرزی دروێنەکردندا بەشداری چالاکییە کشتوکاڵییەکان بکەن، وەک هەڵگرتنی زەیتوون، ڕۆزماری یان زەنجەفیل، داهاتەکەی بە شێوەیەکی سروشتی بۆ ژنان دەچێت.
دالیا مەبرووکی لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو ژنانە پێشنیاری ناساندنی سەردانکەران بە سەرچاوە خۆراکیەکانی هەرێم دەکەن و خواردنی نەریتی پێشکەش دەکەن، هەروەها پێشوازی لە سەردانکەران دەکەن لە هاوکاریە کشتوکاڵییەکان، بەتایبەتی کە ژنان خوویان بە کارکردن بەکۆمەڵەوە گرتووە و لەناو دامەزراوە ئابوورییە کۆمەڵایەتی و هاوپشتییەکاندا چالاکن.
توێژەرێکی شوێنەوارناسی شارەزایی خۆی تەرخان دەکات بۆ پاراستنی میراسی ناوخۆیی
مونا عەبداوی، ئەو شوێنەوارناسێکی ئەم ناوچەیەیە کە هێشتا نەیتوانیوە بە تەواوی بە شێوەیەکی پیشەیی نیشتەجێ بێت، و هەڵیبژاردووە وەک ڕێبەری گەشتیاری کار بکات بۆ یاوەریکردنی سەردانکەران و ئەزموونەکەی بخاتە خزمەت ناساندنی میراسی سروشتی و کولتووری خۆی، ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی چالاکیی کردنەوەی پڕۆژەی “ئۆزالایا”دایە کە پڕۆژەیەکی توێژینەوەی ژنانە لەسەر بنەمای ڕێڕەوێکی گەشتیاری.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنانەی بەشدارن لە پرۆژەکەدا دەیانەوێت ڕێگەیەکی گەشتیاری تایبەت بە خۆیان دروستبکەن، کە بتوانن بەرهەمەکانیان بە نرخێکی گونجاو لە ناوچەکەی خۆیاندا بفرۆشن، بۆ ئەوەی هیچ کامیان ناچار نەبێت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە گەشت بکەن، بەڵکو کڕیار دێتە شوێنی خۆی، لە هەمان کاتدا زانیاری لەسەر ناوچەکە و سەرچاوەکانی دەبێت، هەروەها لەبارەی وێنە زیندووەکانی ئەو ژنانەی کە میراسەکەیان دەپارێزن بۆ ئەوەی نەمێنێت.
ڕوونیکردەوە، ئەم بیرۆکەیە هانی ژنان دەدات و دەرفەتێکیان پێدەبەخشێت بۆ پێشکەوتن، دوای ئەوەی پێشتر متمانەیان بەخۆیان نەبوو، بەرهەمیان هەبوو بەڵام نەیاندەزانی لە کوێ و چۆن بیفرۆشن، هەروەها پڕۆژەیان هەبوو بەهۆی نەبوونی پاکەت و شوێنی گونجاو بۆ فرۆشتن نەیانتوانی جێبەجێی بکەن.
جوتیاران کاریگەری پڕۆژەکە لەسەر ژیانیان هاوبەش دەکەن
حەنان ماسی، جوتیارێکە کە سوودمەندە لەو پڕۆژەیە، باسی لەوە کرد، کە دوو ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی پێوەکردووە و بەهۆی پێشینەی جوتیارییەوە بڕیاری بەشداریکردنی داوە، وتی: سودێکی زۆرم لەم ئەزموونە وەرگرت، چەندین کۆبوونەوەی ڕاهێنانم لە بوارە جیاوازەکاندا وەرگرت، ئەمەش زانیاریەکانمی فراوانتر کرد و متمانەم بەخۆم بەرزکردەوە، هەروەها فێری چۆنیەتی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان بووە، تەنانەت لەناو خێزانەکەیدا.
ڕوونیکردەوە کە پێشتر متمانەی بە تواناکانی نەبووە و پێویستی بە ڕێنمایی و ڕاهێنان هەبووە، بەڵام ئەم ئەزموونە زۆر شتی فێرکرد و سوودێکی زۆری لێ بینیووە، وتی: گروپەکە لە ٣٢ ژن پێکهاتووە کە سەرەڕای جیاوازی ئاستی خوێندنیان تەواوکەری یەکترن، هەندێکیان بڕوانامەی پێشکەوتوویان هەیە، هەندێکی دیکەیان خوێندنی ناوەندی و هەندێکی دیکەش بەردەوامن لە ڕاهێنان و فێربوون ڕۆژانە.
وەردە عەزاری، جوتیارێکی دیکەیە کە سوودی لە پڕۆژەکە وەرگرتووە، ئەو هەستەی دووپاتکردەوە و وتی: ئێمە زانیاریمان لەسەر مافەکانمان هەبووە، کە پێشتر ئاگامان لێی نەبوو، هەروەها بەرپرسیارێتییەکانیشمان، ئێستا لە واتای گۆڕانی کەشوهەوا تێدەگەین، هەروەها بەشداریمان لە خولەکانی ڕاهێناندا کردووە کە سوودێکی زۆرمان لێی وەرگرتووە.
ڕوونیکردەوە، پڕۆژەکە کاریگەری ئەرێنی هەبووە و سوودی زۆر بە ژنان گەیاندووە، لە پێگەی خۆیەوە هانی ژنانی تری گوندنشین دەدات کە هێشتا بەشدارییان نەکردووە بەشداری بکەن، چونکە پڕۆژەیەکی قازانج و سەرکەوتووە کە لە ساڵانی داهاتوودا سەرکەوتووتر دەبێت، ناوچەکەیان شوێنێکی سەرەکی گەشتیارییە، دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتییەکان کە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت و پەرەی پێبدرێت.
بەم شێوەیە "ئۆزالایا" لە پڕۆژەیەکی تەنها گەشتیارییەوە دەگۆڕێت بۆ ئەزموونێکی گشتگیر کە پاراستنی ژینگە و پاراستنی میراسی شوێنەواری و کولتووری و بەهێزکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتی ژنان تێکەڵ دەکات، ئەمەش لە ڕێگەی ڕێڕەوێکی ژینگەیی بەدەست دێت کە سەردانکەران دەباتە گەشتێک لە قووڵایی چیا و دارستان و ئەشکەوتەکاندا، بۆ خواردنە نەریتییەکان، بۆ باخەکانی زەیتون و کێڵگەکانی ڕۆزماری، لەم ژینگەیەدا ژنانی وەسلاتییە نەک هەر دەبنە پارێزەری میراسەکانیان بەڵکو دەبنە یاریزانی سەرەکی لە گەشەپێدانی ناوخۆیی بەردەوامدا.