ئونروا: هەزاران خێزانی ئاوارە بەهۆی لافاو و بارانبارین لە غەززە زیانیان بەرکەوتووە

دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا) ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار خێزانی ئاوارە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە زیانیان بەرکەوتووە کە چادر و پەناگەی لە سەرانسەری کەرتی غەززە لە فەڵەستین ژێرئاو کەوتوو.

ناوەندی هەواڵ

 

کارەساتی زستانە لە کەرتی غەززە لەگەڵ هەر زریانێکدا نوێ دەبێتەوە، لە کاتێکدا بارانبارینی بەخوڕ و بای توند ئۆردوگا وێرانەکانی ئاوارەبووەکان دەکاتە حەوزی قوڕ و مەترسی لەسەر ژیانی سەدان هەزار دانیشتوو هەیە کە بەبێ پەناگەیەکی پارێزەراو و گەرمکەرەوە ڕووبەڕووی سەرمای سەخت دەبنەوە.

 

ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (ئونروا)  ٩ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، بارانبارینی بەخوڕ بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو کە چادر و پەناگەکانی لە سەرانسەری کەرتی پەناگەدا گرتەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر زیاتر لە دوو هەزار خێزانی ئاوارە لە ١١٣ پەناگەی فریاگوزاریدا هەبووە، هەروەها لافاوەکە بارودۆخی ژیانی ئاوارەکانی لە ئێستاوە خراپتر کردووە، کە زۆربەیان لە چادر و پەناگەی کاتیدا دەژین.

 

هۆشداریدا، لەوەی پێشبینییەکانی بارانبارینی زیاتر پێویستی بەپەلەی دابینکردنی پەناگەی پارێزراو بۆ خێزانە ئاوارەکان زیاد دەکات، لەگەڵ بەتانی و دۆشەک و پێداویستییەکانی تری زستانە.

 

بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان، دوێنێ لە ناوچەی ئەرز موفتی لە کامپی پەنابەرانی نسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، دیواری درزاوی باڵەخانەیەک بەسەر چادری پەناگە کە ئاوارەکانی تێدا داڵدەدا، ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون، تا ئێستا ژمارەی وردی بریندارەکان و سروشتی برینەکانیان ڕوون نییە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری داڕمانی دیوارەکە لەبەردەستدا نییە.

 

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، دوو ژن و سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون، بەهۆی داڕمانی خول و بەرد بەسەر چادری ئاوارەکاندا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، کە ئەنجامی شەپۆلێکی کەشوهەوا بوو، بەپێی ئامارەکانی بەرگری شارستانی لە غەززە.

 

زیاتر لە ٧٠ هەزار چادر ژێرئاوکەوتوون و دەیان دیواریش ڕووخاون

 

بەپێی ئاماری فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت، زریانەکە بووەتە هۆی لافاو زیاتر لە ٧٠ هەزار چادر و ڕووخانی دەیان دیوار، ئەمە جگە لەوەی بریندار و زیانی ماددی و مرۆیی لێکەوتووەتەوە، نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (ئۆچا) لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمدا هۆشداری دابوو کە نزیکەی ٩٥٠ هەزار فەڵەستینی کە لە شوێنە ئاوارەییەکان دەژین مەترسی مامناوەند بۆ بەرزی لافاویان لەسەرە.

 

شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە وێرانکارییەکی بەرفراوانی ماڵ و ژێرخانی بەجێهێشت، سەدان هەزار کەسی ناچارکرد ئاوارەبن و لە چادر و پەناگەدا بژین کە سەرەتاییترین پارێزگارییان تێدا نەبوو، سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست، هێشتا پێویستییەکانی مانەوە و ئاوەدانکردنەوە لەو یارمەتییە بەردەستانە زیاترە، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی سنووردارکردنی ئیسرائیل بۆ چوونە ژوورەوەی ئەو کەرەستانەی کە پێویستن بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵەکان و دەستەبەرکردنی خانووبەرەی کاتی.