بەلەمێکی کۆچبەرانی باشووری کوردستان ژێرئاو کەوت و دوو منداڵ بێسەروشوێنن
بەلەمێک کە ١٣ کۆچبەری باشووری کوردستانی هەڵگرتبوو بۆ یۆنان لە ڕووباری مەریچ لە شاری ئەدیرنە ژێرئاو کەوت و دوو منداڵ بێسەروشوێنن.
ئەدیرنە
قەیرانی پەنابەران لە ڕێگای ئەوروپادا بەردەوامە، بەلەمێک کە ١٣ کۆچبەری لە شنگال و دهۆکی هەڵگرتبوو، هەوڵیدا بپەڕێتەوە بۆ ناو یۆنان.
ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە بەلەمی پەنابەران لە ڕووباری مەریچ بە هۆکارێک کە تا ئێستا نازانرێت وەرگەڕاو ١١ کەس لەناو بەلەمەکەدا ڕزگارکران، بەڵام هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ دوو منداڵی ونبوو بەردەوامە.