ڕێگای نێوان ڕۆژئاوا و باکوور؛ سنوور و ئاستەنگ و گڕوتین
دیوارە سنوورییەکانی ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان ساڵانێکە ڕێگری لە گەیشتن بە خێزان و خزم و کەسوکار دەکات، هلات جەلیک وخادا محیەدین دەیانەوێت سنوورەکان لاببرێن و دەروازە سنوورییەکان بکرێتەوە و ڕێگە بە هاتوچۆی ئازاد بدرێت.
سۆرگوڵ شێخۆ - ئاکین ستێرک
ناوەندی هەواڵ- سنووری نێوان ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان، نەک تەنها هەردوو وڵات، بەڵکو هەمان مرۆڤ و خێزانەکان کە بە ساڵانە بەیەکەوە دەژین، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ژیانی هاوبەش لە یەکتر جیادەکاتەوە، دیوارە کۆنکرێتییەکان و دەروازە سنوورییە گرتووەکان گەیشتنی ئەو مرۆڤانەی کە لە شارە دراوسێیەکاندا دەژین قورس دەکات، لە هەمان کاتدا کوردانی هەردوو لای سنوور دەیانەوێت ڕێگەی ئازادی پێشوو بگەڕێندرێتەوە و ئەو ئاستەنگانەی لە نێوانیاندا دانراون لاببرێن.
ئەو کەسانەی کە پێشتر لە چەند خولەکێکدا دەبوو بگەنە دەستی خۆشەویستەکانیان، ئێستا ناچارن بە کاتژمێران گەشت بکەن و هەندێک جار لە کاتی نەخۆشی یان ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمیشدا ناتوانن لەگەڵ خێزانەکانیان بن، هلات جەلیک کە بۆ گەیشتن بە خێزانەکەی لە قامیشڵۆ ناچاربوو ٢٤ سەعات گەشت بکات و خادا محیەدین کە شایەتحاڵی لێکجیابوونەوەی هەردوو لای سنوور بوو، دەیانەوێت دیوارەکان لاببرێن، دەروازە سنوورییەکان بکرێنەوە و مرۆڤەکان بتوانن بە ئازادی هاتوچۆ بکەن.
سێیەم درێژترین دیواری سنوورییە
لە ساڵی ٢٠١٢وە، لە کاتێکدا قەیرانی سیاسی و سەربازی لە سووریا قووڵتر بووەوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستی پێکرد، رێوشوێنە ئەمنییەکان لەسەر سنوور زیاد کران، تەلەکانەی سنوور نوێکرانەوە، دیوارە کۆنکرێتییەکان دروستکران و دەروازە سنوورییەکان بەرەو ڕۆژئاوا، بە تایبەت لە نوسەیبین، داخراون. دیواری سنووریی لەسەر سنووری سووریا دوای دیواری گەورەی چین و دیواری سنووریی نێوان مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سێیەم درێژترین دیواری جیهانە، لەو پڕۆژەیەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدانی خانوووبەرە (TOKÎ)وە بەڕێوەدەچێت کە پەیوەستە بە دەوڵەتی تورکیاوە، دیوارێکی سنووری بە درێژیی گشتیی ٨٢٨ کیلۆمەتر پلانی بۆ دانرابوو، دیوارەکە لە بڵۆکی کۆنکرێتیی حەوت تۆنی دروستکرابوو کە تەلەکان لەسەریان دانرابوون. ١٢٠ بورجی چاودێری لە خاڵە ستراتیژییەکانی سەر دیوارەکەیە، بەرزییەکەی ٣ مەتر و پانییەکەی ٢ مەتر دانراون. هەروەها بۆ گەشتە سەربازییە رێکوپێکەکانی یەکە سەربازییەکانش رێگەیەکی ئەمنی دروستکرابوو.
پڕۆژەی دروستکردنی دیوارەکە کە لە ساڵی ٢٠١٤دا دەستی پێکرد، ڕاگەیاندرا، کە لە حوزەیرانی ٢٠١٨دا تەواو دەبێت، لە سەرەتادا پێشبینی کرابوو کە بەشێکی ٩١١ کیلۆمەتریی سنووری سووریا لەخۆ بگرێت، ٧٦٤ کیلۆمەتر لە پڕۆژەکە تەواو بوو. هەرچەندە وترابوو کە پڕۆژەکە تەواوی سنووری سووریا لەخۆ دەگرێت، بەڵام شایەنی باسە کە جێبەجێکردنەکەی بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچە کوردییەکانە.
گەورەترین گروتینی نیشتمانەکەیەتی

نوسەیبین و قامیشڵۆ کە بە هێڵێکی سنووری لە یەکتری جیاکراونەتەوە، لە لایەنی بەرامبەری هەمان جوگرافیا، زمان و کولتووردا جێگیر بوون، هلات جەلیک کە خێزانەکەی لە قامیشڵۆی ڕۆژئاوا دەژین و ٢٦ ساڵە لە نوسەیبین دەژیت، سەختییەکانی کە سنوور لە ژیانی ڕۆژانەدا دروستی دەکات خستە ڕوو، هلات جەلیک کە دایک و باوکی خەڵکی تیربەسپییەن و خێزانەکەی زیاتر لە ٥٠ ساڵە لە قامیشڵۆ دەژین، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو بە هۆی هاوسەرگیرییەوە هاتووە بۆ باکووری کوردستان، وتی: دوورکەوتنەوە لە نیشتمانەکەی بۆ ئەو گروتینێکی گەورەیە و پێشتر دەروازەی سنووریی نێوان نوسەیبین و قامیشڵۆ کراوە بوو و ئەو لە ماوەی چەند خولەکێکدا دەیتوانی بگاتە خێزانەکەی.
”٢٤ کاتژمێر ڕێ دەڕۆم"
هلات جەلیک ڕوونیکردەوە، کە لە کاتی داخستنی دەروازەی سنوورییەوە سەردانکردن بۆ لای خێزان بووەتە سەختییەکی گەورە، بۆ گەیشتن بە قامیشڵۆ، دەبێت سەرەتا بچێتە باشووری کوردستان و پاشان بچێتە ڕۆژئاوا، هەروەها پێشتر لە نوسەیبینەوە چوون بۆ قامیشڵۆ زۆر ئاسان بوو وتی: دەروازەی سنووریی لێرە پێشتر کراوە بوو، لە ماوەی پێنج خولەکدا دەمتوانی بچمە لای خێزانەکەم، بەڵام ئێستا بە هۆی ئەوەی سنوور داخراوە، گەیشتن بەوێ زۆر قورسە، من ٢٤ کاتژمێر گەشت دەکەم بۆ ئەوەی بچمە لای خێزانەکەم، دەمەوێت ئەم سنوورانە لاببرێن، دەمەوێت ئێمەش وەکو جاران بە ئاسانی بچین و بێین، لەبەر ئەوەی کاتێک کەسێک لە خێزانەکەم نەخۆش دەکەوێت، تاوەکو دەگەمە ئەوێ زۆر دوا دەكەوم.
”منداڵەکانم زیاتر لە ٢٠ ساڵە ناتوانن بچنە قامیشڵۆ”
هلات جەلیک ئەوەی خستە ڕوو کە دوای ساڵێک ماوەتەوە لە نوسەیبین، چۆوە بۆ ئیستەنبوڵ و ٢٠ ساڵ لەوێ ژیاوە، پاشان گەڕاوەتەوە نوسەیبین و ڕوونکردەوە، کە بۆ گەیشتن بە خێزانەکەی ناچارە بە سەر سێ وڵاتی جیاوازدا تێپەڕێت، وتی: سنوور لە بەردەم چوونی من بۆ نیشتمانەکەمدا ئاستەنگە، ڕێگەکان ئاستەنگن، چوون لە باکوورەوە بەرەو باشوور و پاشان بەرەو ڕۆژئاوا زۆر قورسە، من بە سەر سێ دەوڵەتدا تێدەپەڕ، لە ڕێگەدا ڕووبەڕووی زۆر سەختی دەبمەوە، منداڵەکانم زیاتر لە ٢٠ ساڵە نەیتوانیوە بچنە قامیشڵۆ. ئەوان تەنها دوو ساڵ لەمەوبەر توانییان بچن، ناتوانم بە بەردەوامی بەهۆی بارودۆخی ئابوورییەوە بچم، بەڵام ئەگەر سنوورەکەمان کراوە بوایە، ئێمە ئەوەندە خەرجیی مادییمان نەدەکرد. سێ خوشک و براکەم و دایکم لەوێن.
نەیتوانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی خزمەکانی بکات
هلات جەلیک، باسی لەوە کرد، کە ئەو گڕوتینی قووڵی خێزان و نیشتمانەکەی هەست پێدەکات و هەروەها باسی لە لەدەستدانی دوو براکەی و پاشان مردنی باوکی کرد، وتی: نەمتوانیوە بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی براکانیش بکات و ئێستا دایکم لەناو جێگادایە و کاتێک مرۆڤ لە خێزان، نیشتمان و خاکی خۆی دوور دەکەوێتەوە لە گڕوتینێکی گەورە دەژیت. دوو برای من شەهید بوون، باوکیشم لەسەر ئەوان مرد، نەمتوانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی براکانمیش بکەم، دایکم ئێستا لەناو جێگادایە، گڕوتینی من بۆ خێزانەکەم زۆر گەورەیە، من زۆر بیریان دەکەم.
”لەبەر ئەوەی وتوومە ’ئێمە کوردین و ئاشتیمان دەوێت’ دادگایی دەکرێم”
هلات جەلیک ڕایگەیاند، ئەو دۆسیانەی کە لە دژی کراوەتەوە ڕێگرییان لێکردووە بۆ ئەوەی بچێتە قامیشلۆ، بەهۆی ئەو دۆسیانەی کە کراوەتەوە، قەدەغەی هاتووچۆ بووە و ماوەیەکە نەیتوانیوە بچێتە ڕۆژئاوا، لە کاتی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوادا، ماوەی ٢٩ ڕۆژە لە سنووری نوسەیبین لە پاسەوانیدا بوون و لەسەر ئەم بابەتە دادگایی دەکرێت، هلات جەلیک جەختی لەوە کردەوە، کە هۆکاری چاودێری سنوورەکانیان تەنها بۆ بنەماڵەکانیان نەبووە، بەڵکو بۆ خەڵکی ڕۆژئاواش بووە و وتی: لە کاتی پڕۆسەی ڕۆژئاوادا لە سنووری نوسەیبین پاسەوانی وەستابووین، دادگایی دەکرێم چونکە وتمان ‘ئێمە کوردین، ئاشتیمان دەوێت’، هیچ شتێکی تر لە دۆسیەکەدا نییە، تەنها لەبەر ئەوەی ویستمان سنوورەکان هەڵبگیرێن، دادگایی کراین، دۆسیەی من بەهۆی سنوورەوە تۆمار کرا، لە کاتی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوادا نە ئێمە و نە بنەماڵەکەم نەمانتوانی بچینە ئەوێ،
ساڵ و نیوێک لەمەوبەر ٢٩ ڕۆژ لە سنوورەکە پاسەوانیمزن کرد، چاودێری سنوورەکەمانبووین بۆ خێزانەکەم و خەڵکی ڕۆژئاوا.
”کوردستان یەکە”
هلات جەلیک، جەختی لەوە کردەوە، کە هیچ مەودایەک لە نێوان نوسەیبین و قامیشڵۆدا نییە و هەردوو شار تەنها بە سنوورێک لە یەکتری جیاکراونەتەوە، سەرنجی خستە سەر ژیانی هاوبەشی گەلی کورد، دژی پێناسەکردنی کوردستان وەکو چوار پارچە وەستا و وتی: هیچ مەودایەک لە نێوان نوسەیبین و قامیشڵۆدا نییە، ئەوان تەنها تەلێکیان لە نێوانماندا دانووە، لەبەر ئەم هۆکارە دەڵێین دەبێت سنوورەکان لاببرێن، ئەوان دەڵێن کوردستان چوار پارچەیە، بەڵام کوردستان چوار نییە و یەکە. هەوڵ دەدەن بەم سنوورە ئێمە بکەن بە چوار پارچە، لە هەردوو لای کوردستانیشدا خزمم هەن، سنوور تەنها لە نێوانماندا هەیە، ئێمەی کورد هەمیشە یەکین.
دەنگ لە دەرەوەی سنوورەوە دەبیسترێت
هلات جەلیک، ئاماژەی بەوە کرد، کە سنوور تەنها ئاستەنگێکی جەستەیی نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا کاریگەری لەسەر پەیوەندیکردن لەگەڵ خێزان و خۆشەویستەکانیشیان هەیە و کاتێک ئەو دەنگانەی لە قامیشڵۆوە دەێن دەبیستێت، ئەو نیگەرانە لەوەی ئایا ئەوە یەکێکە لە ئەندامانی خێزانەکەی، کاتێک لە ڕۆژئاوا ئاگر یان ڕووداوێکی تر ڕوودات، ئەو بۆ شوێنکەوتنی پێشکەوتووەکان سەکۆی سەر بان دەگرێت، هەروەها لە گەیشتن بە خزمەکانی بە ڕێگەی مۆبایلیشەوە ڕووبەڕووی سەختی دەبێت، وتی: کاتێک لە ڕۆژئاوا ئاگر یان شتێک ڕوودات، من بەرەو سەربانەکە ڕادەکەم، بە ڕێگەی مۆبایلەوە زۆر ناتوانم بۆیان بکام، کاتێک دەنگی منداڵێک لە لایەکی تری سنوورەوە دەبیستم، بیر دەکەمەوە، لەوانەیە ئەوە یەکێک لە خێزانەکەم بێت؟ ئێمە دەنگی لایەکەی تری سنوور لە لێرەوە دەبیستین.
”با ئاشتی بێت تا ئێمە بتوانین بە ئازادی هاتوچۆ بکەین”
هلات جەلیک، ڕوونیکردەوە، کە ئەو دەیەوێت لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا سنوورەکان لاببرێن و دەیەوێت بە بێ ئاستەنگ خێزانەکەی ببینێت، وتی: کردنەوەی سنوور هەم پەیوەندییەکانی نێوان خێزانەکان بەهێزتر دەکات هەمیش سەختییە مادی و مەعنەوییەکانی کە مرۆڤ ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە ناو دەبات و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: ئێمە دەمانەوێت ئەم سنوورانە لاببرێن، دەمانەوێت ئاشتی بێتە وڵات، با سنوورەکان لاببرێن بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین بە ئازادی هاتوچۆ بکەن.
”ئێمە بەیانیان دەچووین بۆ نوسەیبین ئێواران دەگەڕاینەوە قامیشڵۆ”

خادا محیەدین خەڵکی شاری قامیشڵۆی ڕۆژئاوای کوردستانە، ٤٠ ساڵە لەوێ دەژێت و ماڵەکەی نزیک دەروازەی سنوورە باسی لە سەختییەکانی بوونی دیوار و کاریگەرییەکەی لەسەر خۆیان کرد، وتی: پێشتر دەروازەی سنووری کراوە بوو، بۆ بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات زۆر باش بوو، ئێمە بەیانیان سەردانی خزمەکانمان لە نوسەیبین دەکرد، ئێواران دەگەڕاینەوە قامیشڵۆ یان پاش ئەوە بە دوو-سێ ڕۆژ. لە ساڵانی دواییدا سنووریان توند کرد، بڵۆکی کۆنکرێتییان دانا و دەروازە سنوورییەکانیشیان داخست.
لە هێرشەکانی سەر سنووردا گەنجان بریندار بوون و خێزانەکان لە یەکتر هەڵوەشانەوە
خادا محیەدین ڕایگەیاند، کە دروستکردنی دیوارەکە دژی سەربەخۆییی کوردانە وتی: دیوارەکە دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردی هەردوو لایەن دروست کرا، ئەوان ناییانهەوێت، ئێمە ژیانێکی خۆش بژیین. هێزەکانی سەر سنوور، گوللـەیان لە کوڕی دراوسێکەمانیا و برینداریان کرد و تاوەکو ئێستا ناتوانێت بڕوات، زۆر جار هێرشیان دەکردە سەر ناوچەکانمان، دیوارەکە دروست کرا و دەروازە سنوورییەکانیش داخراون، دڵسۆزیی نێوان هەردوو شار واتە هەردوو لای کوردستانیش بەو شێوەیە پچڕا، هەندێک لە کچەکان کە لە نوسەیبین هاوسەرگیریان کردووە، ١٥ ساڵە هێشتا خێزانەکانیان نەبینیوە.
”بۆ ئەوەی ئێمە لە ڕۆژئاواوە بچینە باکوور، ڕێگەی سەرەکیی تێپەڕبوون سنووری باشووری کوردستانە”
خادا محیەدین، ئەوەی خستە ڕوو کە ئەوەی بەیەوێت لە ڕۆژئاواوە بچێتە باکوور دەبێت بە باشووردا تێپەڕێت و باسی سەختییەکانی هاتوچۆی کرد و وتی: قامیشڵۆ و نوسەیبین پێشتر یەک بوون، بنخەت و سەرخەت بوون بەڵام دیوار دروست کرا لە سەریشەوە تەل دانران و لە پاش دیوارەکەش خەندەق هەڵکەندراوە، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە سەردانی یەکتر بکەین، دەبێت پاسپۆرتەکانمان دروست بکەین و لە سنوورەکانی باشوورەوە بپەڕینەوە لای یەک کە ئێمە لە بنەڕەتدا لە یەک خاکین و دراوسێی یەکین، ئەو کەسەی بێ ناسنامە و بەڵگەش بێت ناتوانێت بچێت و بێێت، لە کاتێکدا کە لە نێوان ئێمە و نوسەیبیندا یەک کیلۆمەتر نییە.
”تورکیا و سووریا نایەون کورد ببنە یەک بەڵام ئێمە خاوەنی هەمان دۆز و خاکین”
خادا محیەدین جەختی لەوە کردەوە، کە بە سنوور و دیوارەکان کورد لە یەکتر جیا نابنەوە چونکە ئەوان خاوەنی یەک دۆز و خاکن و وتی: کوردانی چوار پارچەی کوردستان خاوەنی یەک دۆز و خەباتن بۆیە لە یەکتر جیا نابنەوە، ناوی ئەوە چوار پارچەی کوردستانە، بەمە گەیشتن بە یەک کوردستان دەبێتە ڕاستی، نایەنەوە کورد ئازاد ببن، بە تایبەت دەوڵەتی تورک نایەوێت کورد سەربەخۆییی خۆیان بەدەست بهێنن. لە هەمان کاتیشدا سووریا، هەردوو دەوڵەت نایەوە ببنە خاوەن سەربەخۆیی و سەرکەوتوو بن، بەڵام بێگومان بارودۆخەکە بەو شێوەیە بمێنێتەوە، ئێمەش دەبینە خاوەنی سەربەخۆی خۆمان، مافەکانمان لە دەستووری وڵاتاندا جێگیر دەبن، لە پەرلەماندا جێگا دەگرن و دەبینە خاوەن بڕیار.
”با سنووری ڕۆژئاوا و باکوور وەک سنووری نێوان ئەڵمانیا و سویسرا بێت”
خادا محیەدین ئاماژەی بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە باکووری کوردستان و تورکیا کرد، وتی: ئێستا پرۆسەی ئەنتیگراسیۆن لە باکوور بەڕێوەدەچێت، کورد لە دەستووردا جێگیر دەکرێن و دەبێت لە سەرووی هەموویانەوە زمانی کوردی فەرمی بێت، بەڵام ئەمانە بەس نیین دەبێت دەروازە سنوورییەکان ببنەوە و دیوارەکانی نێوانمان لاببرێن، بۆ ئەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمان جارێکی تر بەهێز بگەڕێنەوە و بازرگانیش بەهێزتر ببێت، دەبێت سنوورەکانی لێرە وەکو سنووری هەردوو وڵاتی ئەورووپی وەک ئەڵمانیا و سویسرا بن کە سنوورەکانیان لەسەر خاک نەخشێنراوە و هەنگاوێک لە نێوانیاندا نییە.