سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی پەسەند کرا
ڕۆژی پێنج شەممە لەلایەن محەمەد عەلی دەروێش گوفتار، سەرۆکی لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ڕەشت، سزای لەسێدارەدان بۆ شەریفە محەمەدی زیندانی سیاسیی لە زیندانی لاکان پەسەند كرا
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250215-1720465250-jpg9ca509-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
کامپەینی بەرگری لە شەریفە محەمەدی لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سەبارەت بە پەسەند کردنی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لەلایەن محەمەد عەلی دەروێش گوفتار،
سەرۆکی لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ڕەشت، سزای لەسێدارەدان بۆ شەریفە محەمەدی زیندانی سیاسیی لە زیندانی لاکان پەسەند كرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە قۆناغی دووبارە دادگاییکردنەوەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، کە پێشتر لەلایەن لقی ٣٩ـی دادگاوە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی زیندانیی سیاسیی هەڵوەشێندرایەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە ٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ شەریفە محەمەدی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی ورمێ و دانیشتووی شاری ڕەشت، لە لایەن کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی زانیاریی ڕەشت لە ٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت” دەستگیر کرا و لەلایەن دادگای شۆڕشی ڕژێمی ئێرانەوە و بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەحمەد دەروێش گوفتار سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، دواتر بە هۆی فشاری چالاکوانان و ئازادیخوازان لە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن لقی ٣٩ـی دادگاوە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی زیندانیی سیاسیی هەڵوەشێندرایەوە.